▪ میخائیل گۆرباچۆف و شەڕی ساردی سەدەی 21
كەمال عەبدۆڵڵاحسن(كوردی)

کەمال کوردی


لە سەروبەندی وتارێكدا بەناوی شەڕی سارد لە سەدەی 21 دا كە لە زانكۆی كۆلۆمبیا لە لایەن میخائیل گۆرباچۆفی سەرۆك و ڕێبەری یەكێتی سۆڤیەت كە بووە هۆكاری ڕووخانی یەكێتی سۆڤیەت پێشكەش كرا، هەندێ خاڵی سەرسووڕهێنەر هەبوو كە بە گرنگم زانی بۆتانی باس بكەم.
میخائیل گۆرباچۆف دەڵێت:
• شەڕی سارد شەڕێكی ساختە و درۆیینەیە لە نێوان دوو لایەنی بەناو دووژمن بۆ پاراستن و زیاد كردن و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو لا.
• بە بیرمە لە قیمەی شەڕی سارددا پەیوەندی نێوان من و ڕێگان گەشتە لووتكە.
• هەردووكمان هەندێ كاری وامان دەكرد بۆ ئەوەی بتوانین شوێن و پێگەی خۆمان لەو وەڵاتانەدا كە بەرژەوەندیمان تێیدایە زیاد بكەین و هاوكات بە دوای بەهێزتر بوون و زڵهێزتر بوون لە جیهانیشدا بووین.
• لەمڕۆدا وەڵاتی ئێران، هەر ئەو وەڵاتەیە كە تەندووری شەڕی ساردی بە گەرم و گوڕی هێشتووتەوە.
• هەركات سیاسەتی ئەمریكا لە بەرژەوەندیەكانیدا بێت و پێی باش بێت كە وا فرۆشتنی چەك زۆرتر ببێت ئەوا ئێران دەبێت دەست لە هەندێ كار و كردەوە وەربدات و چاڵاكییەك ئەنجام بدات.
• هەركات جیهان لە دژی ئیسرائیل بوەستێت(دەوەستێت)، ئەوا ئێران كار و كردەوەی دژە سەهیۆن ئەنجام دەدات و وەڵاتەكانی جیهانیش بۆ بەرگری لە ئیسرائیل یەك دەگرن.
• گەورەترین پاڵپشتی و پشتگیریی ئیران لە ئیسرائیل لە سەردەمی سەرۆك كۆماریی ئەحمەدی نەژاد ڕوویدا.
• ئەحمەدی نەژاد لە سەر مەسەلەی ڕەت كردنەوەی((هۆلۆكۆست))و ئیهانە كردنی میژووی دروستبوونی ئیسرائیل بووە هۆكاری ئەوەی كە دوو زڵهێزەكەی ئەوروپا كە هەر بە خۆیان هۆكاری كۆچی ئیسرائیلیەكان بوون بۆ فەلەستین لە هەنگاوێكی هاوبەشدا پاڵپشتی لە ئیسرائیل بكەن. ئەوەیش بە جۆرێك كە لە ماوەی سێ ساڵدا حكوومەتی كاتیی ئیسرائیل سەرەڕای وەرگرتنی ملیارەها دولار وەك یارمەتی دارایی، بتوانێت زۆر بە ئاسانی گەشە بە شارۆچكەكانی بدات و بە چەكی خۆبە سەتەملێكراو پێشاندان، توانی هاوكاری سەربازییە گەلیكی بەربڵاو و زۆر لە ئینگلیز و فەرەنسا و ئەمریكا وەربگرێت و تەنانەت وەڵاتە عەرەبیەكەی ئۆردۆنیش هاوكارییەكی دوو ملیار دوولاری بێ گەڕانەوەیان پێشكەش بە ئیسرائیل كرد.
• بە جۆرێك كە ناتانیاهۆ لە پەرلەمانی ئیسرائیلدا گووتی: كەس وەك ئەحمەدی نەژاد هاوكار لە جێگیربوون و تەسبیتی ئیسرائیلی لە ناوچەكەدا نەبوو.
• لە لایەكەی دیكەوە ئێران بە پڕچەك كردنی حیزبۆللا و شەڕی سێزەد ڕۆژە لە گەڵ ئیسرائیلدا، خۆی وەك هەڕەشەیەكی جیددی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناساند و بووە هۆی ئەوەی كە ئەو وەڵاتە عەرەبیانەی كە بە دوای ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە دەگەڕان، ئێران دوور بەخەنەوە و هاوپەیمانییەتییەكی هاوبەش لە دژی كردەوەكانی ئیران پێك بێنن.
• لە ڕاستیدا بیرۆكەی ناتۆی عەرەبی، تەنیا بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی وەڵاتە عەرەبیەكان بوو دژ بە ئێران.
• جا لەم ناوەدا چەكی پێویست و پڕچەك كردنی ئەم ناتۆ عەرەبیە لە لایەن چ كەسێكەوە دابین دەكرا؟؟؟ وەڵام ئاشكەرایە،بێگوومان ئەمریكا.
• ڕوون و ئاشكەرایە كە ڕێبەری ئێران بووكەڵەی دەستی كۆماریەكانی ئەمریكایە و لە لایەن ئەوانەوە دانراوە و دەجووڵێندرێت. چونكە لەماوەی سی ساڵی هەموو ئەم كار و كردەوانەی بەمداوییە تەنیا بە ئاراستەی بەرژەوەندیە سەربازیەكانی ئەمریكا بووە(یە).تەنانەت لە شوێنێكیش كە وا دەربكەوێت كە ئێران سوود و قازانجێكی بەدەست هێناوە، دیسانیش ئەو سوود و قازانجە بە ئاراستە و لە پێناو ئامانجەكانی كۆماری خوازەكانی ئەمریكا بووە.
• لە ڕاستیدا شێوەگرتن و دروستبوونی ئێرانی نوێ و تازە دوای دەرچوونی شا لە ئێرانیش لە پێناوی كۆنترۆڵی كردەوە تیرۆریستیەكانی ناوچەكە بووە.بەڵام بە داڕمان و كەوتنی یەكێتی كۆماری شوورەوی(یەكێتی سۆڤییەت)ڕوڵی ئێران بۆ دژومنێكی ساختەی دژبە ئەمریكا گۆڕدرا.
• ئێران هەر لە كاتی بارمەتەگرتنەكانی بالوێزخانەی ئەمریكا لە پێناو دابینكردنی بەرژەوەندیەكانی كۆماریەكانی ئەمریكا هەنگاوی نا، ئەگەر چی لە ڕووكەشدا بەدوای درووشمە شۆڕشگێڕیەكانیدا بوو، بەڵام بە كردەوە ڕێك هەمان ئەو كارەی ئەنجام دەدا كە لێی داوا كرابووە(داوا دەكرا).
• ئێران بە درێژخایەن كردنی و درێژە پێدانی بارمەتەگرتن،ڕێگای بۆ ڕووخان و خراپكردنی حیزبی دیموكرات(دیموكرات خوازەكان)بڕی و ڕێگن(ڕێگان)بە دروشمی ئازاد كردنی بارمتە گیراوەكان و تەمبێ كردنی ئێران هاتە سەركار.
• دەموودەست هەر كە ڕێگان لە پۆستی سەرۆك كۆماردا دەستبەكار بوو ئەوا بارمەتەكانیش ئازاد كران و لە ماوەی 8 ساڵی سەرۆكایەتی كۆماری ڕێگان،ئێران 8 ساڵ شەڕی لە گەڵ عێراقی ئەزموون و تەجرۆبە كرد.
• هەر كات دیموكراتەكان هەنگاوێكیان بۆ كۆتایی پێ هێنانی شەڕ دەهاوێشت، ئەوا ئێران هێڕشێكی سەربازیی نوێی رێكدەخست و كار و هەنگاوەكانی ئاشتیی دوادەخست.
• لەماوەی هەشت ساڵی شەڕدا، ئێران بە ڕێگەی ئێرلەندا چەك و كەرستە سەربازیەكانی خۆی دەكڕی و پارەكەشی دەدایە حكوومەت و دەسەڵاتی ئەمریكا،عێراقیش كەلووپەلە سەربازی و چەكانی خۆیی لە یەكێتی سۆڤیەت-شوورەوی)و یۆگۆسلاڤیا دەكڕی.
• دوای شەڕیش ئێران بە دروستكردن و نانەوەی دژایەتی لە ناوچەكەدا دیسانیش بازاڕی چەكەكانی ئەمریكای بەگەرمی هێشتەوە.
• جیهان وا خۆی ئامادەی شەڕێك دەكات و بە دڵنیاییەوە ئەم شەڕەش لە دژی ئێران دەبێت.
• حەوت تریلیۆن دولار چەك لە كۆگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە كە لە شەڕی كۆتایی دژبە ئێراندا بەكاردێت و سەرف دەبێت. حەوت تریلیۆن دولار چەك بۆ وێرانكردنی ئێران بەسە و دووبارە دروستكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەشی 15 تریلیۆن دولاری گەرەكە.
• ئینجا ئەم كۆگا چەكەی حەوت تریلیۆن دولاری دەبێت دیسان جارێكی تر بۆ وێرانكردن و لەناوچوونی سعوودیا پڕ بكرێتەوە و دووبارە دروستكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی سعوودیاش 20 تریلیۆن دولاری گەرەكە.
• ئەمە تەنیا بەشێكی سیاسەتەكانی كۆماری خوازەكان(كۆماریەكان) و كارتێلە گەورەكانی چەكە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فرۆشتنی چەك.
• كارتێلە گەورەكانی چەك، چوار(4) ناوچەی هاوشێوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دیزاین كردووە كە تا ساڵی 2150 بازاڕی فرۆشتنی چەكە سەربازیەكانی خۆیانیان گەرنتی كردووە.
• پێشنیەكەم ئەوەیە و وای بۆ دەچم كە توانا و قەبارەی ئێران بۆ دروستكردنی قەیران و قەیرانسازی بەرەو نەمان و كۆتاییە و كۆماریەكان(كۆماری خوازەكان)بەمزووانە فتیلەی شۆڕشی ئێران دەكووژێننەوە.
((كوردی-2023))

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.