▪ هەلمەتی ۱٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرتان ــ زێیێ بادینان

غەیدا بێرۆخی


‎لەسالی ۱۹۹۹ پرۆتۆكۆلی گرێبەستی نەهێشتنی توندوتیژی كرا لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە ۲٥ نۆڤمبەری هەموو سالێك ئەو یادە دەكرێتەوە وەكو هەلمەتێك بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەكانی توندوتیژی دژی ئافرەتان، سیمبولی بایلۆجی ئافرەت بریتیە لەگۆلێك یان (الالهة ڤینوس)یان ( افرودیت )لەیۆنان كە پێکدێت لەبازنەیەک كە صەلیبێكی تێدایە ، ئینجا ئەگەر بێتو پێناسەیەكی ئافرەت بكەین دەبینین ئافرەت ئەو مخلوقەیە كە خودای گەورە زۆر رێزی بۆ داناوە بەلگەش بۆ ئەمە ئەوەیە كە دوو سورەتی گەورەی قران بەناوی ئافرەتن یەكەمیان (سورة النساء ) كەباسی خودی ئافرەت دەكات ،دووەمیان ( سورة المریم ) كەباسی مریەمی پاک داوێن دەكات ، ئەمەش گەورەیی ئافرەت نیشان دەدات ، خودای گەورە لەئایەتێك دا دەفەرموێت ( یا ایها الناس انا خلقناكم من الذكر والانثی … ) واتە ئەی خەلكینە ئیوەم دروست كرد لەنێرەو مێیه واتە ئەم ئایەتە ئەوەمان بۆ دەردەخات كەهیچ جیاوازیەك نیە لەنێوان ئافرەت و پیاودا هەردوك مرۆڤن لەهەمان توخم تەنها لە رەگەزدا جیاوازن هەردوكیان هەمان مافیان بەسەر یەكەوە هەیە وەكو لەئایەتی قرانی پیرۆزدا خودای گەورە دەفەرموێت ( ولهن مثل الذي علیهن بالمعروف ) واتەئافرەت و پیاو مافیان بەسەر یەكەوە هەیەپێویستە هەردووك مافی یەكتر بدەن بەبێ كەمتەرخەمی’ و پێغەمبەری خۆشەویستمان كەسێك بووە كە زۆر بەجوانی و نەرم و نیانی و خۆشەویستی مامەڵەی لەگەل ئافرەت و خێزانەكانی دا كردوە تەنانەت لەكاتی (حجة الوداع ) رووی كردۆتە پیاوەكان و پێی فەرموون ( استوصوا بالنساء خیرا ) واتە زۆر باش بن لەگەل ئافرەت دا ئەوان ئەمانەتی خودان لای ئێوە ، لەفەموودەیەكی تردا دەفەرموێت( اكمل المؤمنين ايمانآ احسنهم خلقآ،وخياركم خياركم لنساء ) واته باشتريني ئیماندارن ئەوانەن كەباشترین رەوشتیان هەیە وباشترینیان ئەوانەن كەبۆئافرەت زۆر باش بن، ، هەروەها فەرموویەتی ( اتقوا للە فی النساء) واتە لەخودا بترسن بەرامبەر ئافرەتان ‘ ئەمانە هەمووی ئەوە دەردەخەن كەمافی ئافرەت لەلایەن خودا و پێغەمبەر ەوە بەئافرەت دراوە و رێكخراوەكان تەنها داكۆكی كەری ئەم مافانەن ، لەگەل ئەوەش دا ئافرەت دەبێت بزانێت مافەكانی چین لەم چوارچێوەیە دەرنەچێت و داب ونەریت لەبیرنەكات و كەسایەتی خۆی بپارێزیت و ئازادی رەها نەگرێتەبەر كە ئەمە هەلە و خۆ دۆراندنی بەدواوە دێت ، بەلكو پێویستە لەو چوارچێوەیە بێت كە خودای گەورە و پێغەمبەر(د.خ) دیاریان كردووەو پابەندی داب و نەریت بیت تێیان نەپەرێنێت ولەبەهای خۆی كەم نەكات بەهیچ شێوەیەك
‎ جۆرەكانی توندوتیژی دژی ئافرەتان
‎توندوتیژی جەستەیی :_ وەكو لێدان و هەموو ئێشاندنێك
‎توندوتیژی جنسی :_ كەئەم جۆرەیان بریتیە لەاجباركردنی ئافرەت بۆ ئەنجام دانی شتێك كەخۆی نایەوێت
‎توندو تیژی دەرونی ( نفسی) كەئەمەیان شاراوەیە
‎توندو تیژی روحی :_ وەكو گۆرینی مزهب یاخود ئاین بە زۆری
‎توندوتیژی زارەكی (اللفظي) وەكو قسەی رەق و ناخۆش و قسەی ناشرین وتانە
‎اهمال كردن :_ كەئەمەیان خرابترین جۆری توندوتیژیە
‎توندو تیژی ئابوری :_ لەكاتیك ئافرەت و پیاو لەهەمان شوێن دا هەمان كار دەكەن بەلام جیاوازیان پێی دەكرێت لەپارە زیاتر دەدرێت بە پیاوەكە یاخود لەلایەن بەرێوەبەرەوە استغلال دەكرێت
‎توندوتیژی كۆمەلایەتی كەئەمەش بریتیە لەهەبوونی كۆمەلێك نەریت كە ئافرەت دەكرێتە قربانی
‎ئامارەكانی توندوتیژی لەسەر ئاستی جیهان
‎یەكەم :_ فرنسا (٪۹٥ ) قربانیەكانی توندوتیژی ئافرەتن ،(٪٥۱) لە ئەنجامی لێدانه
‎دووەم :_ كندا (٪٦٠)توندوتیژی بەرامبەر ئافرەت دەكرێت لەهەر حەفتیەك دا ئافرەتەك دەكوژرێت لەلایەن پیاوەكەی یاخود لەلای بۆی فریند
‎سێ یەم :_ لەهندستان لەنێوان ۱٠ ئافرەت ۸ ئافرەت دەبنە ربانی كەئەمەش رێژەیەكی زۆرە
‎چوارەم :_ پیرۆ (٪ ۷٠ ) تاوان بریتین لەتوندوتیژی بەرامبەر ئافرەت
‎پێنجەم :_ تركیا (٪٦٠) توندو تیژی بەرامبەر ئافرەت دەكرێت
‎لەگەل ئەوەی كەتوندوتیژی بەرامبەر ئافرەت دەكرێت بەلام ئەمەیان لەدەڤەرێكەوە بۆ دەڤەرێكی تر یاخود لەخێزانێكەوە بۆ خێزانێكی تر دەگۆرێت بۆنمونە دەڤەری بارزان بەحوكمی ئەوەی لەلایەن شیخەكانی بارزانه وە چەندین یاسا دانرا كەلەبەرژەوەندی ئافرەتن كەبەهیچ شێوەیەك توندوتیژی بەرامبەر ئافرەت ناكرێت داب و نەریت رێگە نادەن خراپە بەرامبەر ئافرەت بكرێت واتە پەروەردەی خێزان و كۆمەلگە رۆل دەگێرێت لەم پرۆسەیە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.