▪ يه‌كه‌م ژنه مێژوونووسى كورد (مه‌ستووره‌ى ئه‌رده‌لانی)
ئاماده‌كردنى:ئاوات محمد عثمان گه‌ڵاڵى
ئافره‌تى کورد بەدرێژایی مێژوو لە هه‌موو بوارەکاندا جێدەستیان دیاربووە و شاره‌زابوونه، و پێشەنگ بوونه بۆ كۆمه‌ڵگا، هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ك شانازى بهشارستانيهت و مێژوو نووسنى خۆى ده‌كات ميللهتى كورديش به‌هه‌مان شێوه يه‌كێكه له‌وانه‌ى مێژوو كه‌لتوورى خۆى خۆشده‌وێت.
يه‌كێك لهوژنانهى كه جێى په‌نجه‌ى دياره لهميژووى گه‌لى كورد ئه‌ويش:
مەستوورەی ئەردەڵانه، نموونهيهكى پێشه‌نگ و دره‌وشاوه‌يه له ناو ئافره‌تانى كوردا کە بە یەکەمین ژنی مێژوونووسی کورد دادەنرێت، كه مێژووى ميرنشينى (ئه‌رده‌لان)ى نووسيووه،. هه‌روه‌ها لەبواری نووسینی ئەدەب و شيعرو هونەریشدا دەستێکی باڵای هەبووە ته‌نانه‌ت لهنووسنى شهرعيشدا كتێبى نووسيوه كه‌ئه‌مه‌ش زۆر ده‌گمه‌ن ئافره‌ت له‌م بواره ده‌ينووسى ، هه‌روه‌ها خهتخۆشهكى بهناوبانگيش بووه، ئه‌و ژنيكى به‌هێزو به توانا بووه، و تێکۆشەرێکی کاریگەربووە لەو سەردەمەی، کە خوێندن و زانست بە زه‌حمه‌ت بە دەستدەهات.مەستوورەخانی ئەردەلان ناوى ته‌واوى (ماه شه‌ره‌ف خانم پوور حه‌سه‌ن به‌گى مه‌حه‌مه‌د قادرييه) ، دايكى مه‌ستووره له بنه‌ماڵه‌ى وهزيريى سنهبووه.
مەستوورە نازناوی شیعری بووە، یەکێکە لە شاعیر و مێژوونووس و فەیلەسووفەکانی کورد، لە بنەماڵەی قادرییەکانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) لەدایکبووە، بە تاکە ئافرەتی شاعیر و مێژوونووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانراوە تا کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم.
له بنه‌ماڵه‌يه‌كى قادرى به‌ناوبانگ و خانه‌دان بوو رۆشنبير بووه، باوكى هه‌ر لهمنداليهوه ناردوويه‌تى بۆ خوێندن. كه‌له‌و كاته خوێندن بۆئافره‌ت زۆر ئاسته‌نگ بووه ههتالهڕۆژههلاتى ناوه‌ڕاستيش ، ئه‌و كاريگه‌رى بۆئافرهتانى ده‌وروبه‌ريشى هه‌بووه له‌وانه سوڵتان خانى خوشكى خه‌سره‌و خان كه لهديوانهكانى باسكراوه، باوكى مهستوووره پياوێكى ئه‌ديب و زانابووه، هاوڕيى هه‌ميشه‌يي كچه‌كه‌ى بووه زۆر كاريگهربووه له‌سه‌ر كچه‌كه‌ى ، تا ڕۆشنبيرو بوێر ده‌رچێت، خێزانی دووەمی خەسرهوەوخانى ميرى ميرنشينى ئه‌رده‌لان بووە مەستوورەی کوردستانی بووە مەستوورە کچی ئەبو حەسەنی بەگی کوڕی محمد ئاغای نازری کوردستان بوو لە ساڵی 1805ز لە سنەى لانكه‌ى ئه‌رده‌لان لە دایک بووە، محمد ئاغای باپیری خەزووری ئەمانوڵڵاى خانی گەورە بووە یەکێک لە باوەڕ پێکراوەکانی بوو بۆ بەشێکی زۆر لە کارەکانی وەکوو کو کردنەوەی باج و سەرانە بۆ بەشداری لە شەڕ و لەشکركێشيیەکان بۆ نوێنه‌رايه‌تى پشتى پێبه‌ستووه؛ لە دەرباری قاچاردا پشتيپێبهستووه، ئەبوو حەسەن بە گى باوکی کە ژنە برای ئامانوڵڵاخان بووه‌و ، زۆر جێگای متمانه‌ى والی بوو سەرپەرشتی زەماوەندی گواستنەوەی کچی فەتح عەلی شای قاچاری کرد بۆ خەسرۆخانی ناکەم باوکی مەستوورە تەنها دوو منداڵی هەبوو مەستوورە خانم دووەمیشیان ئەبو محەممەد بوو کە بیست ساڵ لە مەستوورە گەورەتر بوو یەک دوو ساڵ پێش مەستوورە کۆچی دوایی کردووە مەستوورە ، مهستوورەخانى ئه‌رده‌لان ده‌ڵين هۆكارى شووكردنم، بهخهسرهوخان به‌مه‌به‌ستى كۆتايى پيهێنانى كێشه‌بوو، مەستوورە خان لە خەسرەوخان هیچ منداڵی نەبوو شووی تریشى نەکردۆتەوە بەڵام مێژوونووسێکی تر بۆچوونێکی جیاوازی لەمەی سەرەوە بۆ دەکات و ده‌نووسێت: (مەستوورە ئافرەتێک بوو لە تایه‌فه‌ى قادری کە سەر ئەنجامێکی وێنە ناشیرینی هەبوو، بەڵام لە جوانی واتا لە وردەکاری و لێهاتووی وتارداریدا لە شێوازی غەزەل و سەروقافیەدا بۆچوونی سەرنجڕاکێشی هەبووە کە لەو ڕۆژگارە عاشقی خەسرهوخان بووه بە هۆی شارەزایی لە دەربرێنی ڕەوانبێژی زمان و غەزە لە عاشقەکەیەوە دڵی والی بردبوو بە هەر شێوەیەک)
مێژووى ميرنشينى (ئه‌رده‌لان)ى نووسيووه مه‌ستووره‌خان .
به‌هۆى نووسينى ئه‌مه‌شه‌وه به‌يه‌كه‌م مێژوونووسى كورد داده‌نرێت، هه‌روه‌ها دواى مردنى مهستوورهخانم؛ (عه‌بدوللا مونشى باشى )مامى مهستوورهخانم و خاڵى حوسێن قوڵى خانى ئامانوڵلا خانى گه‌وره‌بوو، هاتووه مێژووى مه‌ستووره خانمى ته‌واو كردووه. به خه‌نساى كوردى ناسراوه مه‌ستووره خان خه‌نسا شاعيركى عه‌ره‌به كه شيعرى شيوه‌نى بۆبراكانى هۆنيتهوه، خهسرهوخانى مێردى كهبهناكام ناسراوه 1804ز له‌دايك بووه له‌ته‌مه‌نى 24 سالى بۆته والى له‌ته‌مه‌نى 1834ز كۆچى دوايكردووه كه ته‌مه‌نى (34) ساڵ بووه به‌نه‌خۆشى جه‌رگ ساڵيك له‌ناو جێگا كه‌وتووه وه‌ك مه‌ستووره ده‌يگێڕێته‌وه، واته مه‌ستووره خان ته‌نها سێ ساڵ له‌گه‌ل خه‌سره‌و خان ژياوه مهستوورهخانيش سيانزه ساڵ دوايى ئه‌و كۆچى دوايى ده‌كات سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵين به‌نه‌خۆشى مردووه ئه‌ويش، به‌رهه‌مه‌كانى مەستوورە خانم لە نووسینی شیعر بە زمانی کورد باڵادەست بووە، به‌داخه‌وه هەرچەندە زۆربەی شیعرەکانی لەناوچوون به‌هۆى خراپى بارودۆخ ئيران و عوسمانى و به‌تايبه‌ت كورده‌وارى زۆريك لهوشيعرانهى فه‌وتان بەڵام دوو هەزار بەیت لە شیعرەکانی ماوەتەوە و لەلایەن (میرزا ئەسەدوڵڵا خانی کوردستانی) لەژێر ناوی (دیوانی ماهـ شەرەف خانمی کوردستانی) لە ساڵی ١٩٢٥ لە تاران چاپ کراوە، هەروەها نووسەری کتێبی مێژووی ئەردەڵانە کە لە ساڵی ١٩٤٧ لەلایەن (ناصر آزادپور) چاپکراوە، نامیلکەیەکی بچووکیشی لە ژێر ناوی (عقاید مستورە) نووسیوە کە باس لە بیروباوەڕی خۆی دەکات دەربارەی مەزهەبی سوننەی شافیعی ئەمەش بوێری مەستوورەی ئەردەڵان دەردەخات و هیچ ژنێکیش پێش مەستوورە ئەم کارەی ئەنجام نەداوە. نموونەیەک لە شیعرەکانی مەستوورە خانم:
گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت
بریندارم بە نێشی سینەدۆزی تیری موژگانت
مەستوورە و شاعیران:
چەندین شاعیر شیعریان بەسەر مەستوورەدا گوتووه ، وه‌ك نالی شاعیرانيش له‌كاتى خوێندن لە شاری سنە مەستوورەی بینیوە هۆنراوەی پێداهەڵدانی بۆ نووسیوە بەهۆی ئەمەشەوە دووچاری ڕەخنەیەکی زۆر بۆته‌وه،
ئەحمەد بەگی کۆماسیش
لەم شیعرەدا وەسفی مەستوورەی کردوو
مەستوورە و فەردش وێنەی گەوهەرەن
نە موڵک عەفاف ئەو چون جەوهەرەن
ئەم شیعرەی مامۆستا مەولەوی تاوەگۆزیش یەکێکە لەو شیعرانەی بۆ مەستوورە خانم نووسراوە:
خورشیدەکەی ناز، ئەوجی بورجی سەور
سەرتوغرای دەفتەر مەحبووبان جەدەور
ها لەخانەکەی بورجی شەرەفدا
نوورئەفشانیشەن وە هەر تەرەفدا
به‌رهه‌مه‌كانى
ديوانى شيعرى به‌زمانى كوردى فارسى
هه‌ندێك لهشيعرهكانى بۆمێردهكهى گوتووه، خهسرهوخانى والى
(تاريخ الاكراد)
له‌مه‌ر ماڵهميرانى كوردستان ، به‌تايبه‌ت ئه‌رده‌لان كهيهكێكه له‌مێژووه ورد‌و بايهخدارهكانى كتێبخانهى كورده، له‌وپه‌ڕى جوانى و ڕه‌وانى نووسراوه ئه‌م كاره بايهخداره بهتيكۆشانى زاناى هاوچه‌رخ مامۆستا ناسرى ئازاد پوور به‌ناوى (تأريخ اردلان).
بهرههمێكيترى به‌ناوى (الشرعيات)
کە باس لە بیروباوەڕی خۆی دەکات دەربارەی مەزهەبی سوننەی شافیعی ئهويتر به‌ناوى (مجمع الادبا) كه ده‌ڵين تاكه به‌رگه‌كه‌ى له‌كتێبخانه‌ى يه‌ك لهزانايانى كوردى سلێمانى بووه.
دواى كۆچى خه‌سره‌وخان والى نوێ كێشه‌ى ده‌بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى ئهردهلانيهكان به‌جۆرێك كێشه‌كه ده‌بێته مايه‌ى گوشار‌و هاتنه ئاسته‌نگى به‌رده‌م ميرنشينى ئه‌رده‌لان له ئه‌نجام ڕه‌زا قولى خان برياردهدات به ئاماده‌يي وڕاوێژى هه‌موو بنه‌ماڵه‌و خزم و كه‌س وكارى بڕياردهدرێت كه‌وا كۆچ بكه‌ن و ولات بهجێبهێڵن و بچن بۆلاى ويلايه‌تى بابان، ئيتر كۆچ ده‌كه‌ن بۆ گوندى (سهرگهد ) له‌وێ به‌پێى سه‌رچاوه‌كان خزميان هه‌بووه له‌وێ ئامۆزايهكى مه‌ستووره به‌ره‌وو پيشوازيان دێتن، ئه‌نجا له‌و ناوچه ده‌مێننه‌وه، مه‌ستووره‌خان كۆچ ده‌كات بۆشارى سوله‌يمانى له‌ساڵى 1847ز له‌ته‌مه‌نى (44) ساڵى له‌گردى سه‌يوان له‌سليمانى به‌خاك نێژدراوه. ههنديك له‌سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ته‌رمه‌كه‌ى گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌جه‌ف.
لیستی سەرچاوەکان :
1- عومەر خدر خدر، توێژینەوەیەک لەباردۆخی سیاسی و پوختەیەكی باری کۆمەڵایەتی و ئابووری میرنشینی ئەردەڵان .
2- – عەبدوالقادر ڕستم البابانی . کوردستان بساتین بلا اسوار ، سیر الاکراد اوتاریخ الکور، ت نوری کریم،٢٠٠٤ .
3-نازنازمحەممەدعبدالقادر . میرنیشینەكانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی قاجارەکاندا. چ1 هەولێر ٢٠٠١ .
4- مەستوورە . مێژووی ئەردەڵان، ت مامۆستا هەژار .
6- دووذەیلی شەرەفنامە مێژووی ئەگیلوپالوو ،مێژووی ئەردەڵان.
7- ده‌ستنووسه‌كه‌ی مه‌ستووره، ساڵی ١٩٤٦ له سنه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. دواتریش له ساڵی ١٩٩٠ له‌لایه‌ن ڕۆژھه‌ڵاتناسی ڕووسی “ڤاسیلێیڤا” ئه‌و كتێبه بۆ سه‌ر زمانی ڕووسی هاتووه‌ته وه‌رگێڕان و له مۆسكۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.