▪ پارتی و بارزانی واتا شوناس و مێژوو و به‌رخودان


رێبوار حه‌مه‌لاوشوانی


لاپەڕەکانی مێژووی سەدەی ڕابردوو گەواهیدەری ئەم ڕاستیەن كه‌ به‌ دڕێژایی مێژووی خه‌باتی ره‌وایی گه‌لی كورد پارتی و باررانی لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا بە شێوەیه‌كی گشتی ڕۆلێکی زۆر گەورەیان بینیووە لە پێناو پاراستنی شوناسی گه‌لی کوردو خاکی کوردستان و هەمیشە پێشەنگ وئاڵاهه‌ڵگر بووه‌ لە بەرگریکردن لە شكۆ و شوناسی نه‌ته‌وه‌ ونیشتیمانه‌كه‌ی وهه‌رگیز بۆ هیچ دوژمن و داگیركه‌رێك چوكی دانه‌ناوه‌ و سازشیشی له‌سه‌ر بچووكترین ماف و بستێك خاكی كوردستان نه‌كردووه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووبه‌ڕووی سه‌رسه‌ختترین داگیركه‌ران و دوژمنانی دڕنده‌ی كوردوكوردستان بۆته‌ چ له‌ سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌شدا
له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌بات و به‌رخودانه‌شدا ، هه‌میشه‌ باوه‌ری به‌ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و گفتۆگۆ و لۆژیك بووه‌ هه‌رگیز باوه‌ری به‌شه‌ڕ نه‌بووه‌ و له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌بات دا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی داوه‌ ، ئه‌و شازش نه‌كردن و خۆنه‌چه‌ماندنه‌ی پارتی و بارزانی وایكردووه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌لایه‌ن نه‌یارانی كوردوكوردستانه‌وه‌ بكرێته‌ ئامانج و په‌ڵاماردان ، چونكه‌ هه‌رگیز باوه‌ریان به‌ ژیان ژێرده‌ستی نه‌بووه‌ ، هه‌روه‌ك چۆن پێشمه‌رگه‌ وڕێبه‌ر وسه‌رۆك بارزانی له‌ ووته‌كانیدا فه‌رموویه‌تی : من مردنی سەربەرزانە و شەڕەفمەندانە هەڵدبژێرم و خۆم ناچەمێنم بۆ هیچ ناحەزۆ داگیرکارێکی کوردستان.
هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ پارتی وه‌ك قوتابخانه‌ی كوردایه‌تیی و له‌ سه‌ر ڕێبازی بارزانی هه‌میشه‌ وله‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا ئاماده‌ی به‌رپرسیاریه‌تی و قوربانیدانه‌ له‌ پێناو گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یدا و ئیتر ئه‌و ئه‌ركه‌ چه‌نده‌ قورس و باجه‌كه‌ی چه‌نده‌ گه‌وه‌ره‌ش بێت پارتی و بارزانی لە گشت قۆناغەکاندا هه‌رگیز به‌ بیری ته‌سكی حیزبایه‌تی مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه‌ و له‌ نێو سنوورێكی جوگرافیاشدا خۆی قه‌تس نه‌كردووه‌ به‌ڵكو هه‌وێن و سەرچاوە و داینه‌مۆی کوردرایەتی بووه‌، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ هه‌رده‌م له‌لایه‌ن دوژمنان وداگیركه‌رانه‌وه‌ رووی تیره‌ ژه‌هراوییه‌كانیان به‌ ئاراسته‌ی بووه‌ .
بۆیه‌،دوای 77 ساڵ خه‌باتی بێ وچان و قوربانیدان و ژیانی سه‌ربه‌ستانه‌ ، نه‌ته‌وه‌یی كورد پارتی و بارزانی به‌ چیاییه‌كی سه‌ختی پۆڵاینی كوردایه‌تی ده‌زانن و به‌دڵنییاییه‌وه‌ زۆربوون ئه‌و دوژمن و داگیركه‌رانه‌ی كه‌ خه‌ونی شكست پێهێنانیان ده‌بینی به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵدێران كه‌ ئاسته‌واریشیان بوونی نه‌ما و حه‌قه‌ نه‌یارانی ئێستاش په‌ند و وانه‌ له‌ رابردوو وه‌ربگرن.
پارتی تاكه‌ حیزی كوردستانه‌ كه‌ جێطه‌ی متمانه‌یه‌ هه‌موو كوردوكوردستانه‌ ، چونكه‌ له‌ گشت شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانددا قوربانی داوه‌ و تێكۆشاوه‌ له‌ پێناو به‌هێزكرنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ ونیشتیمانه‌كه‌ی و پارێزگاریكردنی له‌شوناس و مێژووه‌كه‌ی ، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وایكردووه‌ كه‌ پرسی كورد له‌ لایه‌ن قوتابخانه‌ و ڕێبازێكی پیرۆزه‌وه‌ بپارێزرێت ، چونكه‌ به‌هێزبوونی پارتی به‌رێبه‌رایه‌تی بارزانی واتا بوونی كوردوكوردستان پارتی به‌رهه‌می هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌بوو كه‌ رێبه‌ره‌كه‌ی له‌ شۆرشه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان و به‌شداریكردنی له‌ كۆماری كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی به‌ده‌ستیان هێنابوو، هه‌ر بۆیه‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی، قۆناغێكی تازه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا هاته‌ ئاراوه‌ و، زه‌مینه‌یه‌كی ئه‌وتۆی دروستكرد كه‌ له‌ناو جیاوازی ئایدیۆلۆژی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیدا، ئیراده‌یه‌كی نیشتمانی ئه‌و تۆ بێته‌ بوون كه‌ هه‌ر هاونیشتمانیه‌كی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا هه‌ست به‌بوون و شكۆی خۆی بكات و پێچه‌وانه‌كه‌شی پرسێك به‌ناوی كوردایه‌تی بوونی نه‌ده‌ما.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.