▪ ٦۱ساڵی پڕ لە شانازی، پڕ لەخەبات و تێکۆشانی ڕابەرێک لە پێناو ڕزگاری و ئازادی نەتەوەیەکی ستەملێکراو

ڕاژن ستوونی

ھێژا سەرۆک بارزانی وێستگەکانی خەباتی پڕن لە تومارکردنی دەستکەوت و سەروەری بۆ گەل و وڵاتەکەی، کە ھەر لە ساڵی ١٩٦٢ز واتە سەرەتای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن تا بەئەمڕۆ لە خەباتدا بەردەوامە و، مایەی شانازی ھەموو کوردێکی دڵسۆز و ئازدای خوازە لە سەر ئاستی گشت بەشەکانی کوردستانی گەورەدا.

ئالنگاریەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی لە سەرەتاکانی تەمەنیدا دەست پێدەکات و چەکی شەرەف و کوردایەتی لەشان دەکات بۆ ڕزگارکردنی میللەتە ستەمدیدەکەی.

ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە گشت وێستگەکاندا وەک مانگەشەو لە ھەر کوردێکی دڵسۆز و کوردپەروەر دیارە؛
نمونه: لەسەرخستنی رێکەوتننامەی ئازاری ١٩٧٠ز ڕۆڵی گەورەی تێیدا بینیوە، ھەروەھا وەکو ھەر پێشمەرگەیەکی ناوسەنگەر، لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن لە کوردستان، نمونەی شەڕی ساڵی ١٩٧٤ ئەوکاتەی کە رژێمی بەعسی سەدام پاشگەز بوونەوە لە رێکەوتننامەی یانزەی ئازار و پەلاماری کوردستانیان دا.

“بارزانی” ھەتا کۆتایەکانی ساڵانی ٨٠ لە خەباتی چەکداری دژی رژێمی بەعس بەردەوام بوو؛ وە ھاوکات لە گەڵ خەباتی چەکداریدا، لە خەباتی سیاسی و دیپلۆماسیشدا کاریگەری خۆی ھەبووە، تەنھا ئامانجی سەرۆک بارزانی سەرفەرازی گەلەکەی بووە، ھەروەھا ڕزگارکردنی گەل و وڵاتەکەی لە ستەمکاری ژێردەستەیی..

لە گەڵ ئەو وەرچەرخانە سیاسییەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتی ھاتە ئاراوە، دیسان بارزانی دەستی کرد بە خەباتی شارستانی لە ژێر ئەو نەوایە ئارامەی کە دانرا بۆ پاراستنی گەلی کوردستان بە پێی ھێلی ٣٦و، وەکو سەرۆکی بەرەی کوردستانی، پێشنیاری بەرەی کوردستانی کرد بۆ بونیاتنانی دامەزراوە شەرعیەکانی باشوری کوردستان لە رێگەی پرۆسەی دەنگدانەوە؛

ئەمەش دەستکەوتی مەزنی لێکەوتەوە بۆ یەکەمین جار «پەرلمان و حکومەت و دەستەی دادوەری» بێتە ئاراوە؛ وە کورد ھەتاکو پیش ساڵی ٢٠٠٣ز کە ھاوکاتە لە گەڵ رۆخانی رژێمی بەعس خۆی، خۆی بەرێوەی برد، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە کورد لەسەر ئاستی نێودوەڵەتیدا بەگشتی بناسرێت و دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان ھەنگاوی باش بھاوێژێت.

ڕابەری کوردان، “بارزانی” پاش رۆخانی بەعسیش لە بونیاتنانەوەی عێراقێکی نوێدا، ھەروەھا لە نووسینەوەی مادە و بڕگەکانی دەستوری ھەمیشەیی عێراقدا گەورەترین ڕۆڵی گێراوە بۆ چەسپاندنی ھەموو ئەو مافانەی کە لە دەستووردا نوسراونەتەوە و، بەرگیرکارێکی بەھێزی مافە دەستوریەکانی گەلی کوردستان بووە، کە ھەتاکو ئێستاش ھەرێمی کوردستان مافەکانی جێگیرن لەم دەستورە نوێیەدا.

“سەرۆک بارزانی” لە ڕاگرتنی ھاوسەنگی سیاسی و ئەمنی..ھتد کارەکتەرێکی زۆر بەھێز بووە، لە جوگرافیایەکی زۆر دژوار و ئاڵۆزدا کە دەورە دراوە بە دەوڵەتە ڕەگەزپەرەستەکانی ناوچەکە؛ وە ھەموو کات پێشمەرگە ئاسا ڕووبەروی دوژمنان و ناحەزانی کوردو کوردستان بووتەوە لە ھەموو ڕوویەکەوە سیاسی، دیپلۆماسی، ئەمنی،..ھتد

ھێژا، “بارزانی” ‌ھەر وەک ئاماژەمان پێدا بێجگە لە لە خەباتی سیاسی و ئەمنی..ھتد لە شەڕی دژی تیرۆر و تاریک پەرەستان وەک پێشمەرگەیەک ھاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لە سەنگەری بەرگریدا، بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان و پاراستنی ناسنامەی گەلەکەی بەشدار بووە، وە ئەمەش خۆی لە خۆیدا ورە بەخشین بووە بە پێشمەرگە قارەمانەکان ھۆکارێکی سەرەکیش بووە لە تومارکردنی سەرکەوتن دوای سەرکەوپێشمەرگە بەسەر بەرەی تاریکیدا، لە کاتێکدا کە بە ھیچ شێوەیەک ھێزی پێشمەرگەو ھێزی تیرۆریستان لە ڕووی چەک و تەقەمەنیەوە بەروارد نەدەکران.

تیرۆریستان ھەموو چەشنە چەکێکی پێشکەوتوویان بەکار دەھێنا بەڵام ئیرادەی پوڵاینی پێشمەرگەکان بە پاڵپشتی سەرۆک بارزانی تۆشی ریسوابوون و شکەستی گەورە ھاتن لە بەرچاوی ھەموو دونیا؛ وە پێشمەرگەو ناوی پێشمەرگە بووە سومبولی قارەمانەیەتی لە جیھانداو، جیھان بە شانازییەوە ئەمڕۆ ناوە پێشمەرگە دەھێنن.

وێستگەیەکی تری گرنگ، “سەرۆک بارزانی” دوای ئەوەی کە گەیشتە ئەو قەناعەتە کە بەغدا، ئەو بەغدایە نیە کە کورد تێیدا بەشداربێت لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا، بۆیە بڕیاریدا کە ڕاپرسی ئەنجام بدرێت لە ھەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی، واتە دامەزراندنی دەوڵەت؛

وە خۆشبەختانە پرۆسەی ریفراندۆم گەورەترین رێژەی دەنگی تومارکرد و سەرکەوت، وە ئیتر سەرکەوتنی ریفراندۆم، وەک تاپویەکی ڕەش لە گیرفانی ھەر کوردێکی دڵسۆز و سەربەخۆخوازدایە، ئەمەش ھەروا بەئاسانی نەھاتە دی بەڵکو ئالێنگاریەکانی جەنابی سەرۆک لە بەرامبەر دەوڵەتانی ناوچەکە و دەوڵەتە زلھێزەکان خۆی لە خۆیدا ئاماژەیەکی ڕوون بوو بۆ ئەوەی کە جەنابیان بەرەی گەلی کوردستان و ئیرادەی سیاسی گەلی کوردستان ھەڵدەبژێرێت و تەحەددای ھەموو ئەو لایانانە دەکات کە دژی ئیرادەی گەلی کوردستان بوون.

ئێستاش ڕێزدار، “بارزانی” بەردەوام لە خەبات و ڕووبەروبونەوەی ھەر پێشھاتێکی سیاسی نەخوازراو دژی دۆزی ڕەوای گەلەکەی وەستاوەتەوە و، دەوستێتەوە.

بۆیە ئەمڕۆ ڕۆژێکە ھاوکاتە لە گەڵ تێپەربونی ٦۱ساڵ تەمەنی پێشمەرگایەتی ڕابەری کوردان “بارزانی”
پیرۆزبێت لێتان ڕابەری کوردان سەرۆک بارزانی پێشمەرگایەتیتان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.