▪ هەرێمی كوردستان رەمزی پێگەوە ژیانی ئاشتیانە و ئازادی و دیموكراسی


رێبوار حەمەلاو شوانی

دەبێ هەموومان باش ئەو راستییە بزانین كە بۆ چی ئەوەندە داگیركەران و دوژمنانی كوردوكوردستان بەرانبەرمان ڕق ئەستوورن و هەمیشە ئازارمان دەدەن و پەڵامارمان دەدەن ، دەبێ ئەو راستییە بزانین كە ئێمەی كورد خاوەن مێژوو و جوگرافیا و شوناسێكین كە لە هەموو گەلان و نەتەوەكەكانی تر جیاوازترین ، چونكە بەدرێژایی مێژوو ژێرەدەستی و پاشكۆیی هەموو داگیركەرێكمان ڕەتكردۆتەوە ، هەمیشە پارێزەری ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوەژیان بووینەوە و لەو پێناوەشدا هەمیشە قوربانیمان بەخشیووە و بیرمان كاتێك دڕندەترین ڕێكخراویی تیرۆریستی هەموو ناوچەكە و جیهانی خستەمەترسییەوە ، ئەوا گەلی كورد و پێشمەرگە سەنگی خۆی كردە قەڵغان پارێزگاریكردن لە مرۆڤایەتی و ئاشتی و سەقامگیری ، هەروەها نیشتیمانەكەی كردە دوورگەیەكی سەقامگیر وئارام بۆ هەموو پەنابەر و ئاوارە و هەموو پێكەهاتەوە و ئایین و ئایینزاكان ، بۆیە، ئەوەی كوردستانی بە دونیا ناساندووە و پێشمەرگە و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و دیموكراسیانەیە ،بۆیە، ئەوە لە ماوەی رابردوو و ئێستا دەبینرێت ، دۆستان ودوژمنانیش خۆش وناخۆش باش دەزانن كە هەرێمی كوردستان تاكە شوێنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە كە هەموو ئایینەكان و ئایینە جیاوازەكان بە ئارامی دەژین و توندوتیژی بەرامبەر بە نەتەوە و ڕێكخراوەكان ناكرێت، پێكهێنان و بیرۆكەی جیاواز هەیە، لە پەرلەمانی كوردستانیش هەموو پێكهاتەكان نوینەرێ خۆیان هەیە، كۆرسی كۆتاكان كە بۆیان تەرخان كراوە، ئەم راستیە پیشان دەدات كە لە هەرێمی كوردستان دیموكراسی و پێكەوەژیان لە ئاستیێكی زۆر باش دایە.مێژوو گەواهیدەرە كە هەرێمی كوردستان وەك دوورگەیەكی ئاڕام و سەركردایەتییەكی متمانەپێكراو ئاشیتخواز و دیموكراس هەمیشە جێگای شانازی بووە، هەرێمی كوردستان بەكردەوە و خەسڵەتە جوانەكانی پیشانی هەموو وڵاتانی ناوچەكە و جیهانی دا كە چۆن گەلی كورد لە مێژووی خەباتی لە پێناو سەربەستی و رزگاری لە ژێردەستی چەندین جار پێشەنگی ئازادی و مرۆڤایەتی بووە، تەنانەت لە ناوچەیەكی بچووكیشدا كە لە هەموو لایەكەوە چەوساوەتەوە، بەڵام شێوازێكی نوێی ژیانی ڕاستگۆیی لە ناوچەكەدا ناساند، ئەمە لە كاتێكدایە كە لە عێراق و هەندێك وڵاتی ناوچەكە چۆن ئاشتی و پێكەوەژیان پێشێڵ دەكرێت ، بە پێچەوانەوە كاتێك هەمان ئەو پێكهاتانە روون لە هەرێمی كوردستان دەكەن و بەگەواهیدەری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە كردەوە دەبینن كە چۆن هەرێمی كوردستان شوێنی بەجێگەیاندنی ڕێورەسمە ئاینینەكان و ئازادییە تایبەتییەكانیانن ،هەر ئەوەشە كە وڵاتانی ناوچەكە و ئەوروپایی وئەمەریكایی هەرگیز ناتوانن دەستبەرداری گەلی كورد و قەوارەی هەرێمی كوردستان بن سەڕەرای هەموو ئەو هەوڵانەی كە خەونی بچووكردنەوەی رۆڵ و كاریگەری هەرێمی كوردستان دەبینن ،بەتایبەتی بەغدا و تاران كە بەردەوام پیلانگێری گەورە دژ بە هەرێمی كوردستان دەگێرن ، بەشێك لەو پیلانانە دژی پێكەوەژیان و پێكهاتەكان و كورسییەكانیانە كە مەرامەكەیان روون وئاشكرایە ، كە خەونی نەزۆكیان بۆ ئەوەیە تا وێنەیەكی خراپ لە هەرێمی كوردستان دروست بكەن ، نابێت هەرێمی كوردستان بەرەو دواوە بڕوات، جیهانی پێشكەوتوو و دیموكراسی بەهۆی دەستكەوتەكان و ئەو ڕێكوپێكییەی كە هەرێمی كوردستان هەیە تا ئێستا زۆر گرنگی بە هەرێمی كوردستان داوە.هەوڵەكانی سەركردایەتیی سیاسی بەتایبەتی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وای لێكردووین، لە ڕێگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و دیپلۆماسییەكی بەهێز، فاكتەڕی پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان، بەهەموو شێوەیەك فاكتەڕێكە بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی زیاتر لە ئاستی نێودەوڵەتی و فشارەكانی بەغدا لەسەر هەرێمی كوردستان نابێت، بۆیە نابێت ڕێگە بدەین بە هیچ شێوەیەك رێگە بدرێت،ئەو پێكەوەژیانە و دیموكراسییەتەی كوردستان و پێكهاتەكان ئاڵۆز بكرێت ،چونكە بوونی پێكهاتە و ئایینەكان لە هەرێمی كوردستان هەمیشە فاكتەرێك بۆ بەهێزی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمیشە بمێنێتەوە و وەك سەرچاوەی ژیان گەشە بكات زۆر گرنگە پێكەوەژیان و جوانی هەرێمی كوردستانێ بپارێزین،بۆیە،باشترە لە كوردستانەوە فێری ئاشتی و پێكەوەژیان و دیموكراسی بن ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.