▪ هەژدە ساڵ کەم نیە…
بێ وێنەیە هەژدە ساڵ لەمەو بەر کەسانێک هەبوون تاڵان چی و بەکرێگیراو دەڵاڵی نەیارانی گەلی کورد بوون، 18ساڵ لەمەوپێش لەنێو پریشکی تەقینەوەو تیرۆر و ئاگر..بیرێکی مەزن هەبوو لەپێناو مرۆڤایەتی و لەپێناو فەراهەم کردنی پێداویستیەکانی ژیانێکی شایستە بۆ لێقەوماوو هەژاران بڕیارێکی حەکیمانەو مەزنی مێژوویی دا و شۆڕشێکی بەرپا کرد بۆخزمەت کردنی مرۆڤایەتی ئەویش دامەزراندنی دەزگایەکی خێرخوازی بوو لەژێر ناوی بارزانی نەمر بۆدرێژەدان بە خەبات و بیری بارزانی کە بۆڕزگاری مرۆڤایەتی بوو سوپاس بۆخوا هەژدە ساڵە بەبێ دابڕان و بەردەوام هەمووان گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن کە دەزگای خێرخوازی بارزانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەپیشەییانەو بەبێ جیاوازی ئایدیۆلۆجی وڕەنگ و زمان و شوێن بەڵکوو لەپێناو مرۆڤایەتی هەموو سنورەکانیان بەزاندووە ئەویش مایەی خۆشحاڵی و شانازییە بۆ ئێمەو وبۆدەستەی دامەزرێنەرو پشتیوانانی ئەو دەزگایەی کە پریشکێکی ئومێد و ڕۆشناییەلەپاش نەمان و شکستی ڕژێمی بەعسی داگیرکەر هاتۆتە بوون و تاوەکوو ئێستا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مەزن ترو فراوان تر دەبێت لەپێناو مرۆڤایەتی ….
پیرۆزبایی خۆم لەتەواوی خۆبەخش و ئەندام و پاڵپشتانی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەم و ئومێدی بەردەوامیتان بۆدەخوازین لەکاری باش وەکو هەمیشە پێشەنگ بن.
Barzani Charity Foundation
چالاکوان/ئەحمەد مام رەحمان
کەرکوکی دڵی کوردستان 5\8\2023
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.