▪ پارتی حزبی بەرپرسیاریەتی و تاقیكردنەوەی سەختەكانە
رێبوار حەمەلاو شوانی
بەدرێژایی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر دەستی مستەفا بارزانی ،وەك پەیرەوێكی ڕێبازی بارزانی و ڕێبەری بزاڤی رزگاریخوازی كورد ، هەرگیز لە چوارچێوەی حزبیانەی بەرتەسك و ناوچەیەكی جوگرافی دیاریكراوە خەباتی نەكردووە ،بەڵكو هەمیشە بە ڕۆحێكی نەتەوەپەروەری و نیشتیمانپەوەری كاری كردووە بووەتە هەوێن و داینامۆی كوردایەتی و تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەل و خاك.
پارتی دیموكراتی لە ماوەی رابردوو ڕووبەرووی زۆێك ڕووبەڕووبوونەوە لە سەر ئاستی دەرەكی و نێۆخۆیی بۆتەوە كە ئامانج تێیدا لاوازكردن ونەهێشتنی بوو بەڵام بە خۆڕاگری وبەهێزی مایەوە و نەك هەر بە سووتان و بڕین و گەمارۆدان لەناو نەچوو بەڵكو بەهێزتر لە جاران لە سەر قاچەكانی وەستایەوە ، چونكە پارتی ڕەگ و ریشەی لە نێو قوڵایی مێژووی كوردوكوردستاندا داكوتاوە و لەگەڵ هەر گۆرانكاری وپێشهاتی نوێیی ناوچەكە و عێراق دا بە بەرنامە و پلانی نوێی كار دەكات ،هەموو ئەو قەیران و شەڕە سەپێندراو و پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان و بڕینی مووچە و بودجەی خەڵكی كوردستان ، ئینجا شانەخاڵی كردنی لایەنە كوردستانییەكان لە ئەرك و بەرپرسیاریەتی و هاوبەشییەكانیان بەڵام پارتی شانی دایە ئەرك و بەرپرسیارتییەكان و لەماوەی 10 ساڵی رابردوو بەتایبەتی توانی ڕووبەڕووبەرووی پەڵامار هەمەلایەنەكان ببێتەوە بەرێگەی هێزی نەرم و دیپلۆماسیەوە قۆناغە سەخت و ئاستەنگەكان تێپەڕنێت .
پارتی دیموكراتی كوردستان چ لە سەر گۆڕەپانی سیاسی ناوچەكە و عێراق و كوردستان خاوەن ئەزموونێكی بێ شوومار و دەوڵەمەندە و دروشم و بریارەكانی هەرگیز لە سەر بنەمای حەز و هەڵچوون و نالۆژیكانە نییە ، بەڵكو لە سەر بنەمای بەرژوەندییە باڵاكانی كوردوكوردستان و لە ڕوانگەی هەنگاونان بووە بۆ وەدەستهێنان و دڵنییایی بەرژوەندییەكان و مافەرەكانی كورد .
هەر ئەوەشە وایكردووە كە ، پارتی و سەركردایەتییە ژیرانەكەی لە ئاستی گۆرەپانی سیاسی و دیپلۆماسی ناوچەكە و عێراق كارەكتەرێكی بەتوانا و ژمارەیەكی دیار و خاوەن سەنگ بێت و بێ بوونی پارتی هیچ پرۆژە و كارێكی سیاسی ئەستەم و شكستخواردوو و ناتەواو دەبێ و پەراوێز خستنیشی ئەستەم تر دەبێ، بۆیە بە جیاواز لەگەڵ هەموو حزب و لایەنەكانی عێراق و كوردستان خاوەن سیستەمێكی سیاسی و دیپلۆماسی تایبەت بەخۆیەتی ، هەر ئەوەشە كە لە كاتە سەخت و هەستیارەكان وپر ئاستەنگەكاندا بە كۆسپ و ئاستەنگەكان بەردەمی تێكدەشكێنێت و نەیارانی تووشی شۆك و شڵەژان دەكات و هەر ئەوەشە بەردەوام بەرەو لووتكە هەنگاوی ناوە .
پارتی و مێژوو كردەوەكانی پێمان دەڵین كە پارتی وكوردایەتی و كوردستان لەیەكتر جیاناكرێنەوە ، چونكە لەگەڵ ئێش و ئازارەكانی نەتەوەكەیەتی و هەڵگری بەرپرسیاریەتیی و ئەركە قورسەكانە وپارتی هێزی تێشكشكێنەری پیلانگێری و پووچەڵكردنەوەی پیلان و بۆمبەچێنداراوەكانی ناحەزانی كوردستانە ، نوێنەرایەتی ئیرادەی مافی نەتەوەكەی دەكات ، رژدە و پاشگەز و سارد نابێتەوە لە هەنگاونان بەرەو لووتكە و ئامانجەكانی روون وئاشكران لە ناو هەناوی كۆمەڵگەی كوردستان بۆ گەیاندنی دۆزی رەوای كوردوكوردستان و فەراهەمكردنی ژیانێكی سەربەرزانە تێدەكۆشێت و خاوەنی رێبازی كوردایەتییە
هەر ئەو باوەر پتەو و متمانەبەخۆ بوون و رێبازە كوردانەیە وایكردووە كاروانی خەباتی درێژەی هەبێت و هەوراز و نشێوەكان و گەمارۆ و مووشەك و گەلەكۆمەكییان نەتوانن بیوەستێنن ، چەندین داگیركەر و دوژمنی سەرسەختی كوردستانی تێپەڕاندووە و بەردەوام لە پێشكەوتن وگەشەسەندن بووە و پیلانە كوژەرەكانی ناحەزانیش نەك هەر نەیانتوانی بیرۆخێنن بەڵكو بوونە هەوێنی زیاتر رژدبوون و بەهێزبوونی بۆ گەیشتن بە ئامانج و مافەرەواكانی.
بەهەڵوەستەكردن لە سەر هەموو ئەو دەستكەوت و شانازی و سەركەوتننامەی كە لە ماوەی نزیكەی هەشت دەیەی رابردوو و بە ئێستای 32 ساڵەی دامەزراندنی پەرلەمان و حكوومەت و فیدراڵی و ئینجا پارێزگاریكردن و قوربانیدانی بێ شومار لە پێناویدا ، پێمان دەڵێن كە ، پارتی وبارزانی هەڵگری بەرپرسیاریەتی مێژوو وپڕشانازی گەل ونیشتیمانەكەیان و ئەو دەستكەوت و سەروەرییانەی بەخۆین و گیان بەدەستهاتوون هەروەها بە ئاسانی دەستبەردایان بێت وپشتیان تێبكات ، هەرگیز پارتی ڕێگە نادات ئەو دیموكراسی و پێگە و شوناس و سەركەوتننانەی كوردستان بگەرێنەوە خاڵی سفر.
هەموو ئەو راستیانە دەڵێن كە پارتی حزبی ئەرك و بەرپرسیاریەتییە سەختەكاندا و خاكەڕێ و پەرۆشی خاك و گەلەیەتی و لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە كارەكتەرێكی دیار وبەهێزە و كاتی ئەوەش هاتووە كە حزبەكانی تری كوردستانیش تۆزقاڵێك هەست بە ئەرك وبەرپرسیاریەتی نیشتیمانی ونەتەوەیی بكەن بەرامبەر پیرۆزی مێژو وخاك و ئاڵا وكوردایەتی و نیشتمانپەوەری بكەن پەیرەوی خەباتیان لە پێناو پارێزگاریكردن لە شكۆ گەلەمان و پارێزگاریكردن لە قەوارەی كوردستان بەهەموو دەستكەوت وشانازییەكانییەوە .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.