▪ پارتی خاوه‌ن دۆزێكی ره‌وایه ، ئه‌ی ئێوه‌ی چی بۆ كێ؟!
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
مێژوویی خه‌بات و ستراتیژی پارتی وبارزانی هه‌ڵوێستێكی نه‌گۆڕه له چوارچێوه‌ی داكۆكیكردن و ڕژدبوون بووه له سه‌ر وه‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد ، هه‌ر له ئاشتی و ئازادی ، دیموكراسی بگره تا ئامانجهگهورهكهمان كه ئه‌ویش مافی ده‌وڵه‌تبوون وسه‌ربه‌خۆییه و راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له مێژوویی وڕێككهوتننامهی شوومانه‌ی زلهێزان و داگیركه‌رانه له به زۆرلكاندنی خاك و نه‌ته‌وه‌ی كورد به عه‌ره‌ب،فارس و توركه‌وه ، هه‌ر بۆیه ، پارتی و رێبازه‌كه‌ی له‌و پێناوه‌دا زۆرترین جاج و قوربانیی گه‌وره‌ی به‌خشیووه و ده‌به‌خشێت ، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه ئیراده و شكۆیی نه‌ته‌وه‌یی ژێرده‌ست و پاشكۆ بێت .
ستراتیژی سه‌ره‌كیی وتێكۆشانی پارتی و به رابه‌رایه‌تیی بارزانی له پێناو دۆزێكی روون و ره‌وایه،نه‌ك ئه‌وه‌ی كه زێهینهیتی خۆپه‌رست و كۆیڵه‌ی كه‌س ولایهنهگهڵێك كه له بنه‌ڕه‌تدا نه بۆ كوردایه‌تیی و نه له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی و به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی دروستكراون به‌ڵكو ئامانج و به پێی هه‌ڵومه‌رج و قۆناغه‌كانی خه‌بات و مێژوو چه‌سپاندن گشت مافه‌ره‌واكانی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی بووه .
ئه‌و هه‌ڵوێسته كوردپه‌وه‌رانه و نیشتمانپهوهرانهی پارتی و بارزانی وایكردووه كه هه‌میشه له به‌رچاویی دۆست ودوژمنه‌كانی خاوه‌ن سه‌نگ وپێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی بێت ، ڕێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌س ولایه‌نه دروستكراوانه‌ی كه پۆشته و ته‌یاركراون به كوردستانی بوون به‌ڵام هه‌میشه ڕێطهی ژێر ده‌ستی و خۆراده‌ستكردن و ئینجا په‌ڵاماردانی كورد وكوردستانیان كردۆته پیشه‌یی سهڕهكییان و چونكه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه كارده‌كه‌ن كه هه‌میشه بێ ئومێدی و خۆراده‌ستكردن بكه‌ن دروشمی سه‌ره‌كییان به‌رامبه‌ر به خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لێك كه ده‌یان ساڵه له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربڵندی ده‌ریاییه‌ك خوێنی ڕشتووه ، نه‌ك له پێناو برسێتی و هه‌ژاری به‌ڵكو خاوه‌ن دۆزێكی ره‌واییه .
پێوسته ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه خه‌ون به شكست و به زۆر سازش پێكردنی پارتی له سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی ونیتشمانییهكانی ده‌بینن ، باشتر وایه ، په‌ند و وانه له مێژوو وه‌ربگرن ، پارتی خاوه‌ن ستراتیژی و ده‌ستكه‌وتی مێژووییه ئه‌گه‌ر ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق له قۆناغه جیاجیاكانیش به هۆی زێهینهی دیكتاتۆری و شۆڤێنییان پاشگه‌ز بوو ببنهوهش ، خاوه‌ن ستراتیژییه‌كه كه هه‌رگیز سازشكردن له سه‌ر بچووكترین مافی گه‌له‌ی له كه‌لتووری دا بوونی نییه .
پارتی وبارزانی خاوه‌نی پڕشانازیترین مێژووییه هه‌ر له ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 تا راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 و سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی 1992 و به‌ده‌ستهێنانی په‌رله‌مان وحكوومه‌ت و فیدراڵیی ودواتر چه‌سپاندنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له نێو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ، له‌وه‌ش گرنگترومێژوویتر ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ركه‌وتنی مێژوویی كه به‌هه‌موو جیهان و دۆستان ودوژمنانی ووت كه ئه‌وه مافێكهرهوایه كه ئه‌مڕۆ یاسبه‌ی هه‌ر ده‌بێت بێته‌دی له وه‌ڵامی دیكتاتۆر و شۆڤێنی و بهكڕێگیراوهكانیان كه هه‌رده‌م خه‌ون به ژێرده‌ستی كورد وكوردستانه‌وه ده‌بینن ،له‌گه‌ڵ سه‌دان شانازی و رێككه‌وتن و داستانی مێژوویی پرسه‌روه‌ری دیكهكهیه،له ئێستاشدا كوردستانی به‌هێز و ڕێككه‌وتننامه‌ی 3ی نیسانی 2023ی حكوومه‌تی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی و حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی وه‌ك په‌یامێكی روون و ئاماده‌یی و نییه‌تی گه‌لی كورد له پێناو جێبه‌جێكردنی به‌ڵێن و مافهدهستوورییهكان و هاوبه‌شی راسته‌قینه ، تا ئه‌و كاته‌ی كه عێراق ده‌گاته ئه‌و باوه‌ره‌ی كه هیچ ڕێطهچارهیهك نییه جگه له‌وه‌ی ده‌بێت كوردستان و عێراق دوو درواسێی بن .
ئه‌و سه‌ركه‌وتن و شانازییانه‌ی پارتی و بارزانی له كاتێكدایه ، دوژمنان و كۆێلهكانیان زۆر ریسیان بۆ په‌راوێزخستن و گه‌مارۆدان و شكست پێهینانی ئاماده كردبوو ، بۆیه ، ئه‌وه‌ی له رابردوو وئێستاشدا هه‌ر له په‌ڵاماردان و پیلانگێری و تیرۆر و كیمیاباران و ئه‌نفال و به‌كارهێنانی میلیشا و به‌كرێگیراویی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی بۆ یه‌ك ئامانج بوو ئه‌ویش له‌و رێطهوه پارتی و گه‌لی كورد گۆشه‌گیر بكرێت ، خاوه‌ن سه‌روه‌ری و شكۆی خۆمان نه‌بین ، بۆیه درێغیان نه‌كرد له چه‌ك و تانك و تۆپ و درۆن و كۆڵكه دادگا و بواری تر بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ریسه ستۆكهیان گڕیمان بده‌ن .
عێراق و ئه‌وانه‌ی كه به زێهینهتی شۆڤێنیزمی و دیكتاتۆری كاریان ده‌كرد ،خۆیان دانیان بهههڵهكیان نا به‌وه‌ی كه هه‌وڵه‌كانیان به‌رامبه‌ر به كورد و كوردستان چه‌نده بێهووده و شكستخواردبوو ، كارته‌كانیان به‌رامبه‌ر به خۆڕاگری و ئیراده‌ی گه‌لی كورد سووتاو بوو.
له‌به‌رامبه‌ر دا ، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه تائێستاش به‌رده‌وامن له تاوان و هه‌ڵه‌ی مێژوویی به‌رامبه‌ر به كورد و كوردستان هه‌ر له كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه و تا ئه‌نفال و راده‌ستكردنی نیوه‌ی خاكی كوردستان و راكێشانی سوپای دوژمنان و داگیركه‌ران به به‌مه‌ستی زیان گه‌یاندن به دۆزی ره‌وایی گه‌له‌كه‌یان و ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی به رۆزی رووناك و تاڵانكاری سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م نیشتمانه و شانازیكردن به زیانگه‌یاندن به قه‌واره‌ی هه‌رێم و شاگهشهبوونیان له په‌نانی ناحه‌زانی كورد وكوردستان و راده‌ستكردنی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن داگیركه‌ران و ڕێطهخۆشكردن بۆ بۆردومانكردنیان و بوون به جی پی ئێسی دوژمنان خاوه‌ن هیچ شانازیی و سه‌روه‌رییه‌كی نین جگه له ریسوایی و چوونه نێو زبڵدانی مێژوو پڕشهرمهزارییهوه ، ئێوه‌ش به به‌رگ و زمانی كوردییه‌وه دڕندانه‌تر له دوژمنان وناحه‌زان شه‌ڕی ئیراده گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌تان ده‌كه‌ن به‌ڵام بێ به‌شن له هه‌موو رهسهنایهتییهك چوونكه ئێوه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ دژایه‌تیكردنی كوردایه‌تی وبێگانهپهرستی دروستبوونه و خاڵین له كوردپه‌وه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌ری و كاروانی پڕشانازیی پارتی و بارزانی كه ئاڵاههڵطری كوردایه‌تییه به هیچ دوژمن و بهكڕێگیراوێك ڕانه‌وستاوه و راناگیڕێت .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.