▪ پارتی قەڵغانی نیشتیمانێک، ئەوانیش تێکدەر…..
بێستوون سالەیی
تەنها پارتیە شکۆی نیشتیمان دەپارێزێت، هەرکەس خۆی بە نیشتیمانپەروەر بزانێت بۆ پاراستنی نیشتیمانەکەی دەبێت لەبەرەی پارتیدا بێت، پێویست ناکات پارتی بێت، بەڵکو شانبەشانی پارتی نیشتیمان بپارێزن..
تەماشاکەن هەموو ئەوانەی لە ژێر سێبەری ئازادی و دیموکراسی ئەم نیشتیمانەدا دەژین، هەمووئەوانەی موچەی خۆیان و حزب و چەکدارکانیان لە سەر داهاتی نەوت و ناوخۆی ئەم هەرێمەیە، چاوەڕێی کەوتن و لەناوچوونی قەوارەی هەرێمن، بە بڕیاڕی دادگایێکی بێگانە شاگەشکە بوونەو خەریکە بفڕن، بە ڕاپۆرتێکی بەکرێگیراوێکی هاوڕەگەزخوازێک کە نە دەزانە ئاین چیە، نە دەزانێ کلتووری میللەتان و نە دەزانێ ڕێز چیە خەریکە لە خۆشیا باڵدەگرن و چاوەڕێی سات بە ساتی زیان پێگەیشتنی هەرێمن…
ئەوەی لە گۆڕەپانەکە بەتەنیا بەرگری لە ناو و پێگەی ئەم هەرێمە دەکات ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمرە، هەر چۆن بە خەبات و خوێنی شەهیدان قەوارەی هەرێمی کوردستانمان دروست کرد هەر بەوجۆرەش بە خوێن بەرگری لێ دەکەین و دەیپارێزین…
ئەوانەی دەهۆڵی زیان پێگەیاندنی هەرێم لێدەدەن، ئەوانەن کە خۆیان بێ خاوەنن و عەڵقە لە گوێیەکانی ناحەزانی کوردو کوردستانن، ئەوانەن کە لەبەرهەمی خەباتی پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانی ئەم نیشتیمانە دەخۆن و هاتوونەتە سەر سفرەی ئامادەکراو، نە ئاو، نە خاکی نیشتیمانیان لا گرنگە و نە خوێنی شەهیدان کە هەوێنی دروستبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستانە..
هیچکات نابینی خەڵکی خۆفرۆش و جاسوسی وڵاتان هۆگری نیشتیمانەکەی خۆی بێت، بۆ ئەوان خاک و هەوای نیشتیمان نامۆیــــە چونکە هەرگیز نیشتیمانیان خۆش نەویستووە و لە بەرەی بەرگریدا نەبوونە بەڵکو هەمیشە دوژمنی نیشتیمانن..
کوردستان بێ خاوەن نییە و خەڵکەکەشی بێ ئاگا نین لە پیلان و دەسیسەکانی نەیاران و خۆفرۆش و ئاژەوەگێران، پاراستنی نیشتیمان ئەرکی هەموومانە، بەرگریکردن و پارێزگاریکردنی ئەرکی هەموومانە، سەرکەوتن بۆ ئەو خەڵکەیە کە روح و هەستیان لەگەڵ هەواو خاکی نیشتیمان ئاوێتە بووە..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.