▪ مێژوو سەلماندوێتی كە پارتی هەمیشە پەرۆشی هەڵبژاردن و پێشەنگیش بووە
ريَبوار حةمةلاو شوانى
هەڵبژاردن وەك چەمكێكی لەمێژینە و بەشێكی گرنگ لە زانستی سیاسەت دادەنرێت ، خودان مێژوویەكی دەوڵەمەندە، لە سەردەمانێكی زووەوە تاكەكان ئەزموونیان كردووە، وەك ئامرازێكی گرنگ و چارەنووسسساز بەكاریان هێناوە ، لە پێناو چارەسەری ئەو كێشە و گرفتانەی كە هاتوونەتە پێش لە پێناو بەرەو پێشبڕدنی چارەسەری و پێشكەوتنی كۆمەڵگە.
مێژووی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانییەكان و، بەڵام لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی جیهان و زۆربوونی ژمارەی دانیشتیوانی دونیا، وایكردووە كە شێوازەكانی هەڵبژاردن گۆرانكاری بە سەر دابێت ، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی تا بە ئەمرۆ نەتوانراوە پێناسەیەكی گشتیگیری بۆ بكرێت ، بۆیە ، هەر توێژەر و نووسەرێك لە ڕوانگەیەكەوە ، پێناسەی دەكەن ، بەگشتی هەمووان لە سەر ئەوە رێكن لە سەر ئەوەی كە هەڵبژاردن بە كرۆك وجەوهەری پرۆسەی دیموكراتی هەژمار دەكرێت ، كە تێیدا تاكەكان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە نوێنەرەكانیان هەڵدەبژێن، بۆ پەرلەمان و ئەنجوومەنەخۆجییەكان و سەرۆكایەتی وڵات .
هەڵبژاردن لە كۆمەڵێك ڕێستا و میكانیزم پێكدێت بۆ دیاریكردنی ئەو كەسانەی كە مافی بەشداریكردنیان هەیە لە پێكهێنانی دەستەی بەڕێوەبردن و دەسەڵاتداری دەوڵەت و چونێتی ئەنجامدانی دەنگدان و دواتر پەسەندكردنی ئەنجامەكانی.،بەشێوەیەكی گشتی دەتوانین بڵێن كە هەڵبژاردن بریتییە لە پرۆسەیەكی گرنگ لە هەر قەوارەیەكی سیاسیدا كە تێیدا تاكەكانی كۆمەڵگە لە ڕێی دەنگدانەوە ، بەشدار دەبن لە پرۆسەی بەڕێوەبردن وداڕشتنی سیاسی گشتی كۆمەڵگەدا.
لەو نێوەدا و بەتایبەتی بۆ ئێمەی گەلی كورد ، دوای چەندین ساڵ خەبات وبەرخودان لە پێناو ئازادی و رزگاری لەبن دەستی و بوون بە خاوەن قەوارە و سەربەستی لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەی رابردوو ، پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە دوای ڕاپەرینە مەزنەكەی ئاداری ساڵی 1991-وە بە سەرۆكایەتی و پێشەنگایەتی سەرۆك مسعودبارزانی وەك یەكەم حزب ولایەنی كوردستان ووە كە دوای هەڵبژاردنی و پێكهێنانی پەرلەمان و بەدامەزراوەیكردنی دامودەزگەكانی كوردستانی كردووە ، بۆیە، رابردوو و مێژوو سەلماندوێتی كە پارتی هەمیشە ئامادەبووە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن و هەردەمیش پێشەنگ بووە .
یەكەم ،، بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن ئاماژەیە بەوەی كە ئاستی رۆشنبیری و پرۆسەی دیموكراسی گەیشتووتە لووتكە
دووەم ،، بەشداریكردنی لە هەڵبژاردن هەم ئەركێكی نیشتیمانی وهەمیش نەتەوەییە لە سەر شانی تاكێكی كۆمەڵگە .
سێیەم ،، بەشداریكردن لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی فاكتەرێكە بۆ ئەوەی تاك بەڕێگەی نوێنەرەكانیانەوە بەشداربن لە ڕەنگرێكردنی سیاسەتی گشتی و پرسە چارەنووسسازەكان .
چوارەم ،، بەشداریكردن لە هەڵبژاردن هۆكارێكی گرنگە بۆ ئاڵۆگۆركدنی دەسەڵات بەشێوەیەكی ئاشتیانە و دیموكراسیانە .
پێنجەم ،، هەروەها لە ڕێی هەڵبژاردنەوە تاكەكان نوێنەری خۆیان بۆ حوكمڕانی وەڵات دەستینشان دەكەن
شەشەم ،، هەروەها هەڵبژاردن دەبێتە هۆی فاكتەرێك بۆ متمانە بە سیستەمی سیاسی و چ لە سەر ئاستی دەرەكی و چ و چ لە سەر ئاستی نێوخۆیی.
حەوتەم ،، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دیموكراسیانە ، فاكتەرەكێكە بۆ بەهێزبوونی سیاسی لە سەر ئاستی ناوخۆیی، نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی.
هەشتەم ،، لە هەمانكاتیشدا هەڵبژاردن دەبێتە فاكتەرێكی گرنگ بۆ چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی .
هەر ئەوەشە كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژاردن وەك پرسێكی جەوهەریی و دیموكراسی دەبینێت و مامەڵەی لەگەڵ دەكات و نەك تەنها لە كوردستان بەڵكو لە عێراقیش هەمیشە بەرپرسانە مامەڵە دەكات ، بۆیە داكۆكۆكی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئازاد دەكات .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.