▪ هاتووچۆی هەولێر شوفێر و هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی هێلکاری کردنەوەی بەشێک لە رێڕەوەکانی شەقامی 60 مەتری بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت.

هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: “سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە، سبەی رۆژی  یەکشەممە 2023/5/7، شەقامی 60 مەتری ئەو بەشەی دەکەوێتە نێوان ترافیکی سێتاقان تاکو ترافیکی شۆڕش، لە کاتژمێر9ی بەیانی تاکو12ی نیوەڕۆ، کاری هێلکاری کردنەوەی شەقامی تیادا ئەنجام دەدرێت، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هەولێر، بۆیە لەکاتی کارکردن ناچار دەبین هەندێک لە رێڕەوەکانی رێگایەکە بەشێوەی کاتی دابخەین”.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.