▪ پشووی هەفتە … سیاسەت و تێگەیشتن لە دیدگەکان بۆ بڕیاردانی تۆکمە .. !
Garmiyan Salahaalden
ئێمە بەهۆی نەبوونی سەقامگیری سیاسی لە عێراقدا کاریگەریەکانی و بەریەککەوتنی بۆچوون و هەڵوێستە دژبەیەکەکان بە بەرامبەر کوردستان ، ساڵانێکی زۆرمان لەدەستداوە و گەر نامانەوێت لەوە زیاتر لەدەست بدەین ، بەڵکو دەبێت وویستمان بێت بە پتەوکردنی بناغەکانی سەقامگیری سیاسی قەرەبووی بکەینەوە بۆ بەردەوامی پێدانی سستمی کوردستان .
یەکێک لە گرنگترینی ئەم بناغەیانە سەپاندنی بۆچوونەکان نییە بەسەر زۆرینەی سیاسی نیشتمانیدا… بەڵکو لە هەر پڕۆژەیەک یان بڕیارێکی سیاسیدا ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندی نیشتمان و پاراستی کیانی مانەوەی بە پێشکەوتووی و بەهێزی و تێکشکاندنی شەپۆلە دژەکانی کەلە هەوڵی لاواز کردنیدان.
خراپترین براندی سیاسەتی بریتیە لە حزبایەتی تەسک کە بەداخەوە بووەتە بەشێکی ئاسایی لە کاری بەناو سیاسی هەندێک حزب ، تادێت تاکتیکێکی نوێ دێننە گۆڕی حزبەکانیان بکەنە شوێنگرەوەی نیشتمان ، کە هاوکێشە هەڵەکانی سیاسی وبڕیاردانی خۆیان،خاوەنی نین و بە دیدگەی ئەوانی دی دەرەوەی سنوری نیشتمان کار دەکەن ..
لەکاتێک خودی نیشتمان خاوەن تەنها یەک حزبی رەسەنی حەقیقی پارێزەرە ،ووردە رێکخراوە سیاسیە لۆکاڵەکان بەمیتۆدی مامەڵە و کاڵە نیشتمان دەدەن بەئاودا ، ئەمەناچێتە ئەو چوارچێوەیەی کە لایانگیری ئەو لایەنە بکەین بەڵکو روئیایی حەقیقەتی تابلۆ گەورەکەیە لە کوردستاندا دوور لە ناوچگەری و شارچێتی و حزبایەتی تەسک و فکری قەتیسماوەی سنوردار …
بەشداری سیاسی و دیموکراسی ڕەوتی تیۆری و میتۆدلۆژی مۆدێرن کە هۆکارن لە تێگەیشتن لە جیهانی دەوروبەرمان و کردنەوەی کودی نێودەوڵەتیەکان و هەڵسوڕانی لە پێناو بەرژەوەندی کوردستان بە ستراتیژیەتیەکی قوڵەوە کە ئێستا دەگوزەرێت لە کوردستان و بەتایبەت لە هەولێری پایتەختەوە ، ئەمە کاری دوو رۆژ وسێ نین بەڵکو ئەزمونی دوورودرێژی بە سستم کردنی کایەی سیاسی و ئاراستەکردنەوەی درووستی بڕیاری سەنگ قورسی کوردستانە کە لەسەر لۆژیکی ڕێیەکان هەمووی دەچنەوە بانە ( سەری بڵند )
ڕۆڵی دیدگاکان لە ململانێکاندا لە ئەمرۆدا
یەکێک لە شتە سەرنجڕاکێشەکانی هەڵوێستی سیاسەتمەداران ئەوەیە کە چۆن هەمیشە لە هەڵوێستی پێچەوانە و دژ بەیەکدا لە پرسە جۆراوجۆرەکاندا ڕیز دەبن. لەوانەیە ئەم بابەتانە خۆیان هیچ پەیوەندییەکی بنەڕەتییان نەبێت، کە بۆ نموونــــــە ڕەنگە لە خەرجییە سەربازییەکانەوە دەست پێبکات تا یاساکانی ماددە هۆشبەرەکان تا سیاسەتی دارایی یان پەروەردەیی. سەرەڕای ئەمەش، دەموچاوی ئاشنا دەبینین کە هەڵوێستی دژ بەیەک دەگرنەبەر، و لە هەردوو دیوی دابەشبوونی سیاسیدا، جار لە دوای جار، لە هەڵوێستی ڕووبەڕووبوونەوەدا دەبینرین .
ئەمە ئەوەندە زۆر ڕوودەدات لە عێراقدا کە ناتوانێت لە ئەنجامی ڕێکەوتەوە بێت، کۆنتڕۆڵکردنیشی ئەستەمە، بەتایبەت لە سۆشیال میدیا دا ئەمەش ئەگەری ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە بە وردی پلانی بۆ دانرابێت.
چاوخشاندنێکی وردتر لە ئارگیومێنتەکانی لایەنە ناکۆکەکان دەریدەخات کە ئەوان لەسەر بنەمای داتاکان بە بنەما جیاوازەکانەوە گفتوگۆ دەکەن. ئەم داتا جیاوازانە – زۆرجار ناڕاستەوخۆ – ئەوانەن کە بەردەوامی بۆچوونە ناکۆکەکانی تاک و گروپەکان لەسەر بابەتگەلێکی جیاواز کە هیچ پەیوەندییەکیان لە نێوانیاندا نییە، بەو پێیەی دیدگا و تێڕوانینێکی جیاوازیان هەیە سەبارەت بە شێوازی کارکردنی شتەکان لە عێراقدا کە لە بەرژەوەندینە تاک نە کۆمەڵگە نە سەروری ئەو ووڵاتە نیێە ئەگەر سەروری مابێت !
دیدگە جیاوازەکان ڕەنگە سوودی هەبێت ئەگەر بتوانین بڵێین دەبێت بە تەواوی لە تێڕوانینەکان ڕزگارمان بێت، و تەنها مامەڵە لەگەڵ ڕاستییەکان بکەین، بەڵام ئەم وتەیە دەتوانێت ئەو تێگەیشتنە بێت کە دوورترینە لە واقیعەوە. واقیع ئەوەندە ئاڵۆزە کە هیچ تاکە عەقڵێک ئەستەمە لێی تێبگات. ئەو تێڕوانینانەی کە هەمانە سەبارەت بە واقیع وەک نەخشە وان کە دژایەتی دیدگاکانە بەرهەم هێنەری بریاری سیاسیە کوالیتی مامناوەند و نزمەکانە لە شەقامی ئەمرۆی سیاسی عێراقدا .
دیدگا جیاوازەکان ئێستا هەیە لەو لێکدابڕانەدا ڕێنماییمان دەکات بەناو ئاڵۆزییە سەرلێشێواو و ئاڵۆزەکاندا، بەڵام دەبێت زۆر تایبەتمەندی بنەڕەتی بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی سەرنجمان لەسەر چەند ڕێگایەکی سەرەکی بێت کە بەرەو ئامانجەکە دەمانبات.
بۆیە ناتوانرێت دەستبەرداری تێڕوانینەکانیان بن لایەنەکان ، بەڵام لە هەمان کاتدا مەترسیدارن، بە تایبەت کاتێک تێکەڵ بە واقیع دەبن. ئەوەی بە مەبەست پشتگوێ دەخرێت لەم ووڵاتەدەستورە و سستمی بڕیاری لێدراوەکە دەیانەوێت بە دیدگەی خۆیان ڕەنگە بیانەوێت بڵێن لە کۆتاییدا بیسەلمێنن کە بێکاریگەرە چ سیاسەتکاری چ بەناوی دیدگە بێت ، بۆ هەڵنەوەشاندنەوەی خۆیان و بەرژەوەندیە دەرەکیەکان..
ئەوەیە کە ئێمە پێویستمان بە کردەی مەعریفی سیاسی تەواوە کە هەستی پێبکەین یان هەستی پێدەکەین پێش ئەوەی سیستەمێکی شیکاریی هاوئاهەنگمان هەبێت کە دەتوانین ناوی بنێین تیۆری (نموونەی دەستور )، و پێش ئەوەی دەرەنجامێکی تایبەتمان هەبێت، واتە گریمانەکان کە دەتوانرێت بە تاقیکردنەوە ڕەوایەتییەکەی بسەلمێنرێت.
تێگەیشتن بریتییە لە هەستکردنمان کە ڕووداوەکان لە کۆمەڵگەدا چۆنن و کە دیدگەکانە دیاریدە کۆمەڵایەتیەکان ئاراستە دەکەن ڕەنگە ئەوە بووبێت کە ڕۆحی هەندێک یاسایی سیاسی هۆکاری ئەم دیاردە سیاسیانە بوون و هەمان ڕوونکردنەوە دەکرا بۆ جوڵەی ئابووری و جیو ئیکۆنومی هەرێمی و یان تەقینەوەی گۆڕانکارییەکان بگونجێت لەگەڵ دیاردە کۆمەڵایەتیەکانی دەورووبەرماندا و یاخود بە پێچەوانەوە .
بۆچوونی رۆسۆ بۆ دیاریدە کۆمەڵایەتیەکان کە دەڵێت : تێڕوانینەکان ئەو بناغەیەن کە تیۆرییەکانی لەسەریان بنیات دەنرێن. بنیاتنانی کۆتایی تێگەیشتنەکەیە نەک تەنها پەیوەستە بەو بنەمایەی کە لێیەوە دەست پێدەکەین، بەڵکو بەندە بەو ڕادەیەی سەرەتا کە لێیەوە دەست پێدەکەین…
وردبینی و ڕادەی ڕێکوپێکی لە بنیاتنانی چوارچێوەی سەرەکی تێگەیشتنەکە و تا چەند لەلایەن ڕاستییە دروستەکانەوە پشتگیری دەکرێت. تێڕوانینەکان زۆر بابەتین و لەهەمان کاتدا تێڕوانینەکانی دروستکراو دەرئەنجامی ڕوونیان هەیە کە دەتوانرێت ڕەوایەتی بابەتیی ئەوان بپێورێت بە بەراوردکردنی لەگەڵ ڕاستی دیدگەکانمان و ڕاستییەکانی دیاریدە کۆمەڵایەتیەکانی . ئەم هاوکێشەیە و بەراورد بە لایەنە سیاسیەکانی عێراق و ئاستی ووشیاری سیاسی کۆمەڵگەی عێراق دیاری دەکات کە ئەوان بەهەموو ئەو چوارچێوە یاساییەی کە دەوڵەتن 120 ساڵ لە پاش کورد و سستمی کوردستانەوەن و بەڕەوتی پێشوەچونەکەی کوردستان ڕا ناگەن ،چونکە تێروانین و دیدگەی سیاسیان لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە …
لێرە بەراوردێک لەنێوان دیدەگە سەرەتایەکان و پاشتر بۆ دیاریدە کۆمەڵایەتیەکانی لە ڕووداوەکان بە پێی ڕەهەندی دیدگەکان خوڵقاون رێک ئەو هاوکێشەیەی هێرۆشیمایە کە ئاماژەی بەوەدا کە ڕووداوەکە لە تەقینەوەکە زۆر لەوە زیاترە کە ئەنیشتاین بیری لێکردبووەوە .. گەر سیاسەت بە هەڵە تێبگەین یان بەلارێدا بیبەین دوور لەبەرژەوەندی نیشتمان ئەوە ڕووداوەکان زۆر لە هەموو ئەو دیدگایانە گەورەتر دەبن کە لەسەرەتاوە سیاسیەک لێی تێنەگەیشتووە و ئاراستەی کردووە ..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.