▪ نرخی ئاڵتون و پرۆسەی هاوسەرگیری

ڕۆژگار محسین

ڕۆژانە لەوێ و لەوێ (باسی کوردستان و عێراق دەکەم ) ، گوێ بیستی هینانی ژنی دووەم و سێ یەم و چوارەم دەبین بەبیانووی جۆراو و جۆر و بە پاساوی شەرع و ئاین یەکێ گوێ لێبی هەموو بڕگە پیرۆزەکانی قورعان و فەرموودەکان کاری پێکراوە تەنها ئەو ئایەتە نەبێت ،
بەدەیان گەنج ئاواتیانە ژیانی هاوسەرگیری پێک بینین بەهۆی نەبوونی وگرانی نرخی ئاڵتوون ناتوانن ئەو پڕۆسەیە ئەنجام بدەن ، با هەوڵ دەین بۆ وان ئاسانی کەین ، لەبڕی ئەوەی تۆ بیکەیتە دوو با گەنجێک ژنێک بینی و خێزانێک دروست کا ئەگەر خەمی شەر ع و دینتە خۆ ئەوەیان خێرترە،
با کۆمەڵگا هوشیار کەین کە ئاڵتوون پێوەر نیە بۆ خۆشبەختی ژیان ، با کارئاسانی بۆ گەنجەکان بکەین ، باداوای زێروو خاشاک و پارەی زۆر نەکەین بۆ کچەکانمان ، قورسایی نەخەینە سەر ئەستۆی ئەو گەنجە ، ئەوانە هەمووی خێر نیە؟

چالاکوانی مافی مرۆڤ

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.