▪ پارتی بزووتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی گەورەیە و پایەكانی بەهێزە

سازان جەلال ئەحمەد

پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتێكی تێكۆشەر و بوێر و خاوەن بڕیارە، بۆیە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە پێشكەوتێنكی بەردوامدایە لە سەرجەم بوارەكاندا و ئەم پێشكەوتنەش قورساییەكی گەورەی لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان داوەتە هەرێمی كوردستان و دۆزی ڕەوای نەتەوەكەمان، سەرەرای تەنگ و چەڵەمەكان.

پارتی چونكە زەروورەتی نەتەوەیی دروستیكردووە، ئەمە وای كردووە هەمیشە شێلگیرانە داكۆكی لە پرسە نەتەوەییەكان بكات و ببێتە ئاڵا هەڵگری كوردایەتی و هەمووانیش دەزانین لەو پێناوەدا سەدان هەزار ڕۆڵەی خۆی بەخشیووە.

پارتی دوێنێ و ئەمڕۆ و ئایندەش بێ پشوودان بەردەوام دەبێت لە خەبات و تێكۆشان و كۆڵنادات، چونكە خەم و ئازاری نەتەوەیەكی گەورەی ژێردەستەی لە هەگبەدایە و سەربەرزانە هەنگاو دەنێت بۆ سەردەستەیی و گەیشتن بە ئامانجی گەورەی نەتەوەییمان، كە دروستكردنی دەوڵەت و بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە.
ئەوە چ ئامانجێكە ئێوە بۆی تێدەكۆشن . دەپرسین ئایا ئەوە هەموو بەرنامەو پەیڕەووپرۆگرامەكەتانە بۆ كوردستانەكەتان؟ ئەوە هەموو تێكۆشانەكەتانە بۆ كورد؟.
پرسیار دەكەین و دەڵێێن لە كوێێیەكی ئەم دنیایە حزبی یەكەم حاكم نییە؟؟
دڵنیا بن كە پارتی هەر بە یەكەمی دەمێنێتەوە و مەیدان چۆڵناكات هەربۆیە پارتییە بڕیار دەدات چونكە لە هەردو بژاردەی سەركەوتن و شكستدا ،پارتییە كەوا بەرپرسیارێتیەكە هەلدەگرێت . لەبەرئەوە تاكە بژاردە بۆ هەوڵە شكستوخواردوەكانتان بۆ ڕوخاندن و لەناوچوونی پارتی تەنها هەمانهەنگیتانە لەگەڵ پارتی !!
بێجگە لەوە بژاردەی دیكەتان لەبەردەمدا نییەو نابێت .
چونكە پارتی بۆ ئامانجێكی پییرۆز تێدەكۆشێت
و ئێوەش بۆ ئامانجێكی بەدی نەهاتوو.
لە سەروبەندی ئەم كارە نامرۆڤانەتاندا دڵنیاتان دەكەینەوە مەزنێتی پارتی بە ئاژاوەگێڕی ئێوە ناشاردرێتەوە كارو كردار و هەوڵەكانی پارتی بە ناحەزان و نەیاران كۆتایی نایەت !
بەری خۆری پارتیمان بە بێژەنگی ژەنگاوی ئێوە ناگییرێت.
پارتی هەر لە دروستبوونیەوە پارتێكی میانڕەوو ئاشتیخواز بووە و وەڵامی ئاژاوەگێڕان تەنها بە ئاشتی و دیالۆگ داوەتەوە . لە بری ئەوەی كات بەفیڕۆ بدات بە ئاژاوەنانەوە هەمیشە مەبدەئی كاركردن و پێشكەوتنی هەڵگرتوە و وەڵامی نەیارەكانیش کاروچالاكی و خزمەتگوزاری و شۆڕش و خەبات و تێكۆشانەكانی بوون.
كارو بەرنامەی پارتی دەوڵەتداری و پتەوكردنی پێگەی هەرێمی كوردستانە.
ئەی كارەكانی ئێوە چیین؟

نوسینی //سازان جلال احمد
سوید
٢٠ ی نیسانی ٢٠٢٢

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.