▪ هەردەم ئیرادەی بەهێزی كوردستان سەركەوتووە ..


رێبوار حەمەلاو شوانی

رۆڵ و كاریگەری‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی لەرابردوو مێژووییەكی دیار و بەرچاوە و بەتایبەت ‮ ‬لە نێو گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێوخۆی‮ ‬كوردستاندا لەم روانگەیەوە رۆڵێكی‮ ‬بەرچاوە و لەسەر ئاستی‮ ‬عێراق و هەرێمایەتی‮ ‬و نێودەوڵەتیشدا دیپلۆماسییەت و سیاسەتێكی‮ ‬وردبینانە و دانایانە‮ ‬پەیڕەو كردووە و دەكات‮. ‬سیاسەتی‮ ‬ژیرانەی سەرۆك ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەمیشە لە هەموو قۆناغەكاندا كاریگەریەكی‮ ‬زۆر بەهێزی‮ ‬هەبووە و هەیە لەسەر راگرتنی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬نێوان حزبە سیاسییەكان لەسەر بنەمای‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و پێكەوەسازان لە نێوخۆی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا لە لایەك و لە لایەكی‮ ‬تریشەوە لەگەڵ بەغدا و هەرێمایەتی‮ ‬و نێودەوڵەتیدا بە هەمان شێوە،‮ ‬ئەمەش وایكردووە پێگە و سەنگی‮ ‬هەرێم بەردەوام گرنگی‮ ‬پێبدرێت و دەوڵەتان لەسەر هەموو ئاستەكاندا بایەخێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬بە هەرێمی‮ ‬كوردستان بدەن‮. ‬ئێمە لەهەرێمێكدا دەژین و هەنگاو دەنێین لە پێناو دەستەبەر كردنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬دیموكراتی‮ .. ‬دیموكراتی‮ ‬بەواتا واتا راستەقینەكەی‮ ‬كە دەسەڵاتی‮ ‬خەڵكە و دەبێ هەمیشە لە خزمەتی كورد وكوردستان‮. ‬لە‮ ‬یەكەمین هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬19‮/‬5‮/‬1992 و تاوەكو ئێستا هەڵبژاردن و حكومەتی‮ ‬كوردستان بەردەوامی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەڵام پەرلەمان و حكوومەتی‮ ‬كوردستان بە قۆناغ‮ ‬و شێوازی‮ ‬جیاجیا و تاقیكرنەوەی‮ ‬ تاڵدا گوزەراوە،وەكو حوكمەتی‮ ‬پەنجا بە پەنجا كە نەوەك هەر سەركەوت و نەبوو،‮ ‬بەڵكو لە ئاكامدا شەری‮ ‬ناوەخۆ‮ كوردكوژی ‬لێكەوتەوە‮. ‬دواتر حوكمەتی‮ ‬بنكە فرەوان و بوونی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن لە ناوپەرلەمان لە دەرەوەی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬ئەم ئەزموونەش شكستخواردوو و بێ سوو بێ ئەنجام بوو و نەتوانرا چوار ساڵی‮ ‬ئارام بەرێتە بەڵكو چوارساڵی‮ ‬پڕ‮ ‬لە نائارامی‮ ‬و لێكترازانی‮ ‬كۆمەڵگا و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان بوو‮. ‬سەر هەرچەندە كە نەدەبوو وا بێت چونكە كوردستان لە بارودۆخێكی‮ ‬زۆر دژوار دابوو لە رووی‮ ‬ئابوری‮ ‬و سەربازی‮ ‬هەروەها لەلایەن حكومەتی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬عێراق گوشارێكی‮ ‬زۆر و پاڵەپەستۆی‮ ‬ئابوری‮ ‬خرایە سەر هاوڵاتیان و حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە بڕینی‮ ‬بوجە و موچەی‮ ‬فەرمانبەران و‮….‬هتد‮. ‬هەروەها خاكی كوردستان و حكومەتی‮ ‬هەرێم رووبەرووی‮ ‬هێرشی‮ دڕندەترین رێكخراویی ‬تیرۆرستی بەناوی‮ داعش ‬بوویەوە‮. ‬سەرباری‮ ‬هەموو ئەم نەهامەتیانە خواست و ئیرادەی خەڵكی‮ ‬كوردستان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە مافی‮ ‬رەوای‮ ‬ئەوان نەزانرا و گەلەكۆمی‮ ‬كرایە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و حكومەتی‮ ‬هەرێم‮.بۆ قۆناغی ئێستامان و دوای چوار ساڵ و نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن پێوستە ، گشت هێزولایەنە سیاسیەكان دەستبەرداری بەرژوەندی شەخسی و حیزبیان بن و بە پاساویی جۆراجۆر كۆسپ و ئاستەنگ لە بەردەم پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروست نەكەن ، چونكە بریار بریاری خەڵكی كوردستان هەر ئەوان بریار دەدەن و دەزانن كە كێ خزمەتكار وپارێزەر و بەرپرسیارە لە قۆناغە سەخت وهەستیارەكان و قۆناغەسەختەكاندا شانی دایە بەر و شكۆوسەروەری گەل وقەوارەكەی لە گوشار وپیلانگێری و گەلەكۆمەكییەكان پاراست . ئێستاش جارێكی تر ناحەزان لە هەوڵی ئەوەدان ئەو ئەزموون و دەستكەوتانەی كە بەرهەمی دەیان ساڵ خەبات وقوربانیدانە بە پیلانگێری ناخۆیی و دەرەكیی چ لەرووی سیاسی و چ ئابووری لاواز بكەن ، بەڵام نازانن هەر ئەو ئیرادە پۆڵاین و دانایی بارزانی و پارتییە كە خەونی ناحەزان و نەیاران پووچەڵ كردۆتەوە ورێگە نادات شكۆوئیرادەی كورد وكوردستان ژێر دەست و پاشكۆ بێت .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.