▪  هێز و توانای ئافرەت(ئافرێنەری ژیان)

کلارا محمدامین

(ئافرەت بوون واتا)
دایک بوون،دایک بوونیش واتا پەروەردە و کۆمەڵگا.
ئافرەت بوون واتا پێدانی ژیان و بەردەوام بوون، واتا ڕاگرتنی باڵانسی خۆشەویستی و بەخشینەوەی میهرەبانی لەناو خێزان.
کە ئافرەت بووی واتا دەبێت بیرکردنەوەت وەک بەساڵاچووێک بێت، هەڵسوکەت و جوانیەکەت خانمانە بێت، کار کردنت لە ئاست هێزی ئەسپ بێت.
(لێرەدا مەبەست لە ئەسپ بوون توانا وهێزە)

ئێمەی ئافرەت دەبێ ئەوە بزانین
کە توانای ئێمە هیچی کەمتر نیە لە تواناکانی پیاوان، ئەو کارانەی پیاوان دەتوانن بیکەن، ئێمەی ئافرەتیش دەتوانین بیکەین(بگرە زۆرجار لەوانیش لێهاتوانەتر)

ئێمەی ئافرەت دەبێ ئەوە بزانین.
چۆن توانای ڕێک پۆشی و جوان دەرکەوتنمان هەیە (ئاواش توانای بەڕێوەبردن و فێر بوون و گۆڕانکاریمان هەیە).

ئازادی ئافرەت واتا ئازاد بوون لە جەهالەت
زۆرن ئەوانەی پێناسەی ئازاد بوون بە هەڵە فێر بوون
ئازادی ئافرەت بە مانای بێڕەوشتی نیە،دەرخستنی ئەندامەکانی جەستە و باڵا پۆشیش نیە.
ئازادی ئافرەت لە کوالێتی بیرکردنەوەی خودی ئافرەتە. بۆیە پێش ئازاد بوونی جەستە وەک ئافرەتێک هەمیشە هەوڵت بۆ ئازادبوونی بیرکردنەوەکانت و فێربوونی بێ سنوورت بێت.
ئێمەی ئافرەت سەڕەڕای سەختیەکانی ژیان و قبووڵ کردنی تانەی کۆمەڵگا و کوشتن و خوێن ڕشتنمان لەلایەن ڕەگەزی بەرامبەرەوە ، هەمیشە ئیرادەی بەردەوامبوونمان بەهێزە. بۆیە گرنگە ئێمەی ئافرەت بوێرانە هەست بە تواناکانی خۆمان بکەین.ئەکاتەی کە لەوپەڕی نائومێدیداین لەوێوە بڕیاڕە جەهەریەکەی هەستانەوە و متمانە بەخۆ بوون بدەین.
هەر وەک چۆن مێگان مێرکل دەڵێ
ئافرەت پێویستی بە دەنگی کۆمەڵگا نیە،خودی ئافرەت دەنگی کۆمەڵگایە. ئافرەت تەنها پێویستی بە هەستکردنی هێزە بۆ بەکار هێنانی دەنگی و هاندانی خەڵکە بۆ گوێگرتن لێی.

لەبەر ئەوە

هەمیشە شانازی بە ئافرەت بوونت بکە لەبەر ئەوەی ئێمەی ئافرەت دایکی ژیان و کچە تاقانەکەی گەردوون و شاژنی کۆشکی ئەو جیهانەین. بەبێ بوونی ئێمەی ئافرەت هیچ شتێک و تەنانەت (بوون)ناتوانێ بەردەوام بێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.