▪   پۆلیسی سلێمانی  راگەھاند: دوو کەس لە سلێمانی کوژران

“ھێشتا تۆمەتبارانی رووداوەکە دەستگیرنەکراون”

شەوی رابردوو دوو ھاوڵاتی خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە سلێمانی کوژراون، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “ھێشتا تۆمەتبارانی رووداوەکە دەستگیرنەکراون”.

سەرکەوت ئەھمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانیی گوت، “رووداوەکە لە گەڕەکی قولەرەیسی بووە و دوو ھاوڵاتی خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کوژراون”.

گوتیشی، “لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

بەگوێرەی زانیارییەکان دوو کوژراوەکە بریتین لە “لەیس ئەھمەد مەھدی، تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی بەخدادە و پیشەی بەڵیندەر و جاسم مھەمەد ساڵھ، تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی رومادی”.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.