▪ هاتنی محمد شێخ سودانی بۆ هەرێمی کوردستان چیمان پێ دەلێ!
هشیار شکاک خورشید
لە لایەک ئەوەمان پێ دەلێ کە عێراق ئێستا لە بارەدۆخێکی تەواو ئالۆز و ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابوری تێپەر دەبێت بە تایبەت شەری حەماس و ئیسرائیل کە ئێستا هەموو ولاتانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە و گشتیان لە سەر مێز کۆکردوونەتەوە بۆ گفتۆگۆ کردن لەم بارەیەوە وە عێراقیش لەم مەسەلەیە بە دەر نییە بەلام ئەو تەواو جیاوازە لە بەر ئەوەی کەوتووتە نێوان ناڵ و بزمار چۆنکە لە لایەک ئەمریکا لایەنگری ئیسرائیلە لە لایەکی تر ئێرانیش لایەنگری حەماسە و هەردووکیشیان دەست والان لە عێراق بۆیە گەر عاقلانە هەڵسوکەوت و هەنگاو نەنێت ئەوا پرۆشکی ئەم شەرە بەری دەکەوێت دوور نییە لە داهاتوودا باجی زۆر گەورە بدات .
لە لایەکی تر پێمان دەلێت کە عێراق بە بێ (سەرۆک بارزانی ) و هەرێمی کوردستان هیچ پێگە و سەنگێکی نابێت , چۆنکە عێراقی خێر لە خۆ نەدیوو بەردەوام کە بارەدۆخێکی ناسەقامگیر و نا ئارام تۆشی دەبێت خێرا سەرۆک وەزیرانی ئەو ولاتە هانا بۆ هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش ( سەرۆک بارزانی ) دەهێنێت تاوەکۆ چارەسەرێکی ئەرێنی و گۆنجاو بۆیان دابنێت و لەو بارەدۆخەی کە تێی کەوتوون بە بێ زیان لێ دەرباز ببن و بۆ ئەمەش( رابەری گەورە ) هەردەم بە دڵ و سینگێکی فراوانەوە بووتە رێنیشاندەری هەموو ئەو کەس و گەڵانەی کە هانای بۆ هێناون بە تایبەتیش عێراق کە گەڵی کورد بە زۆر پێیەوە لکێنراوە هەبوونی رابەرێکی وەک (سەرۆک بارزانی ) لە هەرێمێکی وەک کوردستان جێگای ئومێد و ئایندەیەکی گەش و پرشنگدارە بۆ داهاتووی ئەم گەڵە لە بەر ئەوەی بە کرۆک و سەرمەشقی گشت ئەو سەرکەوت و پێگانە دادەنرێت کە بەرۆکی ئەم گەڵ و هەرێمەی گرتووە لە بیرمانە خۆ هەر پێرێ بوو ئەم عێراقە بە هەموو شێوەیەک کەوتبووە گیانی ئەم گەڵە کەچی ئەم روو گشت رێگا و رێبواریان بۆ لای ( رابەری گەورەی ) ئەم گەڵەیە …
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.