▪ مەسروور بارزانی ، سیمبوڵی كوردستانی خۆراگر و تێكشكێنهری ئاستەنگەكان
رێبوار حەمەلاو شوانی
هەڵكەوتەی جوگرافیایی كوردستان چەندە بووەتە خاڵی هێز و وەرچەرخان بۆ گەلی كورد، دوو ئەوەندەش بووەتە گرفت و سەرئێشە بۆی. حكومەتی ناوەندی عێراق لە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدامەوە، بەردەوام لە كوردستانەوە و لەم هەڵكەوتە گرنگەوە سەنگەری لە ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمەریكا گرتووە، بەڵام ئەوەی جێگەی بایەخ ئەو راستییەیە كە رۆژ بە رۆژ هاوپەیمانی و دۆستایەتی كوردستان بۆ وڵاتانی زڵهێز و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر دەردەكەوێت
روون وئاشكرایە كە ، قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدانی خەڵکی کوردستانە. لەم دوو دەیەی ڕابردووی عێراقدا کورد نموونەیەکی دەگمەنی حوکمڕانی و پێکەوەیی و ئازادی لە ناوچەکە نیشاندا؛ لە بەرامبەریشدا پێکهاتەی دەسەڵاتدار”شیعە” شکستی خۆیان لە حوکمڕانی دیموکراسییانە و قبووڵکردنی پێکەوەیی نیشانی هەموو دنیا دا، بۆیە ئیستا هەرێمی کوردستان هەر قەوارەیەک نییە تەنها وەک پێگەی جیۆپۆڵەتیک بەربەست بێت لە بەردەم مەیلی تاکڕەوانەی شیعە، بەڵکوو مەنەسەیەکیشە بۆ گەشەکردنی دیموکراسی و ئازادی و ئاوەدانی و پێکەوەیی لە ناوچەکە بە گشتی و لە عێراق بە تایبەتی.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ، سەركردایەتیی سیاسی كوردستان هەمیشە بە سیاسەت و لۆژیكی گفتوگۆ ودانووستانی لەگەڵ حكوومەتەكانی عێراق بە ئێستاشەوە كردووە ، بەتایبەت مەسروور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی كوردستان وەك كەسایەتییەكی بەهێز لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئیداریی نموونەیەكی بەهێزی كارێزمایی سەركردەیە ، بەتایبەت كە لەماوەی حكوومرانی كابینەی نۆیەمدا ، نموونەی بەهێزی گۆرانكاری و بوژادنەوەی نیشتیمان بوو لە گشت بوارەكانی ئاوەدانی ، پیشەسازی و وەبەرهێنان و پەروەردە و تەندروستیەوە، ئەوەش بە بیروهزرێكی هێمن و خۆراگرانە و ئیرادەیەكی پۆڵایین بەرامبەر نەیارانی كوردستان و ئاستەنگ و قەیرانە دەستكردەكانیان و گوشاری دەرەكی ونێوخۆی بەڵام كۆڵنەدەرانە سیمای جوانی كوردستانی پیشانی هەموو ناوچەكە و دوونیا دا.
لە بەرامبەر هەموو ئەو هەوڵە چڕ یاخود بڵێین گەلەكۆمەكی بۆ دەورپێچدانی و گەمارۆخستنە سەر حكوومەتی كوردستان لە پێناو لاوازكردنی ، ئەوا كەسایەتی ماندوونەناس و كارێزمایی مەسروور بارزانی وەك مشخەڵێكی رووناكی و ئومێد وداینەمۆیەكی بەهێز بۆ كوردستان و هەوڵەكان بۆ چاندنی ناتەبایی و بێ ئومێدكردنی خەڵك و هەڵمەتی چڕی سیاسی و ئابووری دەسەڵاتدارانی بەغداوە بە پاڵپشتی وڵاتی ئێران ، سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بە خۆراگری و ورەیەكی پۆڵایینەوە ئاستەنگەكانی تێپەڕاندووە و ڕەتی ئەوەی كردۆتەوە كە ملكەچی گوشارە دەرەكییەكان بێت كە ئامانجەكەی دیارە ، بێ گومان هەموو ئەو هەوڵانەش بۆ پەرتەوازەكردن و پەكخشتن و چاندنی بێ هیوایی بووە لە ناو خەڵكی كوردستان .
بەتایبەتی كە ئەوەی ئێستا دادگای بەناو فیدراڵی لە ژێر هەژموونی ئێران بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەیکات، درێژەپێدەری هەمان زێهنیەتی شۆڤێنی ڕژێمەكانی پێشووە، بەڵام بە ئامراز و رێگە و و بە کەرەستەی جیاواز تر. ئەم دادگایە پێش ساڵێک دۆسیەی نەوتی هەرێمی بە بڕیارێک بردەوە بەغدا، دەیانجار شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی بەغدا دانیشتنیان کردووە، بەڵام هەر جارەو بەهانەیەک دەکەنە هۆکار بۆ پێنەدانی شایستە داراییەکانی کورد. بە ڕوونیش مەبەستیان دیارە، دەیانەوێت بڵێن: ئێمە نەتەوە یان پێکهاتەی دەستەڵاتداری وڵاتین و دەبێت هەموو شتێک لەم وڵاتە بە فلتەر و بە ڕەزامەندی ئێمەدا تێپەڕێت،لەگەڵ ئەوەشدا چاویان بە گەشەسەندن و پێشكەوتنەكانی كوردستان هەڵنایەت و لەپاڵ ئەو دژایەتیكردنەی خەڵكی كوردستان گەندەڵی و كارە قێزەوەنەكانیان دەشارنەوە ـهەموو دەم نەیارانە بدوێن، چونكە بڕیاریان داوە چاویان پێشكەوتنەكان نەبینێت.
بەڵام دەبێ ئەو راستییەش بزانین كە هەنگاونان بەرەو پێشكەوتن هەرگیز بێ ئاستەنگ و كۆسپ نابێت ، لەگەڵ ئەوەشدا حكوومەتی كوردستان بەردەوام ڕووبەرووی ئاستەنگە دەرەكییەكان بۆتەوە بەتایبەت بە دیپلۆماسی و سیاسەتیەكی ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ ناسەقامگیری و ململانێیەكانی ناوچەكە بۆتەوە، لەگەڵ هەموو ئەو ناخۆشیی و سەختیانەدا مەسروور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی كوردستان كاری لە پێناو خۆڕاگری و كۆڵنەدانی كردووە لە پێناو بونیاتنانی بنەما نەتەوە و نیشیمانی، هەڵبەتە گرنگە و دەبێ پیویستە لەسەر ئێمەش وەك تاكی كۆمەڵگە، زیاتر هۆشیارانە وە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەل پرسەكان بكەین.
ئەوەش راستییەكی حاشاهەڵنەگرە كە ،مەسروور بارزانی ، سەرۆكی حكوومەتی كوردستان ، ئەو كەسایەتییە بەهێزو خاوەن ئیرادەیەکی پتەو و دیدگایەکی تیژە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بخاتە ژێر سەلامەتی، ئەو داڕێژەرەیە کە هەرێمی کوردستانە خستە سەر نەخشەی سیاسی و ئابووری جیهانی و توانای ڕاستەقینەی خۆی نیشان دا، بەرەنگاری هەموو ئەو هەوڵانە بووەوە کە هەوڵیان دەدا دەستکەوتە گەورەکانی بوەستێنن یان کەمیان بکەنەوە سەرەڕای هەموو ئەو بارودۆخە خراپەی کە هەرێمی كوردستان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا پێیدا تێپەڕیوە، بە کورتی ئەم پیاوە تێڕوانینی گەلەکەی بۆ خۆیان گۆڕی و دڵنیای کردنەوە کە شایەنی باشترینن و خاوەنی باشترین کارامەیییان هەیە کە وایان لێدەکات لە هەموو بوارەکاندا جیاواز بن و متمانەی پێویستی پێبەخشیون بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پەرەپێدانی خۆیان. وە درێغی نەکەن لە بەشداریکردن لە هەموو کۆر و کۆربەندی نیودەوڵەتیەکان و شایستەیی خۆیان بسەلمێنن و بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن.
ئەوەی گرنگە ، ئاسۆی بەردەم حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی ، گەش و پڕ ئومێدە ،ئەویش لە پێناو پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان لە ناوچەیەكی پڕ كێشە وئاڵۆزدا ، هەروەها حكوومەتی كوردستانیش بە سوودوەرگرتن و پشت بەستن بە ئیرادەیەكی بەهێز وخۆراگری گەلی كوردستان ، ئەوا ئاستەنگ و ئاڵنەگارییەكان تێدەپەڕێنێت ، لە پێناو گەشەسەندنێكی زیاتر وهەمەچەشن و سەقامگیری بەردەوام .ئەوەی مەرامی نەیاران وا ناحەزان بێتە دی. هەموومان دەزانین خەونی نەیارانیش نەمان وە شكست هێنانی حكومەتی هەرێمە.سەرەڕای گوشار و ئاستەنگە دەرەكییەكان، پابەندبوونی بێوچان و خۆڕاگری لە بەرامبەر ناخۆشیەكاندا، لەگەڵ بەردەوامی پەرەسەندنی هەرێم و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی نوێ، كەسایەتی كاریزماتیكی مەسرور بارزانی وەك ڕووناكییەكی ڕێنوێنیكار كاردەكات، ڕێگاكە بەرەو ئایندەیەكی گەشاوەتر و ئاوەدانتر بۆ هەمووان گەش دەكاتەوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.