▪ هێرش ،دژایەتیکردن ، قەیرانە دەستکردەکان بارزانى و گەشەسەندنى کوردستان ناوستێنن


رێبوار حەمەلاو شوانى
ئەگەر هەڵوەستەیە وردبینانە بکەین دەبینین کە ئەمڕۆ ناوچەکە و جیهان بە شێوەیەکى بەگشتی لەبەردەم شێوازی جۆراوجۆری قەیراندایە، لەسەر ئاستی تاک وکۆمەڵ. چوارچێوەی قەیرانەکان لە سنووری ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتیدان هەرێمی کوردستان. وەک هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەر لەسەر ئاستی جیهان وناوچەکە ناسراوە، جیاواز لە قەیرانە سرووشتییەکان زۆر جار کەوتۆتە بەر تەوژمی قەیرانە دەستکردەکان، بەتایبەت ئەو قەیرانانەی بەهۆی شوناسەوە ڕوبەروی دەبێتەوە.ئەوەی گرنگە بزانرێت چۆن ڕووبەڕوویان دەبیتەوە، ڕۆڵی سەرکردە و بڕیارە بەدەستی سیاسی و دەوڵەتداری چیە لە چارەسەرو ڕووبەڕوبونەوەی ئاستەنگ و کۆسپەکانى بەردەمیی.هەرێمی کوردستان لە سی و سێ ساڵ لە تەمەنى حوکمڕانی خۆیدا ڕووبەڕووی سەدان قەیرانی دەستکردو سروشتی بۆتەوە، بەڵام بەراورد بەقەیرانەکان و هەلومەرجی سیاسی ناوچەکەو دەوروبەری بەردەوام لە گەشەکردن بووە.
بەتایبەتى لەم چەند ساڵەى دواییدا کە قەوارەى کوردستان ڕووبەڕووى چەندین پیلانگێرى و هێرش و گەمارۆى قورس چ لە سەر ئاستى نێوخۆیی و چ لە سەر ئاستى دەرەکیی بۆوە و بەتایبەتى کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان کوردستان لە ماوەى زیاتر لە چوار ساڵى رابردوویدا ؛ سەرەڕاى هەموو ئەو ئاستەنگ و کۆسپانەى کە لە پێش کارى دەوڵەتدار و حکوومەتداریی و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بۆ خەڵکى کوردستان لە تەواوى بوارەکاندا، چەند کارێکى زۆر گرنگى ئەنجامداون، کە وایانکردووە پێگەى حکوومەت بەهێزتر بێت، بۆ نموونە کارى زۆر رژدى ئەنجامداوە لە بوارى چاکسازى و بە سیستماتیکردنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پێناو ئاسانکارى و خزمەتى بەرچاوى کوردستانیان بە بێ جیاوازى و رێکخستنەوەو دامەزراندنەوەى دەزگاو دامەزراوەکانى حکوومەتى کوردستان، ئەمەش وا دەکات کەوا گەشبین بین بەوەى لە داهاتووى نزیکدا دەبینە خاوەن حکومەتێکى سیستماتیک و تەکنۆکرات و مۆدێرن کە بە جیاوازى لەگەڵ کابینەکانى پێش خۆى نموویەکى بەرچاوە .
لەگەڵ هەر فشارێکى سیاسى و ئابوورى کە ئامانجە روون و ئاشکرایە ، حکومەتى کوردستان زۆر لێهاتوووانە مامەڵەى لەگەڵ تەنگژەى ئابوورى کردو توانى خۆى لەسەر پێ رابگرێت و قۆناخە سەختەکان دەرباز بکات ، سەرەڕاى فشارو گەمارۆکانى عێراق و کەمى داهات و دابەزینى نرخى نەوت و بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڕۆنا، توانى بە بەردەوامى مووچەى فەرمانبەران دابین بکات و، سەدان پرۆژەى گرنگیش ئەنجام بدات، دەتوانین بڵێین لەمەیاندا حکومەتى کوردستان پێش زۆر حکومەتى وڵاتانى ناوچەکە کەوت و بە پیادەکردنى سیاسەتێکى دروست رووبەڕووى قەیران و تەنگژەى ئابوورى بۆوە.
هەروەها لە رووى دابینکردنى ئاسایش و ئارامى ؛ سەرەڕاى هەڕەشەو دژایەتى و کارى تێکدەرانەى هەندێ لە وڵاتانى ناوچەکەو میلیشیا لە یاسا دەرچووەکانى عێراق و تیرۆریستانى داعش لە دژى خەڵکى کوردستان و ئەنجامدانى کارى تێکدەرانەو چەندین جار درۆنبارانکردن و موشەکبارانکردنى هەولێرى پایتەخت و شەهید وبریندارکردنى خەڵکى سڤیڵى شارەکە، بەڵام حکوومەتى کوردستان توانى ئاسایش و ئاڕامى کوردستان بپارێزێت، بڕیارى حکوومەت لە بوارى ئەمنیدا قەدەخەکردنى هەڵگرتنى چەکە لە لایەن کەسانى نابەرپرس، ئەمەش هەنگاوێکى گرنگە بۆ ئەوەى تاوانکارى لە کوردستاندا کەمتر بێتەوەو چەک تەنها لاى حکوومەت بێت و دیاردەى چەکدارى و بازرگانیکردن بە چەک بنبڕ بکرێت.
لە رووى پەیوەندییە سیاسى دیپلۆماسییەوە؛ حکومەتى کوردستان توانیوویەتى پەرە بە پەیوەندییەکانى لە گەڵ وڵاتانى جیهان و وڵاتانى عەرەبى بدات و بەرەو پێشەوەى ببات و بەشدارى چەندان کۆنگرەو کۆنفرانسى نێودەوڵەتى کردووە، ئەو کۆنگرەو کۆنفرانسانەش وێستگەیەک بوون بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکان و دروستکردنى پەیوەندى نوێ لەگەڵ وەڵاتان و گەیاندن دۆزى کورد و بەدەستهێنانى پشتیوانى بۆ قەوارەى هەرێمى کوردستان لە گشت روویەکەوە ، سەرەڕاى ئەمانە بە لەبەر چاوگرتنى بەرژەوەندییەکانى کوردستان توانیویەتى سیاسەتێکى گونجاوو ژیرانە بەرامبەر وڵاتانى دەوروبەر پیادە بکات. لە ماوەى سێ ساڵى رابردوودا ؛ حکومەتى کوردستان خزمەتێکى زۆرى پێشکەشکردووە، ئەوەش ئەوەمان پێدەڵێت کەوا چاومان لە داهاتوویەکى گەشتر بێت، تێدایە کەوا بەڵێ داهاتوو باشترو گەشتر دەبێت.
ئەگەر بە ویژدانەوە بڕوانین لە هەڵسەنگاندنەکان، ڕۆڵی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان لە ئیدارەدانی قەیرانەکان، بەتایبەتى لە ماوەى چەند ساڵەی حوکمڕانی کابینەی نۆیەمدا کاری لەسەر کردووەو لەجێگای خۆی بەکاری هێناون لە بە هەڵکردنی لەگەڵ قەیران یەکێکە سەخترین ئەو قۆناغە جیاوازانەی حوکمڕانی پێدا تێپەر دەبێت. لەهەمووی گرینگتر ئەوەیە چۆن وا بکەین لە هەوڵی کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی قەیران ونەهێشتنی بدەیت وە ئەمەش تەنها لە ڕێگەی کارامەیی سیاسی و ئیداریەوە ئەنجام بە دەستەوە دەدات و ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی سەختی سیاسی وئابووری وئیداری وکۆمەڵایەتی بوویەوە، بەڵام سیاسەت و ئیدارەدانى ڕێزدار مەسروور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وایکردووە کە ئەم قەوارەیە لەسەر پێی خۆی بوەستێت جیا لەمەش لە هەنگاوەکانى بەرەو داهاتوویەکى پڕ ئاوەدانى و پێشکەوتن بەردەوامی خۆی دا بێت، نە مووشەک و نە درۆن و نە هیچ پیلانگێرى و سیناریۆ و قەیرانێکى دەستکرد نەیتوانیووە و ناتوانێت پێش لە بەردەم هەنگاوەکانى پێشکەوتنى هەرێمى کوردستان بگرێت .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.