▪ ١٩ڕۆژی ململانێی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

25ی تشرینی یەکەمی 2023
Garmiyan Salahaalden

لە پێشەوە بن لەگەڵ نوێکارییەکانی کاتی ڕاستەقینە سەبارەت بە پەرەسەندنی ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە گرژییەکانی ئیسرائیل و فەلەستینەوە تا دەستوەردانی سەربازی ئەمریکا، بۆیە پێویستە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان، لێرەدا بزانین دەربارەی دۆخەکەی ئێستا:

🔸 وەزیری وزەی ئیسرائیل داوای دادگای ستایلی نازی دەکات بۆ تاوانەکانی حەماس
🔸 بنکەی ئەمەریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی هێرشی موشەکەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتۆتەوە…
🔸 لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 24 سەربازی ئەمریکی لە هێرشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بریندار بوون
🔸 پێنتاگۆن پۆڵێـــــک فڕۆکەی جۆری ئێف 16 بۆ شوێنێکی ئاشکرا نەکراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات
🔸 زیانەکانی حزبوڵڵا بەرزبوونەتەوە: 8چەکداری دیکە کوژراون، ژمارەی کوژراوان گەیشتە 39 کەس
🔸 جێنین فلاشپۆینت: پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا سەریهەڵدا
🔸 هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشیکردەوە: ئامانجە سەربازییەکانی سوریا لەناوبردوون پێگەی سەربازی و فرۆکەخانە .
🔸 ئوردن داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ ئاگربەستی خێرا، دژایەتی گواستنەوەی زۆرەملێی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکات لە غەززە بۆ هەر شوێنێکی دیکە ..

ئـــــــــەمانە کۆ ڕووداوەکانن و دەرهاویشتەکان لەرووی کردەی سەربازی فرە ڕەهەندن ، شەڕگە مەرج نییە تەنها لە غەززەدا بێت یاخود قورسایی شەڕی داهاتوو بریتی بێت لە نەمان و پاکتاوکردنی سەربازی و لۆجیستی حەماس یاخود ڕاگواستنی کۆ دانیشتوانی کەرتی غەززە بۆ ئەو شوێنانەی ناو هاتووە کە سینایی میسر و ناوچەی نەقەب لە ئوردن و ئەنبار لە عێراق !
ئوردن بۆ مانەوەی دوارۆژی خۆی و کەمکردنەوەی ڕێژەی دانیشتوانی بە ڕەسەن فەلەستینی هەموو هەوڵێکی بۆڕاکرتنی ئەو پلانـــــــــــەیە کە خەڵکی غەززە تووشی راگواستن نەبنەوە بۆیە داواکاری لە نەتەوە یەکگرتووکان ئاگر بەستی خێرا ڕابگەیەنێت ..
ئوردن هەر لەشەڕی ساڵی 1947 و 1967 ژمارەی فەلەستینیە ئوردنیەکان گەیشتۆتە دوو ملیۆن و جوارسەد هەزار کەس کە ناسنامەی ئوردنیان هەیە ، بەڕێژەی 340،000 فەلەستینی بەرەسەن خەڵکی غەززە کەتاکو 1967 لەژێر چاودێری ئیدارەدانی میسردا بووە ئەمانە تەنها هەڵگری پاسپۆرتی کاتی ئوردنین کە وەکو فەلەستینیەکانی دیکە مافی هاونیشتمانی بوون و کار کردن و وەرگرتنی پۆستی ئیداری و بەشداری هەڵبژاردن بن .. بەسبۆ مەبەستی سەفەر کردن بۆ دەرەوەی ئوردن بەکار دێت ..

مەترسیەگەورەکەی سەر ئوردن لە رێژەی ژمارەی دانیشتوانی ئوردن خۆیەتی ، بەپێی ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون بۆ ساڵی 2015، نزیکەی 9.5 ملیۆن کەس بووە، لەو ژمارەیەش ژمارەی ئوردنییەکان 6.6 ملیۆن کەس بووە.
خەمڵاندنە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژەی سەدی ئوردنیی بە ڕەچەڵەک فەلەستینی لە نێوان 35-39%دایە، لە کاتێکدا توێژەرانی فەلەستینی ڕێژەکەیان لە نێوان 60-63%ی خەڵکی ئوردن دەخەمڵێنن و خەمڵاندنەکانی توێژەرانی عەرەبیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژەی سەدی ئوردنیی بە ڕەچەڵەک فەلەستینی لە کاتێکدا ماڵپەڕی مەسیحی “یەهۆڤا” ژمارەی ئەو ئوردنییە بە ڕەچەڵەک فەلەستینی بە 3.5 ملیۆن کەس دەخەمڵێنێت کە 53%ی ئوردنییەکان پێکدەهێنێت.

فەلەستینیش بە پشتبەستن بە خەمڵاندنی ژمارەی دانیشتوان کە لەلایەن نووسینگەی ناوەندی ئاماری فەلەستینەوە ئامادەکراوە، تا ناوەڕاستی ساڵی 2022 نزیکەی 14.3 ملیۆن فەلەستینی لە جیهاندا هەن، کە نزیکەی 5.35 ملیۆن فەلەستینی لە فەلەستینن، 2.72 ملیۆن لە ڕەگەزی نێر و 2.63 ملیۆن لە ڕەگەزی مێ.

ژمارەی دانیشتوانی کەناری ڕۆژئاوا نزیکەی 3.19 ملیۆن کەس بووە، کە یەک ملیۆن و 62 هەزار لە ڕەگەزی نێر و یەک ملیۆن و 57 هەزار لە ڕەگەزی مێ بووە، لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی کەرتی غەززە تا ناوەڕاستی ساڵی 2022 نزیکەی 2.17 ملیۆن کەس بووە کە یەک ملیۆن و 100 هەزار لە ڕەگەزی نێر و یەک ملیۆن و 07 هەزار لە ڕەگەزی مێ بوون.

تەنها وەک پلانی ڕاماڵینی دانیشتوانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە و ئایا چەندی دەبێتە قوربانی لە ژمارەی 2.17 ملیۆن کەس ئاوارەی ووڵاتانی دراوسێ و جیهان دەبن ..

دیمەنی جیۆپۆلەتیکی جیهانی ئاڵۆزە لە بەرژەوەندی و ململانێی تێکەڵاو لە ناوچەکەدا . سێبەری شەڕ، چ ناوچەیی بێت یان جیهانی بێت ، خێرایی و زۆرەملێ بۆ ڕاگواستن و تێکدانی ئاسایش دەهێنێتە ئاراوە. بۆیە دەبێت باوەڕمان بە تەیارکردنی تاکەکان و کۆمەڵگاکان بە تێڕوانینێکی کرداریی هەبێت بۆی بە خۆڕاگری و وریایی ئاگادارانەوە بەناو سیناریۆ پڕ لە گێژاوەکانی ناوچەکەدا تێپەڕن.

گرنگە تێگەیشتن لە داینامیکی پەرەسەندنی ململانێکان کە شتێکی سەرەکییە. دابەش بوونی بەرەی دژە یەکتر لە ناوچەکەدا بەتایبەت ململانێی ئیسرائیل فەلەستین بە ڕووکەشە و لە ناوخنیدا ململانێی ئیسرائیل ئێرانی یە ئەگەر سیناریۆش بێت بۆ گۆڕانکاری حـــــــــــــــەتمی دیمۆگرافی ناوچەکە پەل دەکێشێت ، شـــــــــەرگەی سەرەکی لە باشوری لوبنان ، ناوچەی قونەیترەو دیمەشقی سووری و جۆڵانی ئیسرائیلیدایە ، شەڕی یەکلاکەرەوە لە باکوری ئیسرائیلە و ئەو شوێنانەی ناومان هێنان لە ڕێکەوتی 2011 بەدواوە ئێران و بەرەی پشتگیری لە ئەسەد ئەو ناوچەیایەن پڕ چەک و میلیشیا کردووە ..

لە عێراق و یەمەن و سووریا ولوبنان زۆرترین گورز ئاسمانی دەبینین لە هەواڵەکان بەتایبەت عێراق کە لەم هەفتەیەدا حەشدی میلیشیایەکان هێرشی مووشەکییان زیاتر کردووە بۆ پێگە و بارەگا سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریاد…
ئێستا کاتی هاوکێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە نرخی موشەکێک دێتە پێشەوە …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.