▪ مەسروو بارزانی ،تێكشكاندنی قەیران و پیلانگێرییەكان بۆ سەركەوتن و بونیاتنانی داهاتوویەكی گەش


رێبوار حەمەلاو شوانی

ماوەی 10 ساڵە هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە قۆناغەسەخت و هەستیارانەی كە رووبەڕووی گەل و نیشتمانەكەمان بۆوە هەر لە جەنگی جیهانی تیرۆریستانی داعش و ئینجا قەیرانی دابەزینی نەوت و دارایی و ئابووری و ئینجا گوشارەكانی حكوومەتەكانی پێشووتری عێراق بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەر لە رووی ئابووری وسەربازی و چ بەكارهێنانی هەندێك حیزب و لایەنی ناوخۆیی كوردستان بە پاساویی جۆراجۆر ، ئینجا دواتر كابینەی نۆیەم و بەرەنگاربوونەوەی شەڕی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێشهاتە ئەمنی و پەڵاماردانەكانی سەر هەولێری پایتەختی كوردستان و دیسان بەردەوامی قەیرانی دارایی و گوشارەكانی بەغدا و ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و خۆ دزینەوەی هەندێك حیزب و لایەن چ بەشدار وهابەش لە پرۆسەی حكوومرانی و چ وەك ئۆپۆزسیۆنێكی ساختە و دژی بەرژوەندییە باڵاكانی كورد و كوردستان بە پیلانی رووخاندن و تێكدان و سووكایەتیی بە هەموو پیرۆزییەكانی باوەری كوردایەتی و مێژوومان دەرخەری ئەو راستییەن كە چۆن بارزانی وەك چیاییەكی پۆلایین بەرەنگاری هەموو ئەو هەرەشە و مەترسییانە بووە كە ئامانجیان خۆرادەستكردن و پاشكۆیی و زیانگەیاندن بوو بە بناغە و پرۆسەی ئابووری هەرێمی كوردستان بوو لە پێناو بەرژوەندی شەخستی و تایبەت و رق ئەستووریان بەرامبەر بە گەل و نیتشمانەكەیان .
جێگەی هەڵوەستەكردنە ، هەندێك حیزب ولایەن بە شێوەیەكی زۆر نابەپرسیارانە و ناكوردانە و نەرێنیانە خراپتر و دوژمنكارانەتر لە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان مامەڵەیان كردووە و بەردەوامیش ، لەكاتێكدا هەموو ئامانج و ستراتیژی حكوومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی ڕێزدار مەسروور بارزانی ئابوورییەكی سەربەخۆ و پشت بەستنی كوردستان بوو بە خۆی تا چیتر هیچ گوشارێكی عێراقی و دەرەكیی نەتوانێت زیان بە گەلی كورد بگەێنێت ، ئەوانەی كە بەردەوام دهۆڵی خۆرادەستكردن و رادەستكردنی نەوت و غازی كوردستانیان دەكوتی و دژایەتیان دەكرد ، بەڵام كاتێك بەكردەوە و رێككەوتنی 4ی نیسانی 2023 یان بینی لە نێوان هەر دوو حكوومەتی كوردستان و عێراق و گەلی كورد بە شێوەیەكی فەرمیی لەدوای 2013 وە بووە هاوبەش لە كۆمپانیایی سۆمۆ و ئەوا زانیان كە سیاسەتكردن كاڵفامی و خۆرادەستكردن نییە ، بۆیە ، ئێستا هیچیان بەدەستەوە نەماوە نازانن چۆن شكست بەو رێككەوتنە بێنن وهەلیبوەشێنەوە ، چونكە ئیتر جاشایەتی و سیخوریكردنیشیان هیچ تمەن و دینارێك ناكات و دەستنخەرۆ و ریسوا ماونەتەوە .
ئاشكرایە، كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان هەمیشە جێگەی سەنگ و بایەخ و متمانەیە ، ئەوەش بۆ ئەو ستراتیژییە نەتەوەیی و نیشتماییەی دەگەڕێتەوە كە هەمیشە لە پەرۆشی بەرژوەندییە باڵاكانی گەل ونیشتمانەكەی دا بووە و سازشیشی لە سەر بچووكترین مافی رەوایی كورد وكوردستان نەكردووە .
لەوەش گرنگتری ئەو سەركەوتن و دەستكەوتەی كوردستان ئەوا بوو كە لە سەر زاری خودی سەرۆك وەزیرانی عێراق دان بەو راستییە نرا كە چۆن لە كاتە سەختەكاندا هەرێمی كوردستان لە پێناو دابنیكردنی داهات و مووچە و خەرجی بەناچاری نەوتی خۆی فرۆشتووە ، ئەوەش ئاماژەیە بە راستگۆیی و شكستی هەموو ئەوانەی كە ساڵانێك بوو بە چەواشەكاری و هێرشی میدیایی دەیانەویست راستییەكان بۆ خەڵكی كوردستان پێچەوانە بكەنەوە ، ئەو حیزب ولایەنانە لە نێوخۆی هەرێمی كوردستان چەندین ساڵە شەرێكی سەختیان دژ بە كورد وكوردستان وپارتی و بارزانی بەتایبەتی دەستپێكرد ، هەتا خیانەتی گەورەشیان كرد تا شكست بە قەوارەی هەرێم بهێنن لەوەشدا ریسەكانیان بۆوە بەخوری .
دەمهەوێت بڵێم كە ، حیزب ولایەنی بەرپرسیار ئەوەیە كە لە كاتە سەختەكاندا شان خاڵی نەكات لە ئەركەكان و تەنها بیر لە بەرژوەندییە باڵاكانی گەل و نیتشمانەكەی بكاتەوە نەك بەرژوەندی شەخسی وحیزبی و زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیتشمانی ، بەداخەوە ئەو حیزب ولایەنانە نەك تەنها پاشگری كوردستانیان هەڵگرتووە ، بەڵكو لە پاڵ هەندێك دروشمی خەیاڵی و بێ كرداریش تەنها كاریان زیانگەیاندنە بە گەل و نیشتمانەكەیان .
بەڵام مێژوو گەواهیدەرەی ئەوراستییەیە كە ، سەڕەرایی هەموو ئەو قەیران و كۆسپانەی كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی كابینەی نۆ و پارتی كرانەوە ، ئەو حیزب ولایەنە ناخۆیانش پاڵپشتی سەرەكییان بوون ، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی بارزانی ، توانی زۆر خۆراگرانە و سەربڵندانە كۆسپ و قەیرانە كان بگۆرێت بۆ دەرفەت و دەستكەوت و بونیاتنانی داهاتوویەكی گەش.
قوتابخانەی كوردایەتیی و كۆڵنەدان كە پارتی و بارزانی سەركردایەتیی دەكات ، هەمیشە بەوە ناسراوە و لە نێو كەلتوورەكەشیدا كە رێبازی بارزانییە ، هەرگیز و سازشكردن لە سەر مافەرەواكانی كورد وكوردستان و خۆبەدەستەوەدان و ژێردەستی بوونی نییە و هەر ئەوەشە لەلایەن دۆستان و دوژمنانیشی بە خاوەن هەڵوێستێكی نەگۆڕ و جێگر وجێگەی متمانە ناسراوە ، ئەوەش واتای ئەوەیە كە كورد و دۆزە رەواكەی لە دەستێكی ئەمیندایە ، هەر ئەوەشە كە رۆژ بە رۆژ پارتی وبارزانی لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە لە پێشكەوتن و گەشەسەندنی زیاتردایە و ئەوانەی دژایەتیشیان كرد یان پووكانەوە ویانیش رۆژ بە رۆژ توانەوەی خۆیان و ریسوابوونیان بەچاویی خۆیان دەبینن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.