▪ نەهەژاری عەیبەیە نە دەوڵەمەندیی شەرەفمەندیە…..

ڕوكار شێخ تاها

پێم خۆش بوو پێش ئەوەی بابەتەکە بخوێنیتەوە ئەم دێڕەی سەرەوە لە یاد نەکەم و ئێوەش بیخوێننەوە….

هەموو ساڵێک لە مانگی ڕەمەزاندا بەرنامەی تەلەفزیۆنی و یان لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەردانی ماڵانی هەژارو و کەم دەرامەت ئەکەن. دەم و چاوی هەموو ئەندامانی ئەو خێزانە دەخەنە سەر شاشەی تەلەفزیۆن و تۆڕەکانی ئینتەرنێت.
بەبێ هەست کردن بە بەرپرسیارێتی و پاراستنی شکۆی مرۆڤ و بریندار کردنی هەستی ئەو مرۆڤانەی کە چەرخی ڕۆژگار ئەوانی هاڕیوە و ئەوانی لەم جیهانە بێ ڕەحمەدا جێهێشتووە.

هەر کەسێک هەر خێر و چاکەیەک ئەکات دەستی خۆش بێت و ماڵی ئاوا بێت، خوا نموونەی زیاد بکات.
بەڵام ناکرێت ئێوارە خوانێک بۆ خێزانێک بکەیت ڕێک لە شاشەی تەلەفزیۆنەوە ڕاستەوخۆیی پەخشی بکەیت!!
بەبێ گوێدانە هیچ بەهایەک و هەست کردن بە پرسیارێتیەک بەرامبەر تەواویی ئەندامانی ئەم خێزانە پیشان بدەیت.
ئەبێت ڕەچاوی باری دەروونی مرۆڤ بکرێت هەموو شتێک هی ئەوە نیە پەخش بکرێت هەموو شتێک هی ئەوە نیە کەرامەتی مرۆڤی پێ بریندار بکرێت ، لەوانەیە ئەو ماڵە پیان خۆش نەبێت پیشان بدرێن بەڵام ناچاری ژیانی وای لێ بکات، هەندێجار گوێ بەهەندێک یاساکانی ژیانی خۆی نەدات.
ئەم شێوازی مامەڵەکردن و خێر کردنە جۆرێکە لە بچووک کردنەوەی مرۆڤ و پێشل کردنی مافەکانی مرۆڤ.

زۆرجار دەرهاویشتەی ئەم جۆرە پێشاندانە کاریگەری خراپی هەبوو لەسەر ئەندامانی ئەم خێزانە بە گشتی و بەتایبەتی بۆسەر ئافرەت و منداڵان.
یان جۆرێک لە جۆرەکان پیشاندانی گریانی ئەم خێزانە بەڕێزانە
وەکو جۆرێک لە سواڵ کردن پیشان بدەن .
هەندێ کەس بازرگانی ئەکەن بەو خەڵکە هەژارەوە پێویستە مرۆڤ ئاگادار بێت.
من دڵنیام بەرنامەکەی خۆیانی پێ گەرم ئەکەن و داوا لە خەڵک ئەکەن هاوکارییەکانیان بنێرن بۆ ئەمان، تا لە ڕێگەی ئەمانەوە دابەشی بکەن بەسەر خەڵکیدا. وەکو وابێت بەس ئەوان خەڵکی هەژاربناسن.
لەسەر هەمووان پێویستە كە یارمەتی خەڵك بدەین بەهەموو شێوەیەک، پێداویستی ژیانی یەکتر پڕ بکەینەوە.
لە کۆتایدا دەڵێم نە هەبوونی تاسەرە نە نەبوونی….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.