▪ هارپ چیه؟؟
ئامادە كردنی: كەمال كوردی
ئاماژە: ماوەیەكی نەچەندان زۆر لەم ساڵانەی دواییدا جاروبار لەم لاو لەو لا باسی هارپ و پرۆژەی هارپ دەكرێت،بەڵام هەر ناوەكەیە و كەس بە دروستی باس لەوە ناكات كە هارپ چییە و ڕوون ناكرێتەوە و تەنیا باسی مەترسیەكانی دەكرێت لەوەی كە زۆر مەترسیداره، بۆیە لێرەدا هەوڵمدا بە كورتی باسی بكەم كە وا هارپ چییە، هەڵبەت نووسین لەسەر هارپ و پڕۆژەی هارپ زۆری دەوێت و گەر بخوازین بە تێروتەسلی باس بكەین ئەوا بە لاپەرەیەك و لەوانەشە بە سەد لاپەڕەش كۆتایی نەیەت بەڵام ئێمە لێرەدا بۆ خوێنەرە بەڕێزەكان تەنیا كورتییەكی مەسەلەی هارپ باس دەكەین بۆ ئەوەی ئەگەر هاتو جارێكی تر ئەو ناوەیان بیست بە لایانەوە نامۆ و سەیر نەبێت و لەبارەیەوە بزانن.
هارپ كورتكراوەی دەستەواژەی(High Frequency Active Auroral Research Program)ە كە لە ڕاستیدا چیڕۆكی پشت پەردەی ئەم پڕۆژەیە بەم جۆرەیە كە لە ساڵی 1993 ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر لایەی یۆنیسفێری ئەتموسفیری زەوی ئەنجامدا بۆ ئەوەی بەو ڕێگەیە بتوانن بگەنە هەندێ ئامانج و مەبەستی ناسەربازی و پاراستن. هەڵبەت ئەم پڕۆژەیە بە دوو شێوە لێكۆڵینەوەی بۆ دەكرێت كە بەشێكی گەورەی پڕۆژەكە گرنگی پێدانی بەشی سەربازی و خاپوور كردنەكەیەتی.
جا بۆ ئەوەی زیاتر بە دەرخستە و چۆنیەتی هارپ ئاشنا بین پێویستە كە سەرەتا سەبارەت بە هەندێ دەستەواژە و بوارەكان و بەستەرەكانی ئەم پڕۆژەیە ئاشنا بین.
یۆنیسفێر لە پڕۆژەی هارپدا چییە؟؟
لایەی یونیسفێر لە پڕۆژەی هارپدا بە بەستەر و بنچینەی تاقیكردنەوە ئەنجامدراوەكان لە قەڵەم دەدرێت. بە گشتی یۆنیسفێر نەناسراوترین و دوورترین لایەكانی هەوا(ئەتموسفیر)ی زەوییە، كە بە شێوەیەكی لایە لایە، لە بەردەم ئەتموسفیر و ….هتد هەیە. زانا لێكۆڵەرەوەكانی ئەم پرۆژەیە مەبەستیان بوو لە ماوەی دوو دەیەدا كارێك بكەن بۆ ئەوەی بتوانن سوود لە هێزی ئەم لایەیە وەربگرن و بە كاری بێنن و وەك تاقیگەیەكی سرۆشتی بەكاری بێنن.
هەروەك باسكرا، بناغە و بنچینەی چاڵاكیی هارپ بەمجۆرەیە كە بتوانێت هەندێ كاریگەری لە سەر لایەی ئەتموسفیر دروست بكات و لە هێزی ئەم دیاردە سروشتیە لە هەوای زەوی( ئەتموسفیری زەوی)سوود وەربگیرێت. جا بۆ ئەوەی ئەم كاریگەری و كارتێكردنە باشتر و زیاتر بێت، لە ناوچە و سنوورێكی پان و فراوانی زەوی هەندێ ئاریەل و ئانتێنی تایبەت بە شێوەیەكی 180ی بورجی ئاریەلی ئەلەمینیۆمی بە بەرزی 50.23 مەتر دانراوە(دادەنرێت)بۆ ئەوەی شەپۆڵی سەرووی كوورتی (ELF/ULF/VLF)بە هێزی 3.6 مگاواتی ERP بەرهەم بێنن و لە ناوچەی ئالاسكا( شوێنی ئاریەلەكان)بەرەو یۆنیسفێر بنێرن.
هەڵبەت بڕیاریش نییە هەمووی ئەم وزە و ئەنرژیانە وەربگیریت،بەلكۆ تەنیا لە سنوور و مەودای 100 تا 350 بەشیكی ئەم ئەنرژیانەی هەوای زەوی( ئەتموسفیر)وەردەگیرێت و بە تیژڕوویی و خێرایی ئەلیكترۆنی كە دروست بووە، یۆنیسفێر تا دێت گەرم و گەرمتر دەبێت.
لە كاتێكدا كە كەس بیری لەوە نەدەكردەوە كە بتوانرێت هارپ بۆ مەرەمی شەپۆڵەكانی بوومەلەزرە دروستكەر بەكار بێت، ماڵپەڕێكی وێنیزوئیلایی هەواڵێكی بڵاو كردەوە كە ئەم هەواڵە بەجۆرێك گرنگ بوو كە لە لایەن پرێس تیڤی یەوە بڵاوكرایەوە، بەڵام شتیك لەبارەی ڕاستی و دروستی هەواڵەكە باس نەكرا. لە میانەی ئەم هەواڵەدا گووترا كە وا هێزی دەریایی ئەمریكا بەنیازە بە یارمەتی و سوود وەرگرتن لە پڕۆژەی هارپ هەندێ شەپۆڵی بوومەلەرزە دروستكەر بەرەو ئێران بنێریت بۆ ئەوەی بوومەلەرزەیەكی گەورە لە ئێراندا دروست بكات، بەڵام بە هەڵە شەپۆڵە دروست بووەكان لە جیاتی ئێران، هائیتی یان كردە ئامانج و بوومەلەرزەی باسكراو لە هائیتی ڕوودەدات.
لە لایەكی دیكەشەوە هەر بەم گریمانەشەوە گووتراوە كە هەندێ پیلانی لەرزینی دیكەی وەك بوومەلەرزەی(سیچوان)لە وەڵاتی چین و بوومەلەرزەی 6.5 پلەی ڕیختەری كالیفۆرنیا لە لایەن هەر ئەم دیاردەیە بەڕێوە چووە.
چەكە ئەلیكترۆموگناتیسیەكان لەسەر بنەمای هارپ كامەن؟؟؟؟
دەگووترێت بە گویرەی ئەو بەكارهێنانەی لە هارپدا دەكرێت، دەتوانرێت تێكەڵبوونی ئەلیكترۆنی دروست بكرێت و بەم ڕێكارە چەكە ئەلیكترۆموگناتیسیەكان دروست بكریت . بە یارمەتی و كەلك وەرگرتن لەم چەكانە دەتوانرێت كاریگەرییەكی زۆر لەسەر زەوی دروست بكرێت كە هێزی ویرانكردن و خاپوور كردنی ، لە هەر چەكێكی تر كە بیری لێدەكەیەوە ترسناكتر بیت.
ئەم چەكانە دەتوانن لە چركەسات و لە ئان و ساتێكدا، سەرجەم ئامێر و كەرستە ئەلیكتریكی و كارەباییەكانی ماڵێك لەكار بخەن و دواتریش خانوو و ماڵەكان بتەقێننەوە و بە شێوەی تەواو لەناوی ببەن ئەویش تەنیا لە ئان وسات و چركەساتێكدا.
((كوردی-2023))
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.