▪ پارتى واتا چارەسەرى ،ئاشتى و دیموکراسى و دەوڵەتدارى
رێبوار حەمەلاو شوانى
گۆڕه‌پانی خه‌بات چه‌كداری وسیاسی كوردستان مێژووییه‌كی كۆنی هه‌یه و به چه‌ندین قۆناغ و هه‌وراز و نشێو وگۆڕانكاری ڕیشه‌یی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی دا گوزه‌ری كردووه ، به‌ڵام كاروانی تێكۆشانی كورد نه‌وه‌ستا و درێژه‌ی هه‌یه .،به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان له نێو هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان و قۆناغه‌كان له هه‌ندێك حزب ولایه‌نی تر جیا ده‌كاته‌وه و خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی نه‌گۆڕه له خه‌بات و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی وبه‌رده‌وامبوونه و له سه‌ر بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕ بۆ دۆزێكی ڕه‌وایه پارتی بووه به رابه‌رایه‌تی بارزانییه كه ئامانجی له مێژینه‌ی به مافی ره‌وایی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له پێناو فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی شایسته هاوشێوه‌ی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه ودونیا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تییه گه‌وره و قورسه مێژووییه‌دا ، پارتی وه‌ك چیاییه‌كی پۆڵاین و بوێرانه و خۆڕاگرانه به ڕیبه‌رایه‌تییه‌كی ژیرانه و ئازایانه و وردبینانه و ژیرانه توانێویتی له نێو شه‌وه زه‌نگه‌كان وسه‌ختییه‌كاندا ببێته مه‌شخه‌ڵی رووناكی و ئومێد و گه‌شبینی و تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگ و كۆسپه‌كان و بونیانتانی ئاسۆیه‌كی گه‌ش و وه‌ك تیشكی رۆژی نێو ئه‌و ئاڵایه‌ی كه ده‌وڵه‌تبوونی داهاتوویی نه‌ته‌وه‌یه‌كه ، دوور له بیركردنه‌وه حزبیانه و كه‌سیانه‌كان ، چونكه پارتی هه‌ڵقوڵاویی گشت چین و توێژه‌كانی ئه‌م خاك و نیشتیمانه‌یه هه‌ر له جوتیارێك تا مامۆستایه‌ك ودكتۆر و ئه‌ندازیار و ئومێدی دایكه شه‌هید و كه‌سو كاری ئه‌نفاڵكراو و پێشمه‌رگه و هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و نیشتیمانپه‌وه‌ره و گشت پێكهاته‌كانه ،پارتی خاوه‌نی مێژوویی سه‌دان داستانی دوژمن به‌زێن و داگیركه‌ربه‌زێنه ، گشت هه‌وڵه‌كانی له چوار چێوه‌ی چه‌سپاندنی مافه‌ره‌واكانی كورد وكوردستانه كه به پلان و بنه‌مای نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان رژده و سازش له سه‌ر بچووكترین مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ناكات و هه‌میشه به بیروهزری دووربینانه و نیشتیمانییه‌كانی بریار له سه‌ر داهاتوو ده‌كات ، ئه‌ویش به ڕێگه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیرانه‌ی وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ، كه له هه‌موو قۆناغه‌كاندا توانیوێتی هاوسه‌نگی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و پڕ راستگۆیی و بوێرانه رووبه‌ڕوی هه‌موو ئه‌و سه‌ختی و مه‌ترسییانه سه‌ر خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی ببێته‌وه ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بینیمان به‌كردار له دوای بوونی ئیراده‌یه‌كی پڕ له باوه‌ری سه‌ركردایه‌تیی پارتی و ڕێبه‌رێكی داناوه بووه.
ئه‌وه‌ی له رابردوو و ئێستادا ده‌بینرێت ، پارتی ته‌نها بیروهزری ده‌وڵه‌تداری و پارتی به‌رپرسیاریه‌تی و خاوه‌ن مێژووی رووداو وپێشهاته‌كان و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانه ، هه‌یكه‌لی پارتی له سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانی و ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین دروستكراوه كه نه به‌ڕه‌شه‌با و نه‌هیچ گه‌رده‌لوولێك چووك به ڕێبازی بارزانی دانه‌نرا و هه‌رده‌م له لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتنی مایه‌وه و خاوه‌ن بیروباوه‌رێكی نه‌گۆڕه كه له گه‌شت قۆناغه‌كانی مێژوودا خاوه‌ن خه‌ونێكی گه‌وره‌یه ، كه ئامانجه‌كانی فه‌رامۆش نه‌كات ، هه‌رگیز كۆسپ و پیلانگێری و گه‌مارۆكان نه‌یانتوانی بیوه‌ستێنن و ئه‌وه‌ش به‌هۆی هێمنی و پشوودرێژی و سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیرانه و هه‌ناسه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تدارانه جوڵه‌ی كردووه و خۆی به‌خاوه‌نی ره‌وای دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی زانیووه .
مێژوویش ئه‌و راستییه سه‌لماندووه كه ئه‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان له حزب ولایه‌نه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه و هه‌مووكاتێكیش كیلیلی كروده‌وه‌ی ده‌رگه داخراوه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بووه چ له سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و ده‌ره‌كیی هه‌میشه هه‌نگاوه‌كانی لۆژیكانه و ئاشیتخوازه و له پێناو سازان بووه و هه‌ر پارتی و سه‌ركردایه‌تیه ژیرانه‌كه‌ی بووه كه بناغه‌ی عێراقێكی دیموكراتییان دانا ،به‌ڵام گشت هه‌وڵه‌كانی په‌راوێزخستنی پارتی هۆكاری سه‌ره‌كیی بوون تا جارێكی تر عێراق له‌ڕێره‌وه‌ی دیموكراسی و فیدرالی وسازان و هاوبه‌شی به‌ره‌و تاكڕه‌ویی و دیكتاتۆری هه‌نگاو بنیێت ،چونكه ئێستا و رۆژ به رۆژ ده‌زانن كه بوونی پارتی و بارزانی واتا سه‌قامگیری و ئاشتی و لۆژیك و پێچه‌وانه‌كه‌شی نه‌هامه‌تی و بێ متمانه‌یی و لێكترازان ، بۆیه ، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌وانه‌ی كه خه‌ونی نه‌هێشتن و له‌ناوبردنی پارتییان ده‌بینی نه‌ك هه‌ر وه‌ك هه‌میشه نه‌گه‌یشتن به خه‌ونه نه‌زۆكه‌یان به‌ڵكو شكست و ریسوایی و لاوازبوونی خۆیان بینی.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.