▪ پارتی، هەوێنی یه‌کده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستی نێوماڵی کوردستان


رێبوار حەمەلاو شوانی

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ڕۆژی دروستبوونیه‌وه‌ لە سەر دەستی مستەفا بارزانی باوكی رۆحی نەتەوەیی كورد تا بە ئێستا، هه‌میشه‌ پارێزه‌ری پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بووه‌ و هه‌ر كاتێكیش هه‌ستی كردبێ، سه‌روه‌رییه‌ نیشتمانییه‌كان له‌ مه‌ترسیدا بن، ئه‌وا به‌بێ دوودڵی قوربانی داوه‌، چونكه‌ هه‌میشه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ی دوورمه‌ودای بۆ پرسه‌كان كردووه‌ و، ژیرانه‌ هه‌نگاوی ناوه‌ به‌ره‌و ترۆپكی سه‌ركه‌وتن. پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌باتی بۆ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بووه‌ و له‌ هه‌ر شوێنێك له‌ پارچه‌كانی كوردستان پێویستیان به‌ پارتی بووبێت، پارتی هاوكاریی كردوون، چونکە پارتی حزبێکی ڕه‌سه‌نە و به‌هێزترین حزبی درێژكراوه‌ی شۆڕشی ئه‌یلووله‌ كه‌ به ‌به‌هێزی تا ئێستا له‌ ناوچه‌كەدا ماوه‌ته‌وه‌ و سه‌رۆك بارزانی داینه‌مۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ بووه و‌ له‌ ئاستی جیهان و وڵاتانی دراوسێ و عه‌ره‌بییشدا سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی پێگه‌ی خۆیەتی و پارتی حزبێكه‌ باوه‌ڕی به‌ پێكه‌وەژیان و جیاوازی هه‌یه‌، هه‌ر چه‌نده‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ هه‌میشه‌ گه‌له‌كۆمەكی له‌سه‌ر كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ر جۆرێك بێت، پارتی كە ئاڵاهەڵگری مافەرەواكانی كورد و تەبایی لای تاكی كورد لاواز بكه‌ن، پارتی هه‌میشه‌ له‌ گه‌شه‌ی به‌رده‌وامدایه‌ و خه‌ونی ناحه‌زان بووەته‌ بڵقی سه‌ر ئاو.
هه‌میشه‌ خەڵک و پارتی بوونه‌ته‌ دوانه‌یه‌ك بۆ زیندوومانه‌وه‌ی پارتی.. نموونه‌كان هه‌نده‌ زۆرن پشكی شێر له‌ مێژووی بزاڤی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ر پارتی ده‌كه‌وێت. ئێستا ئه‌و كەشوهەوایەكی كە له‌ كوردستان به‌ ناوی دیموكراسیی دروست بووه‌، پارتی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌، بۆیه‌ پارتی زیاتری هه‌موو حزبه‌كانی دیكه،‌ ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌وێته‌ ئەستۆ، چونكه‌ پارتی خۆی گرێداوه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه‌. پارتی ڕەشماڵی كۆكەره‌وه‌ و پارێزگاریكردن له‌ پێكهاته‌كان بووه و‌ ئه‌وه‌ وای كردووه‌ كه‌ خه‌ڵك له‌ ئیداره‌دانی ڕازی بن و، پارتی ڕێزی لە ده‌نگه‌ جیاوازه‌كان گرتووه و‌ سیاسه‌تی پارتی له‌ حكوومه‌تیش ئاوه‌دانی بووه‌، هەمیشە ویستی خزمەتكردنی هەموو كوردستانیان و هەموو كوردستان بووە بە بێ جیاوازی و‌ زێهینەت و بیركردنەوەی پارتی سازشی له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌ییش نه‌كردووه و باجه‌كه‌یشی هەرچەندێک بووبێت، داویەتی لە پێناو شكۆمەندی و پارێزگاریكردن لە ئیرادەی كورد وكوردستان.
پارتی په‌رۆشی یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورده‌ و بانگه‌وازی بۆ هه‌موو لایه‌ك، كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌وری ئامانجی ستراتیژیی و پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكان وداكۆكیكردن لە مافەرەواكانی بووە .. دروشمه‌كانی پارتی به‌پێی قۆناغ و هه‌لومه‌رجی سیاسیی به‌رز كراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها پارتی له‌ ڕووی نه‌ته‌وه‌ییەوە، خه‌ونە هه‌میشه‌ییەکەی هەنگاو ناو بوو بۆ بەدیهێنانی گشت مافەرەواكانی ‌، پارتی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ژیێت و بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد دروست بووه‌، به‌رده‌وام هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی كوردی داوه‌، پارتی بڕوای به‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌یه، پارتی خاوه‌ن پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌ ، خاوه‌ن پرسێكی گرنگه‌، پارتی بە سەرۆكایەتیی بارزانی لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی كورد وكوردستان رۆڵی هه‌ره‌ گرنگی بینی له‌ خستنەسه‌ر رێره‌وی ئاشتی و یەكترقبووڵكردن و تەبایی نێوماڵی كوردستان ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.