هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لە توركیا دەستی پێ كرد و زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر نوێنەرانی خۆیان هەڵدەبژێرن.
بەپێی راپرسییەكان، كێبڕكێیەكی توند لە نێوان هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و كەمال كلیچدارئۆغلووی بەربژێری ئۆپۆزسیۆن لەسەر پۆستی سەركۆماری توركیا هەیە
هەروەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیش، هەریەك لە هاوپەیمانیی گەل كە پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتیی ئەردۆغان و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی راستڕەو و هەندێك گرووپی دیكە لە لایەك و هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن (لە 6 پارتی ئۆپۆزسیۆن پێكهاتووە) بە سەرۆكایەتیی كلیچدار ئۆعلوو كێبڕكێ دەكەن.
-دەنگدان لە كاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستی پێكردووە و بڕیارە كاتژمێر 5ی ئێوارە كۆتایی بێت.
نزیكەی 61 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە
بەگوێرەی زانیارییەكان لە تەواوی توركیادا، نزیكەی 15 ملیۆن دەنگدەری كورد هەن، ئەو دەنگدەرانەش دەنگەكانیان بەسەر پارتەكانی توركیا دابەش بووە، كە زۆرترینیان بۆ ئاكەپە و هەدەپە دەچێت
زیاتر لە 191 هەزار سندووقی دەنگدان لە تەواوی توركیا دانراوە.
تا كۆتایی كاتژمێر 6ی ئێوارە، بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە كەناڵەكان و ڕادیۆكان قەدەغەیە.
لە كاتژمێر 7ی ئێوارەوە ڕێگە دەدرێت دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن بڵاو بكرێتەوە.
بەربژێرانی پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی ئێستای توركیا و سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا، پاڵێوراوی هاوپەیمانیی گەلی فەرمانڕەوایە.
كەمال كلیچدارئۆغلوو: سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا و سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری و بەربژێری هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن.
سینان ئۆغان: بەربژێری (هاوپەیمانیی ئەجداد)ی نەتەوەخوازی ڕاستڕەوی ئۆپۆزسیۆن.
محرم ئینجا: پێش دەست پێكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، كشایەوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.