▪ نەتالیا سۆران “باڤێ من” بڵاودەکاتەوە

دوای دوو ساڵ بێدەنگی لە کارە هونەرییەکانی کچە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد (نەتالیا سۆران) لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بەرهەمێکی نوێی گۆرانی لەگەڵ کۆما زۆزان بە ناوی (باڤێ من) کلیپ دەکات و بڕیاره ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار لەسەر چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوی بکاتەوه.

کارە هونەرییەکانی ئەو گۆرانیە تازەیەی هونەرمەند لە لایەن کۆمپانیای (BBR PRODUCTION) جێبەجێکراوە و لە دەرهێنانی ڕێناس میران و ئاواز و دابەشکردنی شڤان تەمۆیە و دیمەنەکانی ئەو بەرهەمەش لە چیاکانی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا وێنەگیراوە و لە 13 ئەیاری 2023 بڵاودەکرێتەوە.

نەتالیا سۆران سەبارەت بە کلیپە نوێیەکەی بە کوردستان 24ـی راگەیاند: ئەو بەرهەمە دوای ئەوە لە دایکبوو، کە بەر لە دوو ساڵ لەگەڵ گرووپی کۆما زۆزان کارێکی هاوبەشی هونەرییمان ئەنجامدا و دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی هەبوو لەنێو جەماوەرەکەم و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، بۆیە وەک نوێترین کارم لە ساڵی 2023 بڕیارمدا لەگەڵ ئەو گرووپه هونەرییەدا جارێکی تر بە جلی کوردییەوە لە قەد چیاکانی کوردستان دەست بە وێنەگرتنی کلیپی باڤێ من بکەم، کە دڵنیام دەتوانێت بەزوویی خۆی بخزێنێته نێو دڵی جەماوەرەکەم.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.