زێ بادینان_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە ئاستێكی بەرزدا جێگیربوو، لەسەرووی 86 دۆلارەوەیە.
ئەمڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 86 دۆلار و 63 سەنتە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی بە 82 دۆلارو 68 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لە 8ی ئازاری 2022، نرخی نەوت بۆ 130 دۆلار بەرزبۆوە، ئەوەش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كە رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەكی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەكەن، كەنرخی نەوتی بەرزكردەوەو ژمارەی پێوانەیی لە 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
بەنیسبەت هەرێمی كوردستان و عێراقەوە، بەرزبوونەوە و داكشانی نرخی نەوتی جیهانی، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر داهات هەیە بەو پێیەی سەرچاوەی یەكەمی داهاتە.
لە دوای رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەكردنی نەوت لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، چاوەڕوان دەكرێت بەرزو نزمی نەوت كاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەران نەبێت، بەو پێیەی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە دێت، هاوكات حكومەتی عێراق خاوەن یەدەگێكی زۆرە و مانگی رابردوو گەیشتە 115 ملیار دۆلار، ئەوەش گرەنتی موچەی فەرمانبەران دەكات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.