▪ پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی به نموونه
هه‌ر وڵاتێك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك به سیسته‌م و یاسا و رێنمایی و پلانێكی تۆكمه هه‌نگاو ده‌نێت ، له هه‌ر هه‌نگاوێكیش ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی پێده‌كرێت .
زۆر جار یاسایه‌ك بۆ پرسێك ده‌رچووه ، دواتر هه‌موار كراوه‌ته‌وه ، رێنمایی گونجاو ده‌رچووه ، بۆ راستكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان .
پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی قوتابخانه‌كان پرۆسه‌یه‌كه ساڵانه بۆ قوتابخانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێ كه‌موكوڕی هه‌بیت دیراسه‌ت ده‌كرێت بۆ باشتر كردنی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه .
هه‌ر یاسایه‌ك ، رێنماییه‌ك ، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش كه هه‌یه له قوتابخانه‌كان ، كێ ده‌ریده‌كات ، به دڵنیاییه‌وه ، كه‌سانێك ، واتا مرۆڤ . ئه‌وه‌ی جیبهجێشی ده‌كات ، ئه‌وا دیسانه‌وه مرۆڤ .
ده‌كرێت له وڵاتێك یاسا نه‌بێت ، رێنمایی نه‌بێت ، هه‌ڵسه‌نگاندن نه‌بێت ، تێبینی و سه‌رنج نه‌بێت ، ئه‌كید نه‌خێر .
هه‌موو یاسا و بریارو رێنمایی و پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیش بۆ قوتابخانه‌كان ، پێویسته سه‌ره‌تا بزانیین ئامانجی چیه ، نه‌ك هه‌ر یاسا و رێنمایی و بڕیارێك ده‌ربچێت ره‌تی بكه‌ینه‌وه ، با وا بكه‌ین به جوانترین شێوه دایرێژین ، ئینجا به جوانترین شێوه جێبه‌جیی بكه‌ین .
پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌یه ، گشت بواره‌كانی ناو قوتابخانه ده‌گرێته‌وه ، له كۆمه‌لێك ستاندارد پێك هاتووه ، جگه له پرۆسه‌كه كه هه‌ڵسه‌نگاندنه ، كۆمه‌لێك داتا‌و زانیاری گرنگ بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆده‌كاته‌وه ، هه‌ندێ زانیاری شاراوه هه‌یه ، وه‌ك بینایه‌ی قوتابخانه ، ئه‌و لێژنه‌یه له ئه‌نجامی مه‌یدانی ، ده‌یخاته بهردهچاو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ، خاله سه‌ركه‌تووه‌كانی قوتابخانه ، ئالانگارییهكان ، پیشنیارو راسپارده‌كان ، ئه‌وانه هه‌مووی كۆكردنه‌وه‌ی زانییارییه كه ئه‌مرۆ یان سبه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به پێی توانا ده‌كرێت كاری له سه‌ر بكات .
ناكرێت ئه‌مرۆ لێژنه هات سبه‌ی بلێین ئه‌رێ چ كرا دوای لێژنه . ناكرێت هه‌موو شێك ره‌ت بكه‌ینه‌وه . به‌ڵكو پێویسسته پشتیوان بین بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك .
راسته هیچ پرۆسه‌یه‌ك به دڵی هه‌موو لایه‌ك نابێت ، راسته هیچ پرۆسه‌یه‌ك نیه كۆده‌نگی له سه‌ر بێت . به‌ڵام تێبینی و سرنج و پێشنیار پێویستی به روونكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی كاری له سه‌ر بكرێت .
جاران و ئێستاش مامۆستایان به قوتابییه‌كانیان ده‌گوت ، تێگه‌یشتنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی وه‌ڵامه (( فهم السوال نصف الجواب )) . با هه‌موومان به سه‌رپه‌رشتیاران و به‌رێوه‌به‌ران و مامۆستایان و دایك و باوكان ، با سه‌ره‌تا له ناوه‌رۆك و ئامانجی پرۆسه‌كه بگه‌ین ، ئه‌وجا ده‌توانیین بزانیین خاڵی سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌كه له كوێیه و خاڵه لاوازه‌كان له كوێن .
حاله‌تێك یان ره‌فتارێكی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌مانان ، مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه به‌رنامه‌كه جارانی سفر بكه‌ین و كۆمه‌لێك قسه‌ی نه‌شیاو و كۆمێنتی سه‌یر سه‌یر ، كه ئه‌مرۆ بۆته عاده‌ت و خۆمانی پێ سه‌رقاڵ بكه‌ین ، ئه‌وه به پاڵه‌وان بزانیین كه تانه له هه‌موو شتێك ده‌دات ، ئه‌دی كێ كار بكات بۆ بنیادنانی ئه‌و وڵاته . خۆ ده‌بێ كه‌سی په‌روه‌رده‌یی له پێشه‌وه‌ی پێشه‌وه بێت بۆ بنیادنانی وڵات له‌هه‌ر بارودۆخێك بێت . وه‌كو ووتویانه ئه‌گه‌ر خۆت سه‌ری خۆت نه‌خورێنی كه‌س نییه سه‌رت بخورێنی .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.