▪ پارتی رهمزی كوردايهتی
رێبوار حهمهلاو شوانی
مێژوو و رووداوەكانی خەباتی دوێنی و ئێستای گەلی كورد و بەتایبەت ئەوەی لە قۆناغی ئێستای سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەدا گوزەر دەكات سیاسەت و دیپلۆماسی و بیروهزری پارتی و بارزانی گەرەكە . پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لەسەرەتایی دامەزراندنییەوە لەسەردە دەستی باوكی رۆحی مستەفا بارزانی نەمر تا بە ئێستای خەباتی شارستانی و دیموكراسی لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە رەوا نەتەوەیی ونیشتیمانییەكانی بێ وچان بەردەوامە و پێشەنگ بووە لە قوربانیدان و سنگی بووەتە قەڵغانی پارێزگاریكردن لە شوناس و دەستكەوتەكانی كوردوكوردستان و لە هیچ كام لە قۆناغەكانی خەباتی هەرگیز بەرژوەندنی حیزبی پێش بەرژوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانەكەی نەخستووە و هەمیشە باج و قوربانی گەورەی لە پێناو بەجێگەیاندنی بەڵێن و دروشمەكانی بۆ گەیاندنی گەلەكەی بەكەناری دڵنییایی و ئاڕامی گەلە بەخشیووە .
بەگەڕانەوە بۆ پاشخانی مێژوویی لە سیاسی و ستراتیژی بارزانی و پارتی ، بەتایبەتی لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەی حكوومرانی هەرێمی كوردستان ، هەردەم لە پێناو تەبایی و یەكریزی و بەرژوەندییەباڵاكانی گەل و نیشتیمانەكەی هەمیشە باج و قوربانی زۆری داوە و ئەوەش بەگەواهیدەری گەلی كوردستان و لە كاتی هەر رووداو و پێشهاتێك سەخت و دژوار دا فریاد رەس و بووەتە قەڵغان و هەرگیز لە ئەرك و بەرپرسیاریەتیی و پاراستنی دەستكەوتەكانی گەل و نیشتمانەكەی خۆی پاشگەزنەبۆتەوە ، هەر ئەوەش بووە هەمیشە زیانی حیزبی خۆی قبووڵكردووە و تا گەلەكەی زەررمەند نەبێت .
پارتی ، دونیابینیەكی سەردەمیانەی بۆ سیاسەتكردن و كاری حیزبابەتی هەیە و هەرگیز باوەری بە كاركردنی حیزبایەتی بەرتەسك و بەرژوەندی شەخسی نەبوو ، هەر ئەوەشە كە ئەو حیزبە قۆناغ بە قۆناغ لە نوێبوونەوە و گەشەسەندن دایە ،بۆیە بە ستراتیژی نوێوە هەردەم تێكۆشاوە تا هیچ لە ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان نەكەونە بەر مەترسی لە ناوچوون.
لە سەر ئاستی عێراقیش لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو ، پارتی وەك حیزبێكی خاوەن شوناسی و سەنگ و سیاسی و متمانەپێكراوە خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەرەواكانی گەلی كورد و لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش پارتی بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی و هەمیشە رۆڵی كاریگەر وئاشتیانە و چارەسەری بۆ كردنەوەی گرێكوێرەكان و ئاڵۆزییەكان بینیووە ، پارتی و بارزانی هەمیشە ئامانجی نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی و بەرژوەندییەكانی پێش هەموو بەرژوەندییەكانی تر خستووە بە پێچەوانەی هەندێك حیزب ولایەنی تر كە بەدوای پۆست و پارە و بابەتی حیزبی و شەخسی كەوتبوون ، پارتی لەسەر ئامانجی گەل و دەستكەوت و چەسپاندنی مافەكانی، هەوڵی بێوچانی دەدا و نەسرەوت تا لە دەستووری عیراقی نوێدا فیدراڵیی چەسپاند و هەرێمی كوردستانیش وەك قەوارەیەكی یاسایی و گەلی كوردیشە وەك دووەم نەتەوە جێگیر كرد و مافەكانی لە دەستوردا ناساند و لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش دانیپێدانرا.
پارتی ئەو حیزبە تێكۆشەرو كوردپەوەرەیە كە لەماوەی زیاتر لە حەوت دەیە قوربانیدان و بەرخودان و تەمەنی پڕشانازی و سەروەرییدا لە پێناو گەل و نیشتیمانەكەیدا ، سەرۆك بارزانی ، توانی بچێتە ژێر باری ئەرك وبەرپرسیاریەتییە قورسەكانەوە كە لە ئەنجامدا ، كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری و یاسایی و فیدراڵی ئەمڕۆ گەشەسەندن و پێشكەوتن بێ شومار و بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت و لە سەر ئاستی ناوچەیی و جیهانیش ببێتە هاوبەشی بازرزگانی و ئابووری و متمانەپێكراو، ئێستا پارتی بە رابەرایەتی بارزانی لە سیاسەت و دیپلۆماسییەكانی بەردەوامە بۆ چەسپاندنی مافەرەواكانی گەلی كورد دوور لە بەرژوەندی حیزبی و شەخسی بەتایبەت ئەو مافانەی كە لە نێو دەستووری هەمیشەیی عێراقی فیدراڵدا جێگركراون و هەرگیز و لە ژێر هیچ گوشاری و پیلانگێرییەك ئامادە نییە ، سازشیان لە سەر بكات ،ئەوە ئاماژەیە كە پارتی وەك تەنیا حزب بەردەوام بە سیاسەتێكی وردەوە توانیویەتی حزبی هەموو سەردەمەكان بێت و سیاسەت بخاتە خزمەتی گەلەوە نەك تەنها بۆ بەرژوەندی حیزبی و شەخسی ..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.