▪ هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردن ((ئه‌ته‌كێت ))
سوهەیل تاهیر
رۆژانه به ده‌یه‌ها هاورێ و دۆست و خزم و ناسیار و دراوسێ ده‌بینیین ، گفتوگۆ‌و قسه‌ی جیاجیا ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵیاندا ، بۆیه به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته ره‌چاوی ئادابی گشتی بكه‌ین كه چیه و چۆنه له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا .
بنه‌ماكانی ئادابی گشتیش له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه ده‌گۆڕێت ، بۆ نموونه قاچ له سه‌ر قاچ دانان له هه‌ندێ كۆمه‌ڵگه وه‌ك ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به هیچ حساب نه‌كه‌یت ، به‌ڵام له هه‌ندێ كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی هه‌ڵسوكه‌وتێكی ئاساییه .
هه‌ندێ لایه‌نی ئه‌ته‌كێت و هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردن هه‌یه باسی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه سوودی لێ ببینن ، بۆ نموونه :
كاتێك له‌ناو كۆمه‌ڵه هاوڕێیه‌كی ناكرێت كه‌سێك جیابكهیهوه و ته‌نها قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و بكه‌ی ، ئه‌وانی دیكه فه‌رامۆش بكه‌یت . چاوه‌ڕوان به به ته‌نیا خۆت و ئه‌و بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی زیاتر قسه‌و گفتوگۆ بكه‌ن .
خاڵێكی دیكه ، تایبه‌تمه‌ندی كه‌سی به‌رامبه‌ر هێلی سووره نابێت بیبه‌زێنیت ، لێره‌و له‌وێ نابێت باسی تایبتمه‌ندی كه‌سێك یان هاوڕێیه‌كی خۆت بكه‌ی بۆ كه‌سێكی دیكه .
رێزگرتنی كات ، پێویسته رێز له كات بگیرێت كاتێك واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ هاورێكه‌ت یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه .
ده‌نگ هه‌ڵبڕین ، سیفه‌تێكی جوان نییه بۆ مرۆڤ كاتێك بۆ نموونه به‌یانیان كاتێك له خه‌و هه‌ڵبستی ناكرێت ده‌نگ به‌رز بكه‌یته‌وه و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵتدایه بێزاری بكه‌یت ، یان له‌كاتی قسه‌كردن به مۆبایل له شوێنه گشتییه‌كان
پێویسته نهینی خۆت یان هاوریت یان خانه‌واده‌ت ئاشكرا نه‌كه‌یت و لیره‌و له‌وی باسی بكه‌یت
گوێگرهكی باش به كاتێك هاورێت یان هه‌ر كه‌سێك قسه‌ت بۆ ده‌كات ، نابێت گۆێی لێنهگری .
ره‌چاوی بنه‌ماكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكه ، كاتێك نامه‌ك بۆ هاوڕێیه‌كت ده‌نووسی ، مه‌رج نیه وه‌ڵامت بداته‌وه ، له‌وانه‌یه ئه‌و له‌و كاته ئه‌و بواره‌ی نه‌بێت وه‌ڵامت بداته‌وه ، پێویسته ئاسایی وه‌ریبگری .
خاڵێكی دیكه‌ی هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردن ، پێویسته كاتێك له‌ناو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌بی ، مۆبایله‌كه‌ت بێده‌نگ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بیه هۆی پچڕانی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه .
وه‌ستانی ناڕێك له سه‌ر رێگا كه ده‌بێته هۆی ئالۆزی هاتوچۆ و دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی كارێكی خراپه و هه‌ڵسوكه‌وتێكی نادروسته .
كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار قسه له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌یت هه‌وڵ بده ماوه‌یه‌كی نێوانتان هه‌بێت نه‌ك خۆت زۆر لێی نزیك بكه‌یته‌وه ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر له ره‌گه‌زی دیكه بێت .
كاتی قسه‌كردن و باگ كردنی هاوڕێكانت به ناوی خۆیان بانگیان بكه نه‌ك به نازناوو ناو بچووككردنه‌وه .
نابێت به په‌نجه‌ی ده‌ست ئیشاره‌ت بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر بكه‌یت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بچوكی بكه‌یته‌وه ، به‌ڵكو شێوازی ئیشاره‌ت دان پێویسته شیاو‌و گونجاو بێت .
له‌كاتی رۆیشتن ناكرێت ((تف )) یان هه‌ر شێوازێكی له‌و جۆره فرێ بده‌یت ، به‌ڵكو پێویسته ده‌سته‌سڕ یان خۆت بگه‌ینیته شوێنێك بۆ ئه‌وه‌ی كاری خاوێنكردنه‌وه‌ی لووت یان ده‌م له‌وێ ئه‌نجام بده‌یت
كاتێك هاورێیه‌كت پێویستی به یارمه‌تییه ، چاوه‌ڕوان مه‌كه ئه‌و داوای یارمه‌تی بكات ، خۆت ده‌ستپێشخه‌ر به و یارمه‌تی بده
خۆت به دوور بگره له ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ر ، ئه‌گه‌ر له سه‌ر حه‌قیش بیت.
ئه‌و خاڵانه‌و ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها خاڵی دیكه ده‌چنه نێو شێواز‌و هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردن (( ئه‌ته‌كێت)) .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.