ئه‌مڕۆ شه‌ممه11ى2ى2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئەمڕۆ ئاسمان هەرێمی کوردستان، لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 تا 2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، سبەی یەکشەممە 12ى2ى2023 ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی باران لە باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم و دابارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 10
سلێمانی: 7
دهۆک: 10
کەرکوک: 14
هەڵەبجە: 9
زاخۆ: 11
سۆران: 6
گەرمیان: 17
Sign in
Sign in
Recover your password.
A password will be e-mailed to you.
Prev Post
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.