نرخی مریشك بەرزبۆوەتەوەو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: هەناردەكردنی مریشك بۆ خوارووی عێراق قەدەغە كرا، بۆئەوەی نرخەكەی دابەزێ.
سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند: ماوەی مانگێكە نرخی مریشك بەرزبۆتەوەو نرخی یەك كیلۆ مریشك لەنێوان 4 هەزارو 250 دینار بۆ 4 هەزارو 500 دیناردایە، بەڵام ئەمڕۆ نرخی یەك كیلۆ مریشك گەیشتە پێنج هەزار دینار.
سۆران عەبدولغەفور دەڵێت: “بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش بەئاگاداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك قائیمقامیەتو ڤێرتێرنەریو كشتوكاڵ بازگەكان ئاگادار كراونەتەوە كە رێگە نەدەن بەهەناردەكردنی مریشك بۆ خوارووی عێراق، چونكە ئەگەر ههناردهكردنى بەردەوام بێت، نرخی مریشك زیاتر بەرزدەبێتەوە”.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی دەڵێت: “هیوادارین ئەو رێكارانە ببنەهۆی دابەزینی نرخی مریشك لەچەند رۆژی داهاتوودا، بەتایبەت رۆژانی پێش جەژنی رەمەزان”.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.