▪ پارتی تەنها بەڵام خۆراگر و بەهێز بەرامبەر نەیارانی كوردستان
رێبوار حەمەلاو شوانی
چەند ساڵێك بوو نەك زێهنیەتێكی فاشیزمی بە كارت و پیلانگێری وفۆرمی جیاواز هەوڵی گۆشەگیركردن و لاوازكردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی پارتی و حكوومەتی كوردستانیان داڕشتبوو و هەنگاو بەهەنگاو خەونی نەهێشتن و سڕینەوەیان دەبینی ، بەڵام مێژوو گەواهیدەرە لەهەموو قۆناغەكاندا و بەتایبەتی بەكارهێنانی چەكی دادگای بەناو فیدڕاڵی و سیاسەتە خۆسەپێنەكانی بە فەرمانی دەرەكی ،هیچ ڕێگەیەك و سنووربەزاندنێكی نەهێشتەوە تا ئەو كاتەی پارتی پێیانی گووت ئیتر تا ئێرە بەسە ، بۆیە ، ئەمجارەش تەنها پارتی بوو كە بەرگڕی لە گوشاری وپیلانگێرییەكی تر بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی كوردستان گڕت .
هەموو ئەم هەڵوێست و بریارە وردبینانە وژیرانەی پارتی وسەركردایەتییەكەی وایكردووە كە ، هێزولایەنە دیموكراسیخوازەكانی تریش بێهێنە سەر هێڵ و بوێری ئەوە پەیدا بكەن و بریارەكانی دادگا و هەندێك لایەنی فاشیزمی بە سیاسەتێكی دوژمنكارانە نەك تەنها بۆ سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە سەر ئاستی عێراق و كوردستان پێشەنگ وئاڵاهەڵگری دیموكراسییە و هەمیشە باوەری بە بنەماكانی دەستوور و پێكەوەژیان و هاوبەشی بووە و چونكە پاشەكێشی بەردەوام لەو بنەمایانە مەترسی گەورەی لە سەر پرۆسەی دیموكراسی و فیدڕاڵی و هاوبەشی دروستكردووە وەك چۆن لەماوەی رابردوو ، هێز و دادگە و گەمارۆدان ، شوێنی دەستوور و هاوبەشی و رێككەوتننامەكانی گرتەوە ، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بەهۆی ڕەتكردنەوەی سیاسەتی تاكڕەوانە و خۆسەپێنرانەوە رووبەڕووی زۆرترین هێرش وپەڵاماردان و قورسترین گوشاری وپەلارماندان بووە و دەركردنی دەیان بریاری نایاسایی و نادەستووری لەلایەن دادگایەكی ناو فیدڕاڵی لە دژی كوردستان و پارتی و ئینجا مووشەكباران و درۆنباران و گەمارۆی دارایی و یاسایی و پیلانی ناوخۆ و دەرەكی باشترین و حاشاهەڵنەگرترین ئەو بەڵگانەن.
بۆیە ، ئەو هەنگاوانەی كە لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو دژ بە قەوارەی كوردستان وپارتی دیموكراتی كوردستان بەمەبەستی گۆشەگیركردن و پەراوێز خستنیان هاویشتراون بریتین لە :
یەكەم،، لە ماوەی 12 ساڵی رابردوو نوخبەیەكی سیاسی لە عێراق هەموو جۆرە چەك و ئامرازێكی بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم و پارتی دیموكراتی كوردستان بەكارهێناوە تا هێرشی سەربازی و گەمارۆدانی چڕ .
دووەم ،، لەماوەی ئەم پێنج ساڵەی دوییدا بەتایبەتی كابینەی نۆیەم و بەدیاریكراوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزێنەری سەرەكییەتی ، رووبەڕووی زۆرترین هێرش و بریاری ستەمكارانە و یەك لە دوای یەك بووەتەوە كە نەك هەر یاسایی و دەستووری نین بەڵكو ئامانجی سەرەكییان كار بۆ سڕینەوە هەموو دەستكەوتەكانی كوردستان دەكەن ، ئەوەی كە وەك قەڵغانێك رووبەڕووی ئەو هەرەشە ومەترسییانە وەستاوەتەوە ، تەنها پارتی دیموكراتی كوردستانە .
سێیەم ،، دەركردنی چەندین بڕیاری قورس و سەخت دژ بە كوردستان و ئینجا سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی كوردستان و پێشێڵكردنی هەموو بنەماكانی دەستوور و نادیدەگرتنی هەموو بنەماكانی هاوبەشی و فیدڕاڵی و دیموكراسی و كاركردن بۆ نەهێشتنی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان و چەوسانەوەی گەلی كورد بە شێوازێكی دڕندانە و ستەمكارانە ،ڕەتكردنەوەی پێكەوەژیان و بنەمەكانی دیموكراسیە ، هەروەها سڕكردنەوە دامەزراوە سەڕەكییەكانی هەرێمی كوردستان هەر لە پەرلەمان و كۆمیسۆن و ئەنجوومەنی پارێزگاكان و بەزاندنی هێڵە سوورەكان ، بێدەنگی حزب ولایەنە بەناوكوردی و ئینجا هەم دیسان ئەوا پارتی بوو خۆی وەك هەمیشە بەرپرسیار زانی و بەڕەنگای ئەو بریارە ستەمكاراییانە بووە .
چوارەم ،، ئەوەی داكۆكیكاری هەموو مافەرەواكانی كوردكوردستان و پرۆسەی دیموكراسی و پەرۆشی جێبەجێكردنی دەستوورە هەر پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كە بە جیاواز لەگەڵ حزب ولایەنەكانی تر كە خۆیان بێدەنگ كرد و ویستیان هەموو پرس و دۆزی رەوای كورد لە مووچە دا بچووك بكرێتەوە و بەقەوارەی هەرێمی كوردستانیشەوە ، بەڵام ئەو خەونەی نەیاران وبەكرێگیراوەكانیشی لەناوبرد .
پێنجەم ،، ئەوەی وایكردووە كە دوژمنانی كوردستان هەمیشە پارتی دیموكراتی كوردستان بكەنە ئامانج ئەو راستییە كە پارتی هەرگیز ئامادە نییە ببێتە ئامرازێك بەدەستی وڵاتانی دەرەكی و هەرێمی یانیش جێبەجێكاری نەخشە و پیلانەكانیان لەناوچەكەدا یانیش نێو ململانێی جەمسەرەكان .
شهشهم ،، پارتی دیموكراتی كوردستان ، ڕێگری له ههڵبژاردنێكی دیزاینكراوهی دهرهكی بهڕێگهی بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی گرت كه ئامانج سهرهكی بچووكردنهوهی دهسهڵاتهكانی ههرێمی كوردستان و قهوارهكهی و ئینجا لێدانی بهرژوهندییه باڵاكانی نهتهوه و نیشتیمان بوو ، ئهویش بهڕێگهی ههندێك گروپ ولایهنهی بهرهی بهناو مقاومه بهڵام به ناوی كوردی و ئینجا لاوازكردنی رۆڵ وپێگهی پارتی كه ههم پێشهنگی دیموكراسی و ههمیش پارێزهری قهوارهی كوردستانه و ههرگیز پاشگهز و سازشی نهكردووه له مافهرهوا دهستووری و نهتهوهییهكانی كوردستان .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.