▪ پارتی و بارزانی و کوردایەتی
نەوزاد محەمەد
بە ڕاستی نازانم چۆن دەست پێ بکەم، لە مێشکم دا ئەو بابەتە ئەوەندە فراوانە، نازانم دەسپێک و کۆتایەکەی چۆن بێت.
ئەوەی ئەمن دەیزانم لای ئێمەی زۆرینەی دڵسوزانی پرسی کوردایەتی و نەتەوایەتی، معادلەیەک هەیە، ئەویش ” پارتی واتا بارزانی، بارزانی واتا کوردایەتی “.
جا هەر یەکە و بە پێی تێگەیشتنی خۆی شیکردنەوە بۆ ئەم خاڵە دەکات.
لە کۆتاییش دا هەموومان دەگەینە یەک ئەنجام، ئەویش ئێمە هەموومان خۆمان لە بازنەی پارتایەتی دا دەبینینەوە، ئدکە ئەوەیە ئەنجامی ڕاست و دروستی معادەلەکە.
بەو ئەنجامەش دەگەینە ئەو ڕاستیە، کە ئەگەر ئێمە پارتی بوین، واتا رێبوارانی رێبازی بارزانین، کە رێبازی بارزانیش رێبازی ڕاستەقینەی کوردایەتی بوو، واتا ئێمەش لەسەر هەمان رێچکە و رێبازین و دڵسوزین بۆ پرسی نەتەوەیی گەلی کورد
بە تێروانین بۆ ئەمجامی ئەم معادەلەیە، بۆمان دەردەکەوێت کە تەواوی تەخ و چینەکانی کۆمەڵگای کوردەواری بەستراوی ئەم معادەلەیەن و خۆیان لەم بازنەیەدا دبیننەوە، کە بە پرسی کوردایەتی یەوە بەستراوە، چ شانازی و سەرفیرازیەکی گەورەیە کاتێک دەڵێین رێبازی بارزانی، واتا رێبازی کوردایەتی و تەواوی سنورەکان کوردستانی گەورە.
ئەوەی زیاتر مەبەستمانە، قسەی جەنابی ڕابەر و سەرۆک بارزانی یە، کاتێک فەرمووی ” دەبێ بەرپرسان بچنە ناو خەڵک، نەک خەلکی بچنە لای بەرپرس “.
ئەم قسەی جەنابی ڕابەر و سەرۆک بارزانی، ڕامانێکی زۆر گەورە و فراوانی هەیە، سەلمێنەری ڕاستی ئەو معادەلەیە، نیشانەی گەورەیی پارتی و فراوانی بناخەی پارتایەتی و رێبازی بارزانی یە لە ناو کۆمەڵگای کوردەواری لە تەواوی کوردستان.
هەر بۆیە جەنابیان رێبوارانی رێبازی بارزانی بە گەورە دەزانێت و داوا لە تەواوی بەرپرس و کادیرانی پارتی دەکات کە خۆیان بە خزمەتکار بزانن و لە هەموو کات و ساتێکدا ئامادە بن بو گەیشتن بە حزوریان و خزمەتیان بکەن، بارەگاکانی پارتیش کە بارەگای بارزانین هەمیشە دەرگاکانی کراوە بن و لە خزمەت خەڵک دا بن.
ئایە چ سەرفیرازیەک لەوە گەورەتر هەیە کە ئێمە هەموومان خۆمان لە چوارچێوی ئەو معادەلەیە ببنینەوە.
ئایە چ شانازیەک لەوە گەورەتر هەیە کاتێک بەرپرسانی پارتی خۆیان بە خزمەتکاری گەلی خۆیان بزانن و هەردەم ئامادەبن بگەن بە حزوریان و گوێ گرتن لێیان و خزمەت کردنیان.
ئەوەیە گەورەیی پارتی و رێبازی بارزانی، کە دەبێ تەواوی تەخ و چینەکانی کۆمەڵگای کوردەواری لەوە تێبگەن کە پارتی و بارزانی واتا کوردایەتی، وە هەر دڵسۆزێکی کوردایەتی دەبێ خۆی لە بازنەی پارتی و بارزانی دا ببینێتەوە.
ئەم باوەڕی و قەناعەتە لە کاتی تەنگانەدا دەسەلمێندرێت، کاتێکی وەکو ئێستا کە تەواوی دوژمنانی گەلی کورد خەریکی پیلانگێڕی و دژایەتی کردنی پارتین، کات کاتی ئەوەیە هەر کوردێکی دڵسۆز لە دەوری پارتی کۆ ببێتەوە، کە هێز و توانی پارتی لە ناو تەخ و چینەکانی کۆمەڵگا دایە، ئەو هێزە و ئەو متمانەیە بە پارتی ببەخشن تا پارتی بتوانێت لەم چەنگەدا سەرکەوتوو بێت و ئایندەیەکی گەش بە شکۆ و سەربەرزی یەوە بۆ هەموومان دابین بکات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.