▪ وەیسی محەمەد: مەقامی هیجرانم بە كاریگەری شیعری شێخ ڕەزا و نالی لێهەڵقوڵاوە
هونەرمەندی بەئەزموون و دەنگ خۆش وەیسی محەمەد یەكێكە لەو هونەرمەندانەی خاوەن دەنگێكی تایبەتەو ساڵانێكە خزمەت بەهونەری ڕەسەنی كوردی دەكات،وەیسی دەڵێت: ئێستا لە هەولێر دەژیم و جگە لە كاری هونەری پیشەم مامۆستایە،لەم دیدارەدا هونەرمەند وەڵامی پرسیارەكانی خەباتی وادایەوە:
*چی دەربارە بۆ رای هونەری گۆرانی كوردی دەڵێیت؟
گۆرانی كوردی زمان و ناسنامەی كوردی پاراستووە لە مێژوودا بەتایبەت لە سەرەتای سەدەی بیستەم شۆڕشێكی فەرهەنگی مەزنی بەرپاكرد بۆیە دەبێت گشتمان سوپاسگوزاری هونەرمەندانی سەدەی بیستەم بین.
*تاچەند ڕەسانایەتی لەهونەری گۆرانی كوردی ماوە؟یان پارێزراوە؟
تا كورد مابێت ڕەسەنایەتی لە گۆرانی كوردیدا هەردەمێنێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە پەرەی پێبدرێت و نەوەكانمانی پێپەروەردەبكرێت بەڵام بەداخەوە ئێستا من ئەم جۆرە پەروەردەیە نابینم!
*مەرجەهونەرمەندیدی دەنگ بێژ لەئالیەتی مۆسیقاشارەزابێت؟
نەخێر هیچ مەرج نییە كە گۆرانبێژ ئامێری موزیك بزانێت بەڵگەشم هەیە كە گۆرانبێژانی سەدەی بیستەم هیچ ئامێرێكیان نەزایوەو بەرهەمی زۆر نایابیشیان بۆمان جێهێشتووە.
*دەربارەی بەكارهێنانی ئافرەت لەكلیپەكان دەڵێی چی؟
لای من گۆرانی بریتییە لە دەنگۆشی و شعر و ئاواز و موزیكی نایاب كە خزمەتی ڕوحمان بكات لە ڕێگەی هەستی بیستنمان بۆیە كلیپكردن بە گرنگ نازانم بەهیچ شێوەیێك . گۆرانی ڕوحی لە خەیاڵی هەریەكێكماندا چیرۆك و كلیپی بێسنور وێنادەكات!
*بەبۆ چوونی تۆ هۆكارچییە گۆرانی ئێستا بۆماوەیەكی زۆرنامێننەوەو بەماوەیەكی كەم بەسەردەچێت؟ بەشێوەیەكی دیكە گۆرانی وەكو زوو تاموو چێژی نەماوە؟
من دەڵێم ئێستاش گۆرانی زۆر جوان هەیە، بەڵام میدیای كوردی لە پەخشكردنیان كەمتەرخەمە ئاخر بۆیە دەڵێم نەوەكانمان بێبەشن لە پەروەردەی هونەری جوان! زۆر بەداخەوە هێندەی كاری كلیپكردن بۆ بەد گۆرانی دەكرێت كەچی بۆ گۆرانی نایابی كوردی ناكرێت! ئینجا خەڵكیش هەر ئەم بەدگۆرانیانە دەبینن!
*بەبۆچوونی تۆدەبێت چی بركرێت هەتا تامووچێژ و رووح بە بەر هونەری گۆرانی كوردی بكرێتەوە؟
دەبێت دەستەبژێری گۆرانی جوان بكرێت بۆ پەخشكردنیان لە میدیای كوردی.
*تێكەڵ كردنی موزیك و ئاوازی بیانی سود یان زیانی بۆ هونەرو ئاوازی كوردی هەیە؟
ئەگەر هاوڕێككردن هەبێت كاری جوان و تازە لەدایك دەبێت لە نێوان گۆرانی كوردی و بیانی.
*گۆرانی یان مەقامی هیجران پێشوازی باشی لێكرا،ئەم بەرهەمە چۆن درووست بوو؟
مەقامی هیجرانم بە كاریگەری شعری بەرزی شێخ ڕەزا و نالی لێهەڵقوڵاوە ئاگری شعرەكە داغیكردووم.
*پرۆژەو بەرهەئمی نوێ چیت هەیەو سەرقاڵی چی كارێكی هونەریت؟
لەگەڵ هونەرمەندانی شاری كرمانشاهی خۆشەویست بەتایبەت موزیكژەن كاكە «وەحیدكرمانشاهی» خەریكی گۆرانی تازەم.
*وەیسی محەمەد لەكام كاری هونەری بەشیمانە؟
لە هیچ كارێكی هونەریم پەشیماننیم چونكە گشتی بۆ من ئەزمونێكی گرنگی ژیانم بوونە.
و.خەبات
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.