▪ پێدانی نەوت بە ئیسرائیل و راستكردنەوەی درۆیەكی هەرزەكارانە
سەربەرز طاهر مەلا علی
پێدانی نەوت بە ئیسرائیل و راستكردنەوەی درۆیەكی هەرزەكارانە وە رەوایەتی دان بە شەهیدكردنی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەلایەن سیخوران و بەكرێگیراوانی نێوخۆیی.
بۆ تێگەشتن لە زانستی نەوت و وزە پێویستیت بە داتا و زانیاریە كێشەی ئێمە لە كوردستان دەیان كەس لە بواری نەوت و وزە قسە ئەكەن بەلام بۆ راكێشانی سۆز و گاڵتە كردن بە هەستی خەلكی ئاسایی و وا خەلك تێدەگەیەنن كە واقیعەت لای ئەوانە بەڵام ئەبێ بزانین لە كێ ئەپرسین راستی لە كوێیە بە هیچ جۆرێك رۆژێك ئەم زانستە گەورەیەیان نەخوێندوە وە زانیاریان لا نیە لە دونیادا چۆن پێویستیەكانی مرۆڤ پر ئەكاتەوە یان چۆن ئەفرۆشرێت
بەرێزان نەوت سەرچاوەی وەزی جیهانیە وە بۆ ئەوەی بزانین سەرچاوەی نەوت كە لە ژێر خاكە وە بەرهەم ئەهێنرێت و لە بازارەكانی جیهان ئەفرۆشرێت بە كێ ئەفرۆشرێت وە چۆن ئەفرۆشرێت پێویستمان بە داتا و زانیاری دروست هەیە كە لە خودی سەرچاوەی دروست و پەیوەست بە وزەی ئەو وڵاتە یا وڵاتی فرۆشەر وەربگیرێت
ئیسرائیل وڵاتێكی بچوكە و توانای بەرهەم هێنانی سەرچاوەی وەكو نەوتی نیە بەو شێوە زۆرە، پێویستی بە هاوردەكردنیەتی بۆ نێوخۆی وڵات بۆ پركردنەوەی پێویستیەكانی خۆی، ئەم سەرچاوەیەی وزە كاتێك هاوردەی وڵات ئەكرێت ناشاردرێتەوە وە هیچ وڵاتێكیش شەرم ناكات لەوەی شلەیەكی هایدرۆكاربۆنی وەك نەوت بفرۆشێت بە وڵاتێكی تر
بۆ نمونە كە میسر وڵاتێكی ئیسلامیە نایشارێتەوە كە پەیوەندی ئابوری لەگەل ئیسرائیل هەیە وە گاز ئەكرێت لە ئیسرائیل بە راستەوخۆ نە كەس پێی ئەلێت بۆ وا ئەكەی نە كەسیش ئەتوانێ رێگری لێبكات چونكە نەوت كاڵایەكی نێودەولەتیە وە وزەیەكە پێشكەوتنی پیشەسازی و زانستیەی میللەتانی جیهان بە خۆیانەوە بینیویانە لە سەد سالی پێشوو بەشێكی زۆری بە هۆی نەوت و گاز و كانزاكانەوە ئەم پێشكەوتنەی ئێستا ئەبینین وە هەر بەهۆی ئەم سەرچاوانەوە پێشكەوتنی مرۆڤایەتی بەردەوام ئەبێت
پەیوەندی نەوتی كوردستان بە سێكتەری نەوتی ئیسرائیلەوە
بەشی هەرە زۆری سەرچاوەكانی بۆرسەی جیهانی وە ماركێتی نەوت بە تایبەتی كە هەموو ولاتان داتاكانیان لەوێوە دیارە وەكو وتمان فرۆشتنی نەوت ناتوانرێ بشارێترێتەوە، هیچ كرین و فرۆشتنێك لە نێوان ئیسرائیل و كوردستان بوونی نەبووە وە نیشانی نادات هەرگیز ئەو جۆرە مامەڵەیە بوونی هەبووبێت بە چەند بەلگەیەكی روون
بۆ ئەوەی نەوت بدرێ بە وڵاتێكی وەكو ئیسرائیل پێویستیت بە دوو سەرچاوە هەیە یان رێگەی وشكانی وە یان رێگەی دەریای بە دلنیایەوە هیچ بۆریەكی نەوتی كوردستان ناگاتە ئیسرائیل
دیارە هیچ فرۆكەیەكیش نیە لە دونیا توانای گواستنەوەی نەوتی هەبێ بەو رێژە زۆرەی كە وڵاتی ئیسرائیل رۆژانە پێویستی پێیەتی بۆ دابینكردنی وزەی نێوخۆی خۆی
وە رێگەی دووەم كە رێگەی ئاویە لە مانگی – 25 3 ی ساڵی 2023 بە هۆی بریاری دادگای پاریس لەسەر سكالایەكی حكومەتی عێراقی فرۆشتنی نەوت و قوتی میللەتی كوردستان بڕدڕا.
كە دەنگانێكی دوژمنانە لە ناو حكومەتی عێراق هەردەم باسی ئەوەیان ئەكرد كە كوردستان نەوت ئەفرۆشێت بە ئیسرائیل وەكو هەموو ئەو هەرزە و تازە پێشگەشتوانەی دونیای سیاسەت كە لە نێوخۆی كوردستان لایان ئاسایە هەزاران درۆو و بوختان بە چەند دەقەیەك بكەن بۆ راكێشانی هەست و سۆزی خەلكی بەش مەینەتی كوردستان بەڵام ئەبێ بپرسین نەوتێك لە 2023 ئەوە بڕاوە چۆن ئەگاتە ئیسرائیل ؟ بەچی رێگایەك كە ئەم هەموو بەرمیلە نەوتەی رۆژانە لە سەدان هەزار بەرمیل نەوت چۆن ئەگوازرێتەوە ..!!!!
پێویستی ئیسرائیل بە نەوت
ئیسرائیل رۆژانە بە بڕی 230,000 هەزار بەرمیل نەوتی رەشی هاوردە كردوە لە دەرەوەی ولات ئەم داتایە داتای ساڵی 2022 واتە پێش رودانی شەرو كێشەكانی نێوان ئیسرائیل و كەرتی غەزە، وە ئێستا ئەم رێژەیە قابیلیەتی گۆرانكاری هەیە بە هۆی ویستی نێوخۆی وڵاتی ئیسرائیل و شەر و پێشهاتەكانی
ئیسرائیل بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1950 بۆ 1953 دەستی كرد بە كرینی نەوت لەو ئێرانەی ئێستا میللەتی ئێمە بۆمباران ئەكات بە گرێبەستێكی نهێنی لە نێوانیان بە راكێشانی بۆریەك لە بەندەری ئیلات لە ئێران بۆ بەندەری ئیشكیلۆت بەرامبەر ئەوەش ئیسرائیل هاوكاری سەربازی پێشكەش بكات وە پێكەوە كاربكەن دیارە پرۆسەی پێدانی نەوت بە ئیسرائیل لە لایەن ئێرانەوە بۆ ماوەی 29 ساڵ بەردەوام بوو
ئیسرائیل لەو كاتەوە بەرزترین ئاستی بەكار هێنانی ویستی نێوخۆیی نەوت بۆ ویستی نێوخۆی بۆ یەك رۆژ 302000 هەزار بەرمیل بووە لە ساڵی 1999.
وە كەمترین رێژەی بەكارهێنانی ویستی نێوخۆی نەوت بۆ یەك رۆژ 68000 بەرمیل نەوتە لە ساڵی 1965
ئەو ولاتانەی ئیسرائیل نەوتیان لێ هاوردە ئەكات
لەو رێژە كەمە نەوتەی كە ئیسرائیل پێویستی پێیەتی وەك وڵات هاوردەی ئەكات لەو ولاتانەی كە پەیوەندی ئابوری و سیاسی لەگەلیان زۆر باشە ئەم وڵاتانە بریتین لە:
كازاخستان : بە بری 776.57 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتوە بە ئیسرائیل لە ساڵی 2022
ئازربێجان : بە بری 1.67 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتوە بە ئئیسرائیل لە ساڵی 2022
وڵاتانی رۆژئاوای ئەفریقیا وەك ( گابۆن ) : بە بڕی 3.4 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتوە بە ئیسرائیل لە ساڵی 2022
بەرازیل : بە بڕی 134 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتوە بە ئیسرائیل لە ساڵی 2021
دیارە هەر یەك لەمانە بە رێژەی جیاواز وە پێوستی جیاواز نەوت ئەفرۆشن بە ئیسرائیل ئەوەش بە رێكەوتن كراوە وە ئەم بازارە بازارێكی جیهانیە وە توانای فرۆشتن و كرین تێیدا كراوەیە 60% ئەو نەوتەی ئیسرائیل هاوردەی كردوە لە وڵاتانی موسلمانی وەك كازاخستان و ئازربێجان بووە بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتانە دەریایان هەیە یان بۆری نەوتیان گەشتۆتە دەریا وە توانای بازرگانی ئاویان هەیە لەگەل ئیسرائیل
بەڵام كوردستان كە هەموو لایەكی لێ گیراوە چۆن ئەتوانێ نەوت هەناردە بكات ؟
دیارە دەرخستنی ئەم رێژەیە دەری دەخات ئیسرائیل هیچ پێویستیەكی بە كرینی نەوت لە هیچ یەكێك لە ولاتەكانی رۆژهەلاتی ناوەراست نیە چونكە خودی ئیسرائیل زۆرتر لە رێگەی دەریاوە بازرگانی نەوتی خۆی ئەكات لەگەل ئەو وڵاتانەدا بەو پێیەی ئەو هەموو بەهانە و قسە دروستكراوانە تا ئێستا نەمان بینی لە جیاتی قسەی ناراست و دروستكردنی ماركێتینگی راگەیاندن بۆ خۆیان و هاوئاوازانیان لە بەغداد
بەڵگەیەك بخەنە روو لەو پەیوەندیە بازرگانیەی باسی ئەكەن هاوشێوەی ئەو بەهانەیەی كە بنەماڵەی شەهید پێشرەویان خستە ژێر رەحمی ئاگرێكی بێ رەحم و ژینـای 11 مانگیان شەهید كرد، غالیب و هاوشێوەكانیان لە هەوڵدانیان بۆ سیخوری كردن و خۆ بچوك كردنەوە بۆ دوژمنانی میللەتی كورد ئەوەی لە دەستیان بێت درێغی ناكەن چۆن تیرۆریستێك ماف بە خۆی ئەدات كەسایەتیەكی بازرگان شەهید بكات وە دەیان وێنەی فۆتۆشۆپی دروست بكات بۆ بەهانە و حەق دان بەو كارە قێزەوەنە بە هەمان شێوە غالیب و هاوشێوەكانیان قسەی ئاغاكانیان و دوژمنانی میللەتی كورد دوبارە ئەكەنەوە وە رەوایەتی پێ ئەدەن وەك ئەوەی پێیان وتبن ئەوە بڵینەوە كە ئێمە وتومانە
ئەوەی رونم كردۆتەوە بریتی لە بەدرۆ خستنەوەی ئەو درۆو پروپاگەندانەی دوژمنانی میللەتی كورد لە نێوخۆی كوردستان وە دەرەوەی كوردستان
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.