▪ هاورێی به‌رژه‌وه‌ندخواز
سوهەیل تاهیر
ئه‌و هاورێیانه‌ی له هه‌ندێ كات ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان تۆیان له بیره ، باشترین ده‌سكه‌وته كه بیاندۆرێنی و له ده‌ستیان بده‌ی . هه‌ر ئه‌و كه‌سانه كه‌سانی
به‌رژه‌وه‌ندخوازن كاتێك كار‌و ئیشیان بۆ رایی ده‌كه‌ین بێ كه‌موكوڕی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووی نه‌دا ، ئه‌وا پشتت لێ ده‌كه‌ن ، به‌ڵام هاورێی راسته‌قینه ئه‌وانه‌ن ئه‌گه‌ر داوایه‌كیشیان ره‌ت بكه‌یه‌وه و به ئاسایی قبوڵی بكه‌ن . هاورێی چاك له نیوه‌ی رێگا جێتناهێڵێت .
كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ند خواز هه‌میشه به رووت پێده‌كه‌نێ ، له دواوه‌ش باست به خراپه ده‌كات ، به‌ڵام نازانێ كه خۆی شكستخواردووه‌و تۆ سه‌ركه‌وتووی .
كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندخواز كاتین و بزر ده‌بن له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و رووی راسته‌قینه‌یان به‌دیار ده‌كه‌وێت .
هه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن بۆ یه‌ك جار درۆ بكه‌ن ، دواتر ئاشكرا ده‌بن . ئه‌وه فێڵ كردن نیه له ئێمه به‌ڵكو فێڵ كردنه له خۆیان .
ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن بیروباوه‌رێكی جێگیرن بۆ ماوه‌ی سه‌دان ساڵ ده‌ژین له‌ناو ویژدانمان ،ئه‌وانه‌شی ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه ، چه‌ندین جار ده‌مرن له ژیاندا . فێڵ كردن ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتێكی خراپ و كاتییه ، ناتوانی به‌رده‌وام بی تیایدا . بۆیه ئه‌و كه‌سانه قسه‌یان شتێكه و حه‌قیقه‌تیان شتێكی تره . مه‌سه‌له‌یه‌كی عه‌ره‌بی هه‌یه ده‌لێ (( عندما تنتهی المصالح یصبح الحلو مالح ))
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.