▪ نرخی گۆشت دیاریکرا ….

لە سلێمانی نرخی كیلۆیەك گۆشتی بەرخ بە 20 هەزار دینار و گوێرەكە بە 19 هەزار دینار دیاریكرا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی كیلۆیەك گۆشتی بەرخ گەیشتبووە 22 هەزار دینار.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی كیلۆیەك گۆشتی بەرخ بە 20 هەزار دینار دیاریكراوە و كیلۆیەك گۆشتی گوێرەكەش بە 19 هەزار دینار دیاریكراوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەپێی كێشان بە زیندوویەتی ئەو نرخانە دیاریكراون و هەر فرۆشیارێك گرانفرۆشی بكات سزادەدرێت.

لەبارەی گرانبوونی نرخی گۆشت لە چەند رۆژی ڕابردوودا سۆران عەبدولغەفور دەڵێت، بەهۆكاری كەمبوونەوەی ئاژەڵ نرخی گۆشت بەرز بووەوە و ئێستا ئاژەڵێكی زۆر هاوردە كراوە.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر نرخی گۆشت لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان بە 16 بۆ 17 هەزار دینار بۆ هەر كیلۆیەك دەفرۆشرا.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.