لە ڕاگەیەندراوێكی بانكەكەدا هاتووە، عەلی موحسین ئیسماعیل عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان و خاوەن كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ كۆبووەتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا عەلاق باسی لە ڕێگاكانی هەماهەنگی و ڕێكارەكانی نێوان بانكی ناوەندی و دەزگا پەیوەندیدارەكان كردووە كە بریتی بووە لە:
1- بانكی ناوەندی تاكە دەسەڵاتە كە بەرپرسیارە لە چاودێری و پشكنینی ئەو بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانی مۆڵەتپێدراو لەلایەن بانكی ناوەندییەوە.
2- گواستنەوەی پارەی نەختینەیی (بە دینار و دۆلار) و هەر دراوێكی تر لە ناوخۆی عێراق ڕێگەپێدراوە بۆ سەرجەم كەسانی سروشتی و یاسایی، بە بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ و كۆمپانیاكانی نێوەندگیری لە فرۆشتن و كڕینی دراوی بیانی.
3- بە ئامانجی ڕێگریكردن لە دەرچوونی پارەی نەختینەیی لە سنوور و دەروازەكانەوە، كە زیاترە لەوەی لە ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی (10 هەزار) دە هەزار دۆلار دیاری كراوە، لایەنە ئەمنییەكان بەدواداچوون و پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانی سەر ئەو ڕێگاوبانە دەكەن كە بەرەو سنوورەكان دەچن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.