به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی دیوان و نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه ده‌كات
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 17/8/2023 له دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان (شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)، به ئاماده‌بوونی (م. حسام ا‌لدین یونس)، یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ،له دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌رپرسی به‌شه‌كان و لێپرسیراوی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان كرد سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 2024.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان (شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)،له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كورته‌یه‌كی باس له هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه كرد،له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ناونووسینی حاجیان و رێكخستنه‌وه‌ی فۆرمی هاووڵاتیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 1445 كۆچی به‌رامبه‌ر به 2024 زایینی.
شایانی باسه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ڕاو پێشنیاز خرانه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ناونووسین به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو هاووڵاتیان بتوانن به كه‌مترین كات و ئاسانترین شێوه‌ی ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمار بكه‌ن و بڕیاریشه له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی رێككاره‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناونووسینی حاجیان ڕابگه‌یندرێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.