▪ هوشیاری سیاسی ئەوەیە: تۆ بزانی کێ بەرپرس دەکەیت، بەرامبەر ئەرکەکانی !
شیلان محەمەد
هوشیاری_گرنگە
تۆ کە تەنیا جنێو و پەلاماردان دەزانیت و ناشزانی کێ بەرپرسی سەرەکی و کێ دڵسۆزە و کێ خائین، نازانی ئەرک و ماف چییەو بچوکترین دەسەڵاتت هەبێ و تەنانەت لە پرسگەی فەرمانگەیەکدا دەسەڵاتی خۆت بەسەر خەڵکدا دەسەپێنیت و نازانی ڕێزی خۆت و خەڵک بگریت و لە دەرەوە و لە سۆشیالمیدیاشدا هەر هێرش دەکەیت و نازانی ڕەخنەو جنێو لەیەک جیابکەیتەوەو نازانی کۆدی پشتی داوا و بۆچوونی کەسانی ڕۆشنبیر و عەقڵمەند بخوێنیتەوە، هەر ئەو هەرزەگۆیی و هەرزەکردەییەت لێ چاوەڕوان دەکرێ !
بە جیاوازی ژیانی خۆت و بە ژیانی ئەواندا بزانە و تێبگە، عەقڵ مرۆڤ دەگەیەنێتە کام جۆرەی گوزەران !
داواکردنی تەبایی و ئاشتەوایی، دیتنی گەوهەری کێشەکانەو نەهێشتنی هۆکار و بیانووەکانە بۆ ئیدامە نەدان بە ڕاوڕووتی و برسی کردنی خەڵک و هێشتنەوەی سیستەمی خراپ!
بزانن سۆشیالمیدیا لە خزمەتی داوا ڕەواکانتاندا بەکاربێنن
(ڕێزگرتن پەروەردەیە، نەک لاوازی و
داوای لێبوردنیش ئەخلاقە، نەک زەلیلکردن)
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.