▪ وتننامهی جه‌زائیر نه‌یتوانی چۆك به‌كورد دابدات
نوسینی شه‌نگه هاوار كاكه‌یی
په‌یماننامه‌ی جه‌زائیر یه‌كێكه له و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی به‌مه‌به‌ستی كۆتای هێنان به شۆرشی ئه‌یلول به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی هاتهگرێدان له شه‌شی 6 ئادار ساڵی 1975 له‌نێوان شای ئیران مه‌حه‌مه‌د شاه ره‌زا په‌هله‌وی و ، سه‌دام حوسین سه‌رۆكی كۆماری عیراق و به‌نێوه‌ندگیری سه‌رۆكی جه‌زائیر (هه‌واری بن مدین ) سه‌رۆكی ئه‌و كاتی جه‌زائیر، له‌ده‌رئه‌نجام رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر هاته ئه‌نجام گه‌یاندن .
ئه‌م هاوكاتبوونه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامانی ئۆپێك داهات ، به‌و پێیه‌یی وڵاتی جه‌زائیر یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت..و داخیلی ئه‌و رێكخراوی ئۆپێك بوو بوو وه‌كو وڵاتێك راسپێردراوه له‌رێزبه‌ندی ده‌وڵه‌تانه‌ی ئۆپێك كه وڵاتانی (سعودیه ,قطر ,عیراق ,كویت ,فنزویلا ,ئیران ,نیجیریا ,لیبیریا ,ئه‌نده‌نوسیا ,ئیمارات ,لیبیا , ئهنغولا ,جزائیر ,ئیكوادۆر )ده‌گرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌نده‌كانی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه به ئامانجی دارشتنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شهكڵیی و به‌مه‌به‌ستی پته‌و بوونی سنووره‌كان نیوان (ئیران و عیراق )هاتبووه گرێدان ،به پشت به‌ستن به بنچینه‌و بنه‌مای رێكه‌وتننامه‌ی قوسته‌نتینه و هێڵی تالوب كاتێك مه‌ندوبی وڵاتی (به‌ریتانیا,فه‌ره‌نسا, ئیران و ,توركیا ) پرۆتۆكۆڵی ده‌ستنیشان كردنی سنوری ده‌وڵه‌تی عوسمانیان ڕاگه‌یاند . له ئه‌پرلی ساڵی1913,كه وه به‌رێكه‌وتنی (ئینگلیزی عوسمانی) ئه‌و سه‌رده‌م ناسرابوو
بۆ سه‌رده‌ستی هه‌یمه‌نه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به سه‌ر ناوچه‌یی كه‌نداو كه دورگه‌ی عه‌ره‌بی (خه‌لیج عه‌ره‌بی ) ده‌گرێته‌وه ، وه كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌پێی بنودی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ده‌شكایه‌وه سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو كه (كویت ,و قهترو ,به‌حرین ) ده‌گرته‌وه كه‌چی ! سستی هه‌نگاوه‌كان ئاراسته‌كانی گۆڕیی ! ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه ته‌سدیق نه‌كرا له‌لایه‌ن چوار ده‌وڵه‌تی زلهێزه‌وه (فه‌ره‌نسا ,روسیا ,ئه‌لمانیاو ,ئیتالیا )بۆیه وڵاتی كویت توانی سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرێت و سه‌ربه‌خۆیی سنوری خۆی رابگه‌یه‌نێت .
ئامانجی رێكه‌وتنی جه‌زائیر به گه‌ڕانه‌وه و پشت به په‌یماننامه‌ی قوستهنتینهیهی عوسمانی به پێی مه‌رجه‌كان كه قوڵترین شۆێن ئاوی ده‌ستنیشان بكرێت ،بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته سنوری ئاوی بۆ وڵاتی ئێران ته‌نها به‌ئامانجی پارێزی چاودێریكردنی سنوره‌كان و له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كه گرێ درا له‌ڕاستیدا تاكه ئامانج و تاكه مه‌به‌ست نه‌بوو! بگره!
پیلانێك بوو بۆ سڕكردنی ڕه‌وتی نه‌ته‌وایه‌تی و شۆرشگێری كوردی چوونكه ،له كاتێك ڕاگه‌یه‌ندرا شۆرشی كوردی له‌لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیدا بوو ! به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه هه‌مووی پاساوێك بوو بۆ كوژاندنه‌وه‌ی گڕی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگیری به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی له ناوچه‌كه‌دا كه ئه‌و ده‌م هه‌ڵگیرسابوو .
بۆیه مه‌به‌ستی پارێزگاریكردنی ئه‌م سنورانه ته‌نها قاوغهیی شهكڵیی بوو ! بۆ حهشاردنهوهی ستراتیجێكی وێرانكاری له په‌یره‌وكردنی سیاسه‌تێكی سه‌ر ده‌ست ئیستیعلائی تاك ڕه‌و ,چوون بهبڕوایان به‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه كۆتای به بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان دێت كه به بۆچوونی گڵاویان تێكده‌ره كه بزووتنه‌وه‌كه سازش له‌پرسه نهتهوهیهتێكان ناكات .
ئه‌م مه‌رامه كاتێك دێته دیی به‌لێدانی هه‌موو بزوتنه‌وانه‌ی دێته دی كه بهدیدیان ئاژاوه گێرن موخه‌ریبن ، به‌مانا ئه‌م بن بهستكردنه به واژوكردنی لێكتێگه‌یشتنی جه‌زائیر بۆ له ناو بردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كورد هاته ئه‌نجام گه‌یاندن چوونكه به‌ته‌نها بارزانی وه‌كو بزوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌ك له پێشڕهوایهتیدا بوو له‌ناوچه‌كه‌دا .
به‌لام !سه‌رۆكی عیراق سه‌دام حوسین له ساڵی 1980 پاشگه‌ز بوه‌وه تاكلایه‌نانه رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری هه‌ڵوه‌شانه وه بهبێگهڕانهوه بۆ وڵاتی ئێران صه‌دامی دیكتاتۆر ته‌واوی سنوری دورگه‌ی عه‌ره بی و شه‌ت و عه‌ره‌بی به‌سنوری عیراقی زانی، له‌م سه‌ركێشیه‌دا شه‌ری قادسیه به‌رهه‌م هێنه‌ری بوو كه سه‌رووی نیو مهلێۆن عیراقی بوونه قوربانی ، دواجار له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م پاشگه‌زبوونه‌وه شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی عیراق ئیران لێكهوتهوه و زه‌مینه سازی ئه‌م شه‌ره ، عیراقی ڕ‌اكێشا بۆ شه‌ری كه‌نداو یه‌كه‌م ودووه‌م تاروخانی عیراق له ساڵی 2003
رێكه‌وتننامه شوومه‌كه‌ی جه‌زائیر ساڵی 1975 ده‌سكه‌وته‌كانی بۆ گه‌لی كورد ته‌نها نسكۆی شۆرشی ئه‌یلول نه بوو چوونكه له ڕاستیدا نه یتوانی ئیراده‌ی سیاسی كوردی مل كه‌چی موئامهراتی ئیقلیمی بكات ! ڕاسته هاته ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌شه مه‌ینه‌تیه‌كی تازه بوو ، بنكۆڵیكردنی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه دۆخی كورد زیاتر له‌بار برد ، ئه‌م هۆیه بووه هۆكارێك كه‌وا رێكه‌وتننامه‌ی 11ئازاری ساڵی 1970
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه نێوان شۆرشی سه‌ركردایه‌تی كوردستان و شۆرشی عیراق.
به‌ڵام ! ئه‌و ڕاستییه حاشا هه‌ڵنه‌گره كه‌وا په‌یماننامه‌ی جه‌زائیر نه‌یتوانی چۆك به كورد دابدات
كه له جه‌وهه‌ردا رێكه‌وتننامه رێگر نه‌بوو له بره‌و دان به مهدی روحی قه‌ومی شۆرشگیری ئه‌م به‌ربه‌ستانه وای له كورد نه‌كرد واز له خه‌ونه‌كانی بهێنێت له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
چوونكه بوونی كارێزمایه‌ك وه‌كو بارزانی بڵێسه‌و گڕی شۆرشی به‌تین ده‌كرد به‌درێژایی بزاڤی شۆرشگیریدا له ڕوو به‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگاری وتهحهدهیاتی ئیقلیمیدا ، ئه‌م رێكه‌وتنه‌و نه‌بووه پاساوێك بۆ هیمه‌ت به‌زاندن و كوشتنی و حه‌ماسه‌تی گری كوردایه‌تی
كاتێك نسكۆی شۆرش ڕووی دا گۆڕه‌پانی شۆرش هه‌رگیز خاڵی نه‌بوو له كاریزمای بارزانی به به‌رده‌وام رێنۆیی پێشمه‌رگه‌كانی ده‌كرد بۆ بره‌و دان به‌روحی مقاوه‌مه‌ت و به‌رخودان یه‌كێك لهههڵۆێسته جوانه‌كانی بارزانی نه‌مر كاتێك له وڵاتی ئیران بوو له كاتی به‌رێكردنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن له شاری تاران ،كه به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند كه‌وا شۆرش نه‌وه‌ستاوه‌و كۆتایی پێنه‌هاتووه له‌و ساته وه‌خته‌دا موژده‌یی ئه‌وه‌ی پێدان كه‌وا له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌شۆرش ده‌كرێت .پاش ئه‌م قۆناغه ،له‌كه‌متر ساڵێك سه‌ركردایه‌تی پارتی به سه‌ركردایه‌تی مه‌لا مسته‌فا ی بارزانی شۆرشێكی تازه‌یان هه‌ڵگیرساند به ناوی شۆرشی گوڵان .
شۆرشی گوڵان درێژه پێده‌ری هه‌مان رێباز‌و تێفكرینی شۆرشی ئه‌یلول بوو ئه‌م شۆرشه ترسێكی گه‌وره‌ی له‌دڵی نه‌یارانی كورد چه‌قاند ،له هه‌مان كاتدا و ئومێدی بۆ جه‌ماوه‌ر گه‌ڕانه‌وه ،ئه‌وه‌ی شۆرشی گوڵانی جیا ده‌كردوه له شۆرشه‌كانی تر كه‌وا له سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی گوڵان جگه له‌پارتی حیزب و پارته جیاوازه‌كانیش له ژێر یه‌ك چه‌تری كوردایه‌تی كۆ كرابوون له‌جه‌نگدا بوون به‌سه‌ركردایه‌تی بارزانی نه‌مر.
پاش ئه‌و برواره پێشمه‌رگه كانی پارتی و بارزانی سڵیان له خه‌بات نه‌كرده‌وه بره‌ویان به‌خه‌باتی رزگاری خوازی دا ،به‌تۆماركردنی داستان له‌دوای داستان به‌رچاوترینیان داستانی خۆڕاگری خوا كورك بوو كه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی مه‌یدانی پێشره‌وایه‌تی ده‌كرد كه‌ئه‌م ده‌ست پێشخستنه له‌سه‌ركردایه‌تی بۆ گه‌لی كورد ئه‌و مێژووه پڕ سهروهریهیی به‌به‌رهه‌م هێنا .
پاش ڕاگوزه‌ری ئه‌م قۆناغانه و پاش تێپه‌ڕاندنی ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ختانه ڕۆژگاره سه‌خته‌كان
پێمان ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر سه‌د چه‌ند جه‌زائیر ڕوو بدات كورد ده‌ستباری خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی نادات .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.