▪ پارتیمان سەنگەری بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان هەرگیز چول ناکات

ڕاژان عەبدولڕەحمان پیرۆ

پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕابردوو، و ئێستادا ئەوەی سەلماندووە کە هیچ کات سازش لە سەر مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان ناکات لە هیچ ڕویێکەوە و هەموو کات ئامادە بووە و دەبێت لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان؛ ئەمەش لە شوێنێکی وەکو هەرێمی کوردستان کە بە چەندین دەوڵەتی شۆفینی و دەست و پەنجەکانیان دەورە دراوە کارێکی ئاسان نیە، پارتیمان هەموو هەولێکی دا کە بڕگە و ماددەکانی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان بەڕێز سودانی و بەڕێز مەسرور بارزانی ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو وەک خۆی پەسەند بکرێت.

بەڵام بە داخەوە کە ئەو لایەنانە بە هەموو شێوەیەک لە دژی ڕێککەوتنەکە وەستانەوە و بە جورێک گۆڕانکاری لە هندێ مادە و بڕگەدا کرا و لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگیان لەسەردا بۆ ئەوەی لە قەوارەی فیدڕالی هەرێم بدرێت و شتێک نەهێڵن بەناوی قەوارەی فیدڕالی هەرێمی کوردستان.

لەم چەند ڕوژەشدا لە بەغدا یەکێتی زۆر هەوڵی دا هەموو ئەو بڕگەو مادانەی کە لە نێوان هەرێم و بەغدا ڕێککەوتنی لە سەر کرابوو گوڕانکاری تێدا بکات و دەنگیشیان پێدا بە ئامانجی نەهێشتنی قەوارەی فیدڕالی هەرێمی کوردستان.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئەزمونی فیدڕالی هەرێمی کوردستان لە بەرگریکردنێکی سەخت و دژواردابوو بۆ ئەوەی ڕێگری لەم پیلانگێڕیە بکات کە هیچی کەمتر نەبووە و نیە لە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری٢٠١٧؛

وە خوشبەختانە هەرچەند کە پەسەند کردنی بوودجە لە ئاست تموحی پارتیماندا نەبوو، بەڵام لە بەر بەرژەوەندی گشتی گەلی کوردستان دەنگ لەسەر بودجە درا و توانی گشت ئەو هەوڵانەی کە دەدران بۆ لێدانی سەروەری هەرێمی کوردستان و بچوک کردنەوەی قەوارەکەی پوچەڵ بکاتەوە و هەوڵەکانیان شکستیان هێنا.

سەبارەت بە پاشەکەوتی مووچە بێجگە لە موزایەدە کردن و ڕازی کردنی ئاغاکانیان هیچی تر نەبووە و نیە، ئەگینا خو لای هەموو لایەک ڕوون ئاشکرایە کە کێ هۆکاری دروستکردنی پاشەکەوتی موچە بووە بە دڵنیاییەوە حکومەتی عێراق لە ساڵ ٢٠١٤.

داوای پارتی دیموکراتی کوردستان لە حکومەتی ئێستای عێراق ئەوە بووە کە حکومەتی عێراق دەبێ پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بداتەوە، یان هەر هیچ نەبێت نیوەی پارەکە تەرخان بکات و هیچ کاتیش حکومەتی هەرێم خۆی لە پرسی دانەوەی پاشەکەوتی موچە نەدزیوەتەوە و، زۆر بە ڕاشکاوانە گوتویەتی ئەمە قەرزە لەسەر حکومەت و کەی پارە هەبوو دبێ بدرێتەوە؛

ئەمجارەش گەر پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگری نەکردبوایە لە پێشێلکردنی زەقی مافە دەستوریەکانی هەرێم، ئەو لایەنانە و بە تایبەت یەکێتی نیشتیمانی قەوارەی فیدڕالی هەرێمی کوردستان بە گەلەکەیەوە بە قوربانی مەرامی گڵاوی خۆیان دەکرد لە پێناو ڕازیکردنی ئەجدایەکی سیاسی هەرێمی دژ بە هەرێمی کوردستان؛ و هەر بەقسەی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش کە دەڵێت ئێمە ئەوە جێبەجێ دەکەین کە لە سەروی خۆمانەوە فەرمانمان پێدەکرێت.

لە کوتاییدا دەگەینە ڕاستیەک حاشا هەڵنەگ ئەویش ئەوەیە کە گەر پێگەی پارتی و بارزانی لە هەرێمی کوردستان لاواز ببێت شتێک نامێنێت بە ناوی کوردایەتی .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.