▪ میلیشیاکان عێراق بەرەو کام ئاقار دەبەن


رێبوار حەمەلاو شوانی

دروستكردنی عێراق لە ماوەی یەك سەدەی رابردوو ،بە شێوەی دەوڵەت و زۆرە ملێ لەلایەن كۆلۆنیاڵیزمی بریتانییەوە بە ئێستاشەوە , جگە لە ماڵوێرانی ونەهامەتی بۆ گەل و جوگرافیا بە زۆر لكێنراوەكان هیچی لێ بەرهەم نەهات ،لەگەڵ ئەوەی دوای 80 ساڵ لە گۆڕینی سیستەمی پاشایەتی و كۆماڕی و ناوی سەیروسەمەرە ، شتێك بەناوی عێراقی نوێی لە پاش رووخاندنی ڕژێمی بەعس لەلایەن ئەمەریكا و هاوپەیمانانی هاتەكایەوە تا سیمای دڕندانە و شۆڤێنیانە و داگیركەرانە و وێرانكەرانەی عێراقی پێی جوان و بشارنەوە و ئاسوودەیی و ئاشتی و پێكەوەژیان شوێنی كوشتن و تاكڕەویی و خۆسەپاندن بگڕێتەوە ، تا دەستوور و یاسا و فیدراڵی و دیموكراسی زاڵ بێت ، بەڵام زۆری نەخایاند, گروپ و میلیشا شیعییەكان بە رۆحێكی پاوانخوازی و تۆڵەسەندنەوە و پەراوێز خستن و تایفی و مەزهەبی و فاشیزمی هەژموونی خۆیان بەسەر عێراق دا سەپاندووە .
ئەوەی لە دەسەڵاتی ئێستای عێراقی بە ناو نوێی دەبینرێت ، دەسەڵاتێكی میلیشایی شوێنی دەزگە فەرمییەكانی سڤیل و سەربازی و ئیداریی و یاساییان گڕتۆتەوە و زۆرجاریش لە دەرەوەی سنوورەكانی عێراق فەرمانەكانیان جێبەجێ دەكرێت و سیاسەتی دەوڵەتی نەك یاسایی بەڵكو ئەوەی لەگەڵ بەرژوەندیی و ویستی ئەو تاقم و گروپە میلیشایانە دەگونجێت ، هەر ئەوە و تاكەلایەنە ئەنجامی دەدەن بەشێوەیەك ، سیاسەتی تاكڕەویی و شكستی دەستوور و یاسا و دیموكراسی و پێكەوەژیان بە ئاسانی هەستی پێدەكرێت.
بەتایبەت لەماوەی 10 ساڵی رابردوو ، كاتێك بە پاساویی هێرشی رێكخراویی تیرۆریستی داعش , عێر اق لە قۆناغی دامەزراوەیی و دەستوورییەوە چووە قۆناغی دەسەڵاتی میلیشایی و دەرەوەی سنوورەكان ، ئەوەش وایكرد كە هەژموونی میلیشاكان و گروپ و تاقمەكان زیاتر زاڵ بێت بە سەر دامەزراوە یاسایی و دەستووریی و فیدراڵییەكاندا ،ئەوەی هەنگاوەكانی بە میلیشاكردنی عێراق و زاڵبوونیان بە سەر دەوڵەت ویاسا و دامودەزگە فەرمییەكان زیاتر بوو.
هەر ئەوەش بوو وایكرد كە , عێراقی میلیشایی بە سیاسەتی پەراوێزخستنی كورد و سوننە هەوڵەكانی چڕ بكاتەوە لە پێناو زیاتر فەراوانكردنی هەژموونی خۆی بە شێوەیەك ئەوەی لە ئێستای دەسەڵاتداری عێراق دەبینرێت , كۆنترۆڵكردنی هەموو جومگەكانی ئابووری وسیاسی و دادگە و بوارەكانی تر كە جگە لە دەسەڵاتێكی میلیشایی تایفی و مەزهەبی فاشیزمی هیچ ، شتێك بەناوی دەوڵەت و یاسا و دامەزراوەیی بوونی نەماوە و لاوازە .
ئەوەی لە ئێستای بە میلیشاكردنی عێراق دەبینرێت ، رۆژ بە رۆژ دۆخی ئاشتی و پێكەوەژیان و بنەماكانی دیموكراسی و فیدڕاڵیزم و دەستوور و پێكەوە ژیان ئاستەم تر دەكات ، چونكە هەموو دەسەڵاتێكیان لە حكوومەتی عێراق سەندۆتەوە ە هەموو پێوەرێك عێراق لەئێستادا جگە لەوڵاتێكی شكستخواردوو هیچی تر نییە، بەو مانایەی نەسەروەری پارێزراوە و نە ئاسایشی تەواوە و نەدەتوانێ خۆی بەڕێوەببات و نە خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دابین دەكات ،بەشێوەیەك هیچ ئاسۆیەكی روون بۆ ئاشتی و سەقامگیری و گەشبینی بۆ داهاتووی عێراق بەدی ناكرێت ،ئەوەش ڕێگە بۆ سەرهەڵدانی شەڕوناكۆكیی زیاتر لە عێراق و ناوچەكە و ناسەقامگیری زیاتر دێنێتە ئاڕاوە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.