▪ هەردەم ئیرادەی بەهێزی كوردستان سەركەوتووە ..
رێبوار حەمەلاو شوانی
رۆڵ و كاریگەری پارتی و بارزانی لەرابردوو مێژووییەكی دیار و بەرچاوە و بەتایبەت لە نێو گۆڕەپانی سیاسی نێوخۆی كوردستاندا لەم روانگەیەوە رۆڵێكی بەرچاوە و لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیشدا دیپلۆماسییەت و سیاسەتێكی وردبینانە و دانایانە پەیڕەو كردووە و دەكات. سیاسەتی ژیرانەی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لە هەموو قۆناغەكاندا كاریگەریەكی زۆر بەهێزی هەبووە و هەیە لەسەر راگرتنی هاوسەنگی نێوان حزبە سیاسییەكان لەسەر بنەمای لێبووردەیی و پێكەوەسازان لە نێوخۆی هەرێمی كوردستاندا لە لایەك و لە لایەكی تریشەوە لەگەڵ بەغدا و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا بە هەمان شێوە، ئەمەش وایكردووە پێگە و سەنگی هەرێم بەردەوام گرنگی پێبدرێت و دەوڵەتان لەسەر هەموو ئاستەكاندا بایەخێكی تایبەتی بە هەرێمی كوردستان بدەن. ئێمە لەهەرێمێكدا دەژین و هەنگاو دەنێین لە پێناو دەستەبەر كردنی سیستەمی دیموكراتی .. دیموكراتی بەواتا واتا راستەقینەكەی كە دەسەڵاتی خەڵكە و دەبێ هەمیشە لە خزمەتی كورد وكوردستان. لە یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 19/5/1992 و تاوەكو ئێستا هەڵبژاردن و حكومەتی كوردستان بەردەوامی هەیە، بەڵام پەرلەمان و حكوومەتی كوردستان بە قۆناغ و شێوازی جیاجیا و تاقیكرنەوەی تاڵدا گوزەراوە،وەكو حوكمەتی پەنجا بە پەنجا كە نەوەك هەر سەركەوت و نەبوو، بەڵكو لە ئاكامدا شەری ناوەخۆ كوردكوژی لێكەوتەوە. دواتر حوكمەتی بنكە فرەوان و بوونی ئۆپۆزسیۆن لە ناوپەرلەمان لە دەرەوەی پەرلەمان، ئەم ئەزموونەش شكستخواردوو و بێ سوو بێ ئەنجام بوو و نەتوانرا چوار ساڵی ئارام بەرێتە بەڵكو چوارساڵی پڕ لە نائارامی و لێكترازانی كۆمەڵگا و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بوو. سەر هەرچەندە كە نەدەبوو وا بێت چونكە كوردستان لە بارودۆخێكی زۆر دژوار دابوو لە رووی ئابوری و سەربازی هەروەها لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵی عێراق گوشارێكی زۆر و پاڵەپەستۆی ئابوری خرایە سەر هاوڵاتیان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕینی بوجە و موچەی فەرمانبەران و….هتد. هەروەها خاكی كوردستان و حكومەتی هەرێم رووبەرووی هێرشی دڕندەترین رێكخراویی تیرۆرستی بەناوی داعش بوویەوە. سەرباری هەموو ئەم نەهامەتیانە خواست و ئیرادەی خەڵكی كوردستان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە مافی رەوای ئەوان نەزانرا و گەلەكۆمی كرایە سەر هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێم.بۆ قۆناغی ئێستامان و دوای چوار ساڵ و نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن پێوستە ، گشت هێزولایەنە سیاسیەكان دەستبەرداری بەرژوەندی شەخسی و حیزبیان بن و بە پاساویی جۆراجۆر كۆسپ و ئاستەنگ لە بەردەم پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروست نەكەن ، چونكە بریار بریاری خەڵكی كوردستان هەر ئەوان بریار دەدەن و دەزانن كە كێ خزمەتكار وپارێزەر و بەرپرسیارە لە قۆناغە سەخت وهەستیارەكان و قۆناغەسەختەكاندا شانی دایە بەر و شكۆوسەروەری گەل وقەوارەكەی لە گوشار وپیلانگێری و گەلەكۆمەكییەكان پاراست . ئێستاش جارێكی تر ناحەزان لە هەوڵی ئەوەدان ئەو ئەزموون و دەستكەوتانەی كە بەرهەمی دەیان ساڵ خەبات وقوربانیدانە بە پیلانگێری ناخۆیی و دەرەكیی چ لەرووی سیاسی و چ ئابووری لاواز بكەن ، بەڵام نازانن هەر ئەو ئیرادە پۆڵاین و دانایی بارزانی و پارتییە كە خەونی ناحەزان و نەیاران پووچەڵ كردۆتەوە ورێگە نادات شكۆوئیرادەی كورد وكوردستان ژێر دەست و پاشكۆ بێت .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.