▪ نهێنیەكانی هەرەمی هێز و دەسەڵات- چاوی جیهان بین


ئامادە كرن: كەمال كوردی
ئاماژە: ڕەنگە زۆربەتان ناوی ماسۆن و ماسۆنیەتتان بیستبێت و ئەم هەرەمەی لەناو ئەم وێنەیەی خوارەوەشتان بینیبیت، بەڵام ڕەنگە لە بارەیەوە كەمت زانیبیت و یانیش هەر گوێت لێ نەبووبیت، لێرەدا بە دەرفەتم زانی تا كو بە كوردی یەك بە یەكی نهۆم و چینەكانی ئەم هەرەمەتان لەسەرەوە بۆ خوارەوە بە كورتی و بە كوردی بۆ باس بكەم، بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەیەوە بزانن. بێگومان ماسۆنیەت و باسكردنی ماسۆنیەت چەندین پەرتووكی گەرەكە و بە چەند دێر و لاپەڕەیەك وەسف ناكرێت و ناگووترێت بۆیە ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە دلۆپەیەكی بچووكی دەریای ماسۆنیەت بزانن.

1- بە گشتی لە سەرەوەی هەرەم وەك هەمیشە یەك چاو دەبیندرێت!كە وێنەی پاشا(شا-سوڵتان)لە سەرەوەی هەرەم و لە بن چاوەكەیە.
ئەمە بەم واتایە دێت كە وا كەسێك پاشای هەموو جیهانە بێ ئەوەی ئێوە پێبزانن و ئاگادار بن.جا لەوانەیە ئەم پاشایە مەلیكەی ئینگلیزستان(شاژن ئیلیزابس)بێت،بەڵام هەندێ كەس دەیگێڕنەوە كە ئەم پاشایە پاپای دانیشتووی كەنیسەی كاسولیكەكانیشە.هەڵبەت لەوانەشە كەسێكی دیكەی جگە لەمانەش بێت.
2- نهۆمی دووەم لە سەرەوە بۆ خوارەوە: ئەنجوومەنی سیانزە تانجدار
لەم نهۆمەدا(چینەدا)سیانزە بنەماڵەی پاشایەتین كە هەموو جیهان بەڕێوە دەبەن.
لەوانەش: بنەماڵەی پاشایەتی بەریتانیا،بنەماڵەی پاشایەتی ئیسپانیا،بنەماڵەی پاشایەتی ماڵت(كە لە دوورگەی ماڵت نیشتەجێن) و …..هتد.

3- نهۆمی سێیەم: لەم نهۆمەدا سێ سەد(300) بنەماڵەی دەوڵەمەندی جوولەكە دەناسێندرێن كە لە ژێر چاودێڕی بنەماڵە تانجدارەكان ئیدارە و حوكمڕانی جیهان دەكەن،لەوانەش دەتوانێن ئاماژە بە بنەماڵەی”ڕۆتشیڵد”،”ڕاكفلەر”،مێندز”،ئابندانا”،”بێنۆنیزد”دا بكەین.

4- نهۆمی چوارەم: ژوورەكانی هزر و بیركردنەوە
چینی دارا و دەوڵەمەند و باڵا دەست پێویستیان بە هزرمەندی گەورە هەیە. دامەزراوە و لیژیۆنەكانی ماسۆنیەت ئا دەكەونە ناو ئەم نهۆمەدا، لە ئەندامەكانی ئەم گروپە دەتوانین ئاماژە بە”بیلد بێرگ”،”كلۆپ ڕۆم” و ….هتد بكەین
5- نهۆمی پینجەمی هەرەم لەسەرەوە بۆ خوارەوە: كۆنترۆڵی سەرچاوە دارایی و وزەی جیهان
لەم بەشەی هەرەمدا هەموو بانكە ناوەندەكانی جیهان، ناوەندە داراییەكان، ناوەندە سوو و قازانج و كۆمپانیا نەوتیەكانی وەك(Total,Paypal,Visa,Arco)و ….هتد جێیان دەبێتەوە كە بۆ داگیر كردنی وەڵاتە نەوتیەكان لە گەڵ نهۆمە سەرووترەكانی هەرەمدا لە هاوكاریدان.
6- نهۆمی شەشەم: دەسەڵاتدارێتی لەسەر خەڵكی جیهان
شێوەی كاركردنیان: لەناو بردن و ڕێگە گرتن لە زاو زێ كردن ،كەمكردنەوەی هاوسەرگیریەكان، زیادكردنی نەخۆشیە گشتگیریەكان لەوانەش(كۆرۆنا و …..)بۆ كۆنترۆڵكردنی خەڵكی جیهان.
7- نهۆمی حەوتەم: كۆنترۆڵی وردی ناوەڕووك و وردەكاریەكانی ژیانی خەڵك بە ڕێگەی چوار ئامرازی سەرەكی و لەوانەش:
ئایین- دەسەڵات و حكوومەت(هەموو حكوومەتەكان لە ژێڕ كۆنترۆڵدان)،فێركاری، مێدیا(كەناڵەكانی تەلەفزیۆنی، ئەنتەرنێت و …..هتد)
8- نهۆمی هەشتەم:خەڵكی ئاسایی
كۆیلەكانی هەردەم قەرزار!سووڕی ژیانی مرۆڤە ئاساییەكان لە پێشدا نووسراوە:
(لەدایكبوون- قوتابخانە- هێزی كار- باج دان- قەرزاری و سووڕ و سەردەمی خانەنشینی).
هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەكانی جیهان بەدەست ئەم گروپەیە و هەر كەسێكیش بیهەوێت لە دژی هەرەم كار بكات ئەوا دەسڕێتەوە و پاك دەكرێت،وەك حكوومەتی نازیەكانی ئەڵمانیا، حكوومەتی پاشایەتی ئێران، لەناوبردنی سەدام و كوژرانی قەزافی و ….هتد.
هاوڕێیان ئەمە تەنیا هەندێ گێڕانەوەی پەرتووكی”پپلانگیڕە نێودەوڵەتیەكان)بوو و بیرو ڕای جیاوازتریش هەیە.
ڕایەكیش دەڵێت كە وا یەكێك لە رێگاكانی كۆنترۆڵكردنی خەڵك بلاوكردنەوەی هەر ئەم زانیاری و ترساندنی خەڵك و پێدانی ئەم هزرەیە كە تۆ و وەڵاتەكەت لە ژێر كۆنترۆڵدان.بەگشتی مرۆڤ هەرگیز مەڕ نەبووە و ناخ و ڕۆحێكی شۆڕشگێڕیی هەیە. لە ئەنجامدا با پێتان بڵێم ئەم قسانەی كرا هیچ كامەیان درۆ نین و ڕاستە و ئەم گروپە بەڕاستی بوونی هەیە بەڵام ڕەنگە ئەوندەش هێز و كاریگەر نەبیت و پێموایە هەموو بەرنامەكانیان وەك ئەوەی دەخوازن جێبەجێ نابێت و زۆربەی زۆری پیلان و بەرنامەكانیان سەرەڕای ڕاوێژكردن بە هزرمەندەكانیان و خەرج كردنی ملیارەها دولار دوای ساڵانێك تووشی شكست و داڕمان دێت.((كۆتایی-2023))

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.