▪ پارتی واتا هەڵبژاردن ودیموكراسی و قەوارەی كوردستان ..


رێبوار حەمەلاو شوانی

پارتی دیموكراتی كوردستان ، بە نزیكەی هەشت دەیە تێكۆشان و دروشمی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی خاوەن قوربانییەكی زۆرە لە پێناو بەكردەیی كردنی ، پارتی حزبێكی خاوەن مێژوو و خەبات و زیاترین جەماوەرە، بۆیە قورساییەكی زۆری لەسەر شانە و كاتێك هەر پرس و كێشەیەك پێوەست بە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بێتە پێشەوە، هەمووان چاویان لەسەر پارتییە.

پارتی بەتەنیا هەموو خەمی كوردی هەڵگرتووە و هیچكات چاوی لەوە نەبوە كوردستان و كورد بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار بێنێت، پارتی هەمیشە هەوڵی ئەوەی داوە كورد بە دنیای دەرەوە بناسێنێت و هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی لە رابردوو و ئێستەش شایەتی ئەوەن، هاوكات پێوەندییەكانی سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ دنیای دەرەوە ئەوەیان سەلماندووە.

پارتی پارێزەری كورد و كوردستانە، پارتی ئەو حزبەیە كە هەمیشە لە هەر تەنگژە و مەترسییەك پشتی لە میلەت نەكردووە و بە بەرپرسیاریەتییەوە كاری كردووە و ئەوە رێبازی بارزانییە، پارتی هۆكاری پاراستنی دەستكەوتەكانە و پارێزەری خەڵكی كوردستانە، بە ئەمانەتیشەوە پارێزگاری لە بەها و هەر تاكێكی كورد دەكات لە هەر شوێن و پارچەیەكی ئەم كوردستانە.

پارتی لەپێناو پاراستنی گەلی كورد و باشترکردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان و پاراستنی سومعەی هەرێمی کوردستان و ئەو پێکەوەژیانەی کە لە کوردستان هەیە، لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا سوورە و دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت لایەنە سیاسیەکانی تریش رازی بکات بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کات و ساتی خۆیدا ئەنجام بدرێت ، سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی كوردستان هەمیشە جەخت لەسەر یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد و لایەنە سیاسیەکان دەکەنەوە.

ئەنجامدانی هەڵبژاردن مافێکی ڕەوا و یەكێكە لە بنەماكانی دیموكراسیی و بەهێزبوونی سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستانە ، بەپێی دەستوور هەڵبژاردن وەک سەرچاوەی یاساکانی دیکەیەو بۆ خزمەتی هاووڵاتیانە، ئەگەر بۆ هەر هەرێم و دەوڵەتێک گرنگ و پێویست بێت، ئەوە بۆ کوردستان یەکجار گرنگ و پێویستترە، بۆیە مافی هیچ لایەنێکی سیاسی نییە بیر لەوە بکاتەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوا بخات ، چونکە ئەوە مافێکی گشتییە، بۆیە پێویستە لە کاتی خۆیدا بکرێت و ڕێگە نەدرێت هیچ حزبێک ببێتە هۆکاری دواخستنی و رژدبوونی پارتی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی، بڕوابوونە بە دیموكراسیەت و دەستاودەستكردنی دەسەڵات و پارێزگاریكردنە سەنگ و قەوارەی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەیی و نێودەوڵەتیی..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.